ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو

ئەوەی لە پەرلەمان رویدا لە دژی هەنگاوەکانی چاکسازی بوو


لە کوبونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٠، لە لایەن هەندێکموزایەدە چیەوە هەوڵ درا گرژیەک دروست بکرێت و کوبونەوەی پەرلەمان پەک بخرێت.

ئەم کۆمەڵە موزایەدە چیە بە ناوی مووچە و مافی فەرمانبەران و مامۆستایان بە رێگای سیناریۆی پێشوەختە ئامادەکرا هەوڵ دەدەن وا خۆیان پیشان بدەن کە لە خەمی ماف و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانن.

جا چ لە نانەوەی پشێوی لە ناو هوڵی پەرلەمان، یان بە رێگای رێکخستنی خۆپیشاندان و رژانە سەرشەقام، لە هەوڵی ئەوەی بتوانن کاریگەری بکەنە سەر هەست و سۆزی جەماوەر و بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکاریان بینن.

ئەوەی زۆر روون و ئاشکرایە ئەم هەوڵانەیان نە لە پێناوی فەرمانبەرانە و نە لە پێناوی بەرژەوەندیە گشتیەکانی هەرێمی کوردستانە، بەڵکو ئەوان بە پێی بەرنامەیەکی پێشتر دارێژراو لە لایەن حزبەکانیانەوە کاری خۆیان دەکەن، مەبەستی سەرەکی یان لە هەوڵانەیان پەکخستنی بەرنامە و هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە لەو بەرنامەیەدا زەرەرمەندی سەرەکی ئەو حزبانە دەبن لەبەر ئەوەی بە هەزاران موچەی بن دیوار و سەر دیوار و ئاسمانی یان هەیە لەسەر حسابی بودچە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
جگە لە بە سەدان پرۆژەی تەجاوز و دەست بەسەرداگرتنی بە هەزاران دۆنم عەردی حکومەت و کۆنتڕۆل کردنی چەندین دەروازەی داهات و بازرگانی کردن بە نەوتی هەرێم بە قاچاغی، بە بێ ئەوەی یەک دینار لە داهاتی ئەم دەروازانە و فرۆشتنی ئەم نەوتە بگەرێتەوە بۆ خەزینەی حکومەتی هەرێم.

ئەوەی جێی داخەوو حزبی سەرەکی کە لە حکومەت بەشدارن، ئەوانیش یەکێتی و گۆڕانن، دەستیان لەم هەوڵانەدا هەیە و رێگاشی بۆ خۆش دەکەن.

ئەگەر ئەم لایەنانە بە راستی خەمخۆر و دڵسۆزن.
ئەگەر بە راستی لە خەمی مووچەی فەرمانبەرانن
ئەگەر بە راستی هەوڵی چارەسەری دۆخی نالەباری ئابوری هەرێم دەدەن.
ئەگەر بە راستی دەیانەوێ گەندەڵی نەمینێت و هاوکاری حکومەت بن و مووچە دابین بکات.
ئەوە زۆر ئاسانە و تەنها پێویستی بە چەند هەنگاوێک هەیە..
١- بڕینی موچەی بن دیوار و دوو موچە و سێ موچە و پلە و خانەنشینە نایاساییەکان.
٢- رادەستکردنی داهاتی دەوازەکانی سنوری سلێمانی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
٣- قەدەغە کردنی بارزگانی بە قاچاغی نەوتی هەرێم.
٤- ملکەچ بوون بە تەواوی بریارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لارەی پاکسازی و سەروەری یاسا.
٥- ئەگەر ئەم لایەنانە لە خەمی هەرێمی کوردستان و بودجە و مووچەن، فەرمون رووی شەرتان لە پەرلەمان و حکومەتی مەرکەزی بکەن و شەربۆ خۆتان و بۆ هەرێم بکەن، کە ئەمە شەش ساڵە بودچەی هەرێم یان راگرتووە.

ئەگەر نا، ئەوە ناکرێت بە رۆژ حکومەت بیت و لە شەو ئۆپۆزسیۆن.
ناکرێت بە هەزاران مووچەی ساختەتان هەبیت لەسەر حسابی مووچە خۆرانی هەرێم و داوای مووچەش بکەن.
ناکرێت نیوەی داهاتی هەرێم قورغ بکەن و بە حکومەت بڵین کوا داهات.
ناکرێت خۆت بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بزانیت و لە دژی خودی پەرلەمان و بریارەکانی بیت.

بۆیە دەڵێم ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان روویدا لە دژی بەرنامەی چاکسازی حکومەتی هەرێم بوو، لە دژی مووچە بوو، لە دژی فەرمانبەران بوو، لە دژی کاسبکاران بوو، لە دژی بەرژوەندی یە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان بوو، خزمەت کردن بوو بە ئەجندای دەرەکی کە هیچ کات خێریان بۆ گەلی کورد نەویستووە.

قسە و بریاری کۆتاییش هەر بۆ جەماوەری بە شەرەفی کوردستان دەبیت، کە ئێستا وێنەکە لە پێش چاویان زۆر روون و ئاشکرایە.
Top