مێژوو سەڵماندی عێراق باوەری بە مافەرەواكانی گەلی كورد نییە
December 2, 2020
وتار و بیروڕا
مێژوویی دوێنی و ئەمرۆ گەواهیدەری ئەو رٍاستییەكە ، ئەگەر تا دوێنی پێمان وابوو كە عەرەب دوژمنی كورد نییە ، كێشە رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقە، بەڵام ئەوەتا لە ماوەی 17 ساڵەی ئەم حكوكمرانییەی عێراق هەموو شتێك بە روون و ئاشكرایی یەكڵا بۆوە ، بە عەرەبی شیعە و عەرەبی سووننە و عەرەبی شۆڤێنی و عەرەبی هتد .. هەموویان دوژمنی سوێندخواردوو و هەڵگری رٍق و كینە بەرانبەر بە گەلی كورد و زۆر بێ بەزیانە دوێنی بە چەكی كیمیایی و پرۆسەی ئەنفال و ئەمرۆ گەمارۆدان هەوڵی پاشكۆكردن و بچووكردنەوەی گەلی كورد و زەوتكردنی دەدەرێت .
هەر دوێنی بوو ، عەرەب 5000 هەزار كوردیان خنكاند و هەر ئەو عەرەبەی ئێستا و دوێنیە 182 هەزار كوردیان زیندە بەچاڵ و شوێن بزر كرد و هەر ئەو عەرەبەی دوێنی و ئەمڕۆیە، ئاڵای كوردستانیان سووتاندا و هەر ئەو عەرەبەی ئەمرۆ و دوێنیە، تانكی ئابرامزیان و چەكی و چەتە و میلیشیایان دژی كوردستان بەكار هێناو هەر ئەو عەرەبەی ئەمرۆ و دوێینە قووت و رزقی 6 میلیۆن كەس دەبرٍێت و مووشەكبارانمان دەكات و سووكایەتیی بە مێژوو دوێنی و ئەمرٍۆمان دەكات .
عێراقێك كە نقوومبووە بە گەندەڵی ، تاوانی دژی مرۆڤایەتی ، دەستێوەردانی وڵاتان ، هیچ بنەمایەكی دەوڵەتبوون و هاوڵاتبوونی تێیدا بەدی نەكرێت و بناغەی لە سەر كودەتا و شەرٍ و دواكەوتوویی و مەزهەبگەرایی و تایفی دوور لە ویستی نەتەوە و پێكهاتەكانی كە مەبەستم گەلی كوردە وەك دووەم گەورە نەتەوەیی لە نێو عێراقی ساختە دا ، مانەوە لە چوار چێوەی دەوڵەتێكی شكستخواردوو تەنها كات بە فیرۆدانە .
بۆیە، دوای پەیامە مێژووییەكەی سەرۆك بارزانی لە رۆ ژی 12/11/2020 لە بارەی ستەمكاری و زوڵمی عەرەبی سوننە و شیعە بەرانبەر بەگەلی كورد ئەنجامدا و رایگەیاند ، زۆر بەداخەوە جارێكی تر لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە شیعە و سوننەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خەنجەریان لە پشتی گەلی كوردستان دا و، بودجە و ڕزقی خەڵكی كوردستانیان وەك كارتێك بۆ گوشارهێنان بۆ هەرێمی كوردستان بەكار هێنایەوە.
بۆیە، دوای خیانەت و خەنجەر ژەهراویی لایەنە عەرەبەكان بە شیعە و سووننە لە پشتی گەلی كورد ، دەخوازێت ، سەركردایەیی سیاسی كوردستان هەموو جیاواز و كێشە سیاسییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن چونكە ئەو هەڵوێستەی بەغدا زوًر مەترسیدارە و دەبێ ئامادە رووداو و پێشهاتە نوێیەكان ببینەوە ...
پێوستە، هەرێمی كوردستان و گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان پشتیوانیی حكومەتی كوردستان بن بۆ رێكخستنەوەی داهاتەكان و بە پێی توانایی بەردەست مووچە دابەش بكرێـت و چیتر چاوەروانی شەرٍی دەروونی و ئیرادە شكاندنی كوردستان نەكرێت .
پێوستە، پەرلەمانی كوردستان بە خێرایی كۆبوونەوەی نائاسایی سازبكات و گشت لایەنە كان بریاری ژیرانە و حەكیمانە و رٍژد بدەن و دوا دەرفەت بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بدرێت و گشت نێوەندە نێوەدەوڵەتییەكان ، نەتەوەیەكگرتووكان و زڵهێزان و دۆستانی كورد لەو هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی بەغدا كە چەند ساڵیكە دژی بە گەلی كورد ئەنجامی دەدەن ئاگادار بكرێنەوە .
بەدڵنییایەوە، ئەگەر گشت هەوڵەكان بە بێ ئەنجام مانەوە و گەلی كورد خاوەن بە هێزترین و رەوا پێدراوترین كارتە ، ئەویش بریاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی كە بە پێی دەستوور و مافی گەلان پێوستە ، چیتر چاوەروان ستەمكاری و پێشلیًكاری قبوڵ نەكەین و سەربڵند و سەربەخۆ بژین ..