بــــــــــــــانێكه و دوو هه‌وا
December 2, 2020
وتار و بیروڕا
له‌هه‌موو دونیا تعریفی ئۆپۆزسیۆن به‌و شێوه‌یه كه هێزی سیاسی به‌رهه‌ڵستكاره و ناكۆكه له‌گه‌ڵ روئیایی سیاسی حزبی حوكمڕان بۆیه كارده‌كات بۆ هێنانه‌دی به‌رنامه‌كانی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن تا له ڕێگه‌یه‌وه كابینه‌ی حكومه‌ت پێك بێنێت.
كه‌واته به پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه بێت له‌كوردستان ئۆپۆزسیۆن نیه ئه‌وه‌ی هه‌یه ماسكبه‌ستووی سیاسین، چونكه به‌شێكی گرینگن له‌كابینه‌ی نۆیه‌م ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مانكاتدا جومگه‌ی گرینگی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، به‌ڵام مخابن ئه‌وان سیاسه‌ت به چاوێكی ناله‌به‌ر سه‌یر ئه‌كه‌ن و نائومێدی و ڕه‌شبینی په‌خش ده‌كه‌ن.
هیچ لۆژیك نیه تۆ له رێگای ناشه‌ریفانه‌وه بگه‌یت به سه‌ركه‌وتن وئه‌وانی تر به دۆراو بناسینیت ئه‌مه رێك له‌كوردستان پیاده ده‌كرێت، چونكه ئه‌و هێزه ناله‌بارانه هه‌موو سنورێكی ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی كاری سیاسیان به‌زاندووه هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان دابنیشن له‌سه‌ركورسی ده‌ه‌سه‌ڵات، كه‌چی به‌و جۆره عه‌قڵیه‌ته هه‌رگیز ئه‌وه نابینن كه خه‌ونی پێوه ده‌بینن.
ئه‌ومۆدیله‌ی ئه‌و هێزانه كه هه‌ره داهێنانین كێشانی هوتاف و لێدانی ته‌پڵه لوتكه‌ی گه‌مژه‌ییان نیشان ئه‌دا، چونكه‌له فه‌رهه‌نگی بنه‌ره‌تی كاری ئۆپۆزسیۆنی تێنه‌گه‌یشتوون ئه‌مه له لایه‌ك له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م كارانه‌ی ئه‌وانه ده‌یكه‌ن ئه‌و په‌ری بێ ویژدانیه به‌رانبه‌ر خودی موچه‌خۆرانی كوردستان، چونكه هه‌موو كه‌سێكی هۆشمه‌ند ده‌زانێت به‌غداد به‌رپرسه له دواكه‌وتنی مووچه وشایسته دارایه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم.
ڕۆژێك دێت ئه‌و كه‌ڵفامانه هه‌ست به‌تاوانی خۆیان ده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن، به‌ڵام ئه‌وكات هیچ سوودێكی نیه!.