پەرلەمانتارلەنێوان خەمی خەلك وموزایەدەی سیاسی

پەرلەمانتارلەنێوان خەمی خەلك وموزایەدەی سیاسی

له‌ دوایین دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان‌، دانیشتنەكەیان شێواندولەپەنای داواكردنی مووچەپشێوێكی زۆریان نایەوەكەئەمەش دەسپێكێكی مەترسیدارەبۆقۆستنەوەی دۆخی خراپی دارایی ھاولاتیان بۆخۆدەرخستن وموزایەدە چونكە گەورەترین ھەلەیە مووچەی فەرمانبەران بۆململانی سیاسی وپروپاگندەی پێش وەختەی ھەلبژاردن بەكاربھێندرێت ھەموولایەك كۆكین كەدەبێ مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدادابین بكرێت بەلام ناشبێت ئەوراستیەلەبەرچاونەگیرێت كەماوەی چەندمانگێكەھەرێمی كوردستان لە دۆخێکی سەختی ئابووریدایە . لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانەكەدا، هەموو هەوڵێک خرایەگەڕ تا کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان سنووردار بێت، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێم گەورەتربوو ،
لەگەل ئەمەشداتوندرا بەپێی داھاتی ناوخۆمووچەبدرێت وكاروبارەكانی حكومەت رایی بكرێت وپرۆژەخزمەتگوزارییەكانیش لەسێكتەرەجیاوازەكاندا بەردەوامی پێبدرێت ،
وێرای ناردنی شاندی رەسمی بۆبەغدابەمەبەستی گفتوگۆكردن بۆچارەسەركردنی كێشەكان لەگەل حكومەتی فیدرال كەحكوومەتی ھەرێمیش ھیچ بەربەست وبیانوویەكی دەستووری ویاسایی ودارایی نەھێشتۆتەوەبۆگەیشتن بەرێكەوتنەكەتەنانەت ئامادەیی دەربری تاھەموو مەرجەكانی حكومەتی فیدرالیش جێ بەجێ بكات لەچوارچێوەر دەستووری ھەمیشەیی عیراقدا تاماف وشایستەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان دابین بكرێت بەلام بەھۆی رۆلگێرانی خراپی چەندپەرلەمانتارێكی كورد تاكوئێستاكێشەكان وەك خۆیان ماینەوە بەلام بەداخەوەبەبێ ئەوەی ھیچ ھەلوەستەێك لەھەمبەری ئەم راستیەیی سەرەوەبكرێت ژمارەیەك پەرلەمانتار پشێووێكی زۆریان لەھۆلی پەرلەمان نایەوەھەولیان داسود لەسۆزوھەستی خەلكی كوردستان وەربگرن كەحەقەزۆربەجدی رووبەروەی ئەم پرسیارانەیان بكەینەوە: ئایەكێیەموچەوشایستەداراییەكانی ھەرێمی راگرتووەھەولێرەیان بەغدا؟ئەدی دووھەفتەبەرلەئێستاكاتێك یاسای قەرز بەبێ راچاوكردنی خواستەكانی كورد پەسندكراپەرلەمانتارەھاوبیرەكانتان لەكوێی بوون ؟بۆداكۆكیان لەمافەكانی خەلكی كوردستان نەكرد...
ئایەبە تەپڵ لێدان وشكاندنی مێزەكانی پەرلەمان کێشەکانی ھاوولاتیان چارەسەر دەبن ،
كاتی نەھاتوەچیتریاری بەھەست وسۆزی خەلكی كوردستان نەكرێت؟
بەدلنیایەوەئامانجەكانیان دیاربووویستیان ئەوپەیامەبدەنەبەغداكەلەكوردستانیش (پارتی )بەتەنیایەكەمەبەست لێی تەنھالاواز هەرێمی کوردستانە.
ناكرێت لێرەداھەلوەستە لەسەرخالێكی گرنگ نەكەین كەبوویتەنەریت ھەركاتێك ھەرێمی كوردستان دووچاری قەیران ورەوشی نەخوازراودەبێتەوەبەبیانووی جۆراوجۆرلایەنەكان لەبەرپرسیارەتی رادەكەن وتەنھاپارتی وەك پێكھێنەری سەرەكی حكوومەت لەگۆرەپانەكەدەمێنێتەوەئەمەش گەورەیی ورەسەنایەتی پارتی نیشان دەدات كەھەلقولاوی ناخی جەماوەرە ھیچ كات لەبەرپرسیارەتی رای نەكردوەوشانی داوەتەبەربارودۆخەكان بەدلنیایەوەبەسەرگشت لامپەروبەربەستەكان سەردەكەوێت قۆناغی سەختروتەحەدییاتی گەورەتری بریوە....
Top