جوقی و پزیشكی
November 30, 2020
وتار و بیروڕا
له‌م ڕۆژانه‌دا له سۆشیال مێدیا جوقی جوقه‌ك و ھه‌رایه‌كی نایه‌وه‌وه؛ كه: ھه‌ر نه‌بێته‌وه!؟! لێره‌دا له ڕووی پزیشكی ڕه‌نگ بێت خه‌ڵكانێك ھه‌بێت بپرسن؛ كه: ھه‌تا چه‌ند دروسته كه‌سێك ھاوسه‌رگیری ده‌گه‌ل كچێك بكات و نێوانی ته‌مه‌نییان چه‌ند بێت باشه!!؟ وه لۆشی ھه‌یه؛ كه: دیسان بپرسین و مانگانه‌ش كه‌سانی وه‌كو به‌نده ھه‌ر نه‌بێت مانگی یه‌ك جار خه‌ڵك و عه‌وام ھه‌یه؛ ده‌پرسن: ئه‌رێ كاك دكتۆر، كچه‌كه‌م چارده یان پازده ساڵه به (مێرد = شوو)ی بده‌م!؟!
وه‌ك پزیشك كاتێك كچێك یان كوڕێك لۆ پڕۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری ھه‌ڵده‌سه‌نگێنین، ئه‌وا: پزیشك ھه‌روه‌ك (حاكم) نابێت ڕای تایبه‌ت و شه‌خسی ھه‌بێت!! به‌ڵكو ده‌بێت به‌گوێره‌ی ڕای زانستی و یاسا ھه‌نگاو بنێت بێگومان یاسا ده‌بێت له سه‌ر ڕاستی زانستی بنیاتنرا بێت.
ئه‌گه‌ر له ھه‌ر كه‌سێك بپرسیت؛ كه: ده‌توانێت پێناسه‌یه‌كی ھاوسه‌رگیری لۆمان بكات، ئه‌وا: خه‌ڵكێكی ناو جاده و ھه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ڵێت پێكه‌وه‌نانی خێزانه و ماڵ دروست كردنه و ته‌نانه‌ت ھه‌یه به داوه‌رانه‌وه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. له ڕاستیدا ھاوسه‌رگیری بریتیه له گرێبه‌ستێك له نێوان دوو كه‌س (نێر و مێ)ی ته‌ندروست، كه: یه‌كتری ھه‌ڵده‌بژێرن لۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان بكه‌ن. بزانه و بڕۆننێ؛ كه: دوو كه‌س (نێر و مێ)؛ كه: ته‌ندروست بن (ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیھانیی ته‌ندروستی به‌وه پێناس كردووه؛ كه: بریتی یه له دروستبوون و پێگه‌یشتن و دروستی بوونی جه‌سته و بیر و ئابووری و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ، نه‌ك ته‌نھا دوور بوون بێت له نه‌خۆشی و په‌ككه‌وته‌یی).
ئه‌وجا شه‌رتی یه‌كه‌م ئه‌وه بوو؛ كه: ته‌ندروست بێت دووه‌م ته‌مه‌نی ته‌واو بێت و له ھه‌موو یاسا و ئایینه‌كان ته‌مه‌نی ته‌واو له ڕووی قانوونی به (١٨) ساڵ دانراوه و ووڵاتیش ھه‌یه؛ كه: به (٢٠) ساڵی داناوه .... له ئایینه‌كانیش زۆر جوان دیاری كراوه؛ لۆ نموونه: له ئایینی پیرۆزی ئیسلام كچ یان كوڕ باڵق (بلوغ) ببێت ده‌توانێت شوو بكات یان ژن بێنێت.. لێره‌دا؛ ده‌بێت ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه، كه: ته‌مه‌ن چ مانایه‌ك ده‌دات؟ یان باڵقبوون چ مانایه‌ك ده‌دات؟ لۆ پزیشكان سێ جۆری ته‌مه‌ن ھه‌یه، ئه‌وانیش: (ته‌مه‌نی كرۆنۆلۆجی = ساڵی له دایكبوون، ته‌مه‌نی بایۆلۆجی، ته‌مه‌نی سایكۆلۆجی)!! ئه‌وجا بڕیار دان به گوێره‌ی ھه‌ڵسه‌نگاندنی دكتۆره‌كه ده‌بێت. سه‌باره‌ت به باڵقبوون (بلوغ) ھه‌موو كات كچ پێش كوڕ خۆده‌ناسێت، له كورده‌واری پێشتر كچمان له ته‌مه‌نی (١١ - ١٤) ساڵی خۆی ده‌ناسی و لۆشی ھه‌بوو ئه‌و پڕۆسه‌ی خۆناسینه له به‌ینی (١.٥ ھه‌تا ٧) ساڵی بخایه‌نێت. ھه‌رچی لۆ كوڕانه؛ ئه‌وا: له (١٢ - ١٥) ساڵی خۆیان ده‌ناسی. ھه‌رچی ھه‌نووكه‌یه ته‌مه‌نی خۆناسین ژۆردا كه‌و تووه به ھۆی زۆر ھۆكاری وه‌كو؛ گوڕاح خۆشبوون و خزمه‌تی ته‌ندروستی و خۆراك و ژیان و گوزه‌ران و گۆڕانی كه‌شو ھه‌وا و په‌یدابوونی تۆڕی ئینته‌ر نێت و ته‌له‌فزیۆن ...ھتد. كچان له ئێستادا له ته‌مه‌نی نۆ ساڵی لۆی ھه‌یه خۆ بناسن و كوڕانیش له ته‌مه‌نی یازده ساڵی!!! به‌گشتی له سه‌رانسه‌ری جیھاندا له نێوانه ته‌مه‌نی (٧ - ١٧) ساڵی خۆبناسێت؛ ئه‌وا: به نۆڕماڵ حسێب ده‌كرێت. له كنه مه له نۆ ساڵی كه‌متر بێت، ئه‌وا: ده‌بێت به‌دوا داچوونی لۆ بكرێت. ئه‌وجا ئه‌و پڕۆسه‌ی خۆناسین و باڵقبوونه له كه‌سێكه‌وه لۆ یه‌كێكیدی ده‌گۆڕێت و ھه‌تا له به‌ینی خوشكان و برایانیش جیاوازه به ھۆی زۆر ھۆكاره‌وه؛ لۆ نموونه: ئه‌گه‌ر دوو خوشك ھه‌بوون و ئه‌وی گه‌وره له ته‌مه‌نی شازده ساڵی خۆی ناسی و پڕۆسه‌ی خۆناسینه‌كه به حه‌فت ساڵ ته‌واو بوو! لۆ زانین كچ ھه‌تا خۆ بناسی ده‌بێت وه‌زن و كێشی به لایه‌نی كه‌م (٤٠ كگم) بێت، ھه‌رچی كوڕه ده‌بێت (٥٠ كگم) بێت. بێینه‌وه سه‌ر خوشكی دووه‌م و ئه‌وی گچكه، ئه‌و له ته‌مه‌نی نۆ ساڵی خۆی ناسی و پڕۆسه‌كه‌ی به یه‌ك ساڵ و نیو ته‌واو كرد؛ ئه‌وا: یێ گچكه له ته‌مه‌نی بایۆلۆجی له ته‌مه‌ن ده ساڵ و نیو ھه‌مان ته‌مه‌نی خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ھه‌یه، كه: ئێستا (١٦ + ٧ = ٢٣) ساڵ.... واته گه‌وره‌كه له ته‌مه‌نی بایۆلۆجی كاتێك ته‌مه‌نی كڕۆنۆلۆجی (٢٣) ساڵه ھاوكووفی گچكه‌یه كاتێك ئه‌و ته‌مه‌نی یازده ساڵه لۆ كوڕانیش ھه‌مان تاس و حه‌مام و خشته‌یه. ھه‌رچه‌ند به زۆری (مێرد) له (ژن) له ته‌مه‌ن گه‌وره‌تره به‌ڵام مه‌رج نییه و به‌گوێره‌ی ئه‌م ھاوكێشه‌یه بێت ده‌كرێت (ژن) له (مێرد)ی له (ته‌مه‌نی كڕۆنۆلۆجی = ساڵی له دایكبوون) گه‌وره‌تر بێت چونكه ته‌مه‌نی بایۆلۆجی و ته‌مه‌نی سایكۆلۆجی لێره گرنگتره. بێگومان پڕۆسه‌ی خۆناسین و باڵقبوون (puberty) سێ قۆناغی ھه‌یه؛ ئه‌وانیش: زوو، مامناوه‌ند و دره‌نگ كه پێشتر باسم كردووه. ئه‌وجا كچه‌كه؛ كه: كه‌وته ناو قۆناغی خۆناسین سێ ساڵی سه‌ره‌تای سووڕی مانگانه‌ی ڕێك نابێت و سێ ساڵی ناوه‌ندی ناوه ناوه ده‌بێت و سێ ساڵی دواتر سووڕی مانگانه و ھێلكه‌دانانی ڕێك ده‌بێت. ھه‌ر كاتێك كچ سووڕی مانگانه‌ی ڕێك نه‌بێت؛ ئه‌وا: ئه‌گه‌ری منداڵ وه‌زگ كه‌وتنی كه‌م ده‌بێت، لۆیه كچێك له قۆناغی زووی باڵقبوون شووی كرد و سووڕی مانگانه‌ی ته‌واو نییه و ھێلكه‌دانان ڕێك نه‌بووه؛ لێره ئه‌گه‌ری منداڵ و زگ و زای كه‌مه. ھه‌رچی له قۆناغی مامناوه‌ندی باڵقبوون سووڕه‌كه ڕێكه و جارجار ھێلكه‌دانان ڕوو ده‌دات و ئه‌م قۆناغه له ته‌مه‌نی پازده لۆ ھه‌ژده تا نۆزده ساڵییه.... لێره‌دا ئه‌گه‌ری منداڵ وه‌زگ كه‌وتنی زۆرتره به‌ڵام ھێشتا به‌و شێوه‌یه ھه‌ر گرتی و ته‌واو .... عاده‌تان ئه‌و ژنانه‌ی له‌م قۆناغه منداڵییان وه‌زگی ده‌كه‌وێت، زگێ زۆر ده‌كه‌ن.
* به‌ینی نێوان ژن و مێرد چه‌ند بێت!؟ وه‌ك دكتۆر ھیچ ڕایه‌كمان نییه له نێوانه ته‌مه‌نی نێوان ژن و مێرد چونكه زۆر ھۆكار كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت. لۆ نموونه؛ ئه‌گه‌ر كچێك ته‌مه‌نی (١٩) ساڵ بێت و دوو كوڕ ھاتنه داخوازی یه‌كێكیان ته‌مه‌نی بیست ساڵ بوو نه‌خۆشی ڕه‌بۆ یان سووكه‌ری یان.... ھتد ھه‌بوو! وه ئه‌ویدی كوڕێك بوو ته‌مه‌نی سی و پێنج ساڵ بوو به‌ڵام سپ و ساغ بوو، ئه‌وا: بێگومان (٣٥) ساڵییه‌كه ھه‌ڵده‌بژێرین. به شێوه‌یه‌كی ھه‌ڕه‌مه‌كی وه‌ك پزیشك ئێمه حه‌ز ناكه‌ین نه‌وه‌یه‌ك (جیلێك) ده‌گه‌ل جیلێكیتر ھاوسه‌رگیری بكات و بێگومان ته‌مه‌نی یه‌ك نه‌وه (جیل) بریتییه له (٣١) ساڵ. ھه‌رچه‌نده تاك و لۆق خه‌ڵك ھه‌بووه نێوانی خۆی و خێزانی له (٣١) ساڵ زیاتر بووه به‌ڵام به عام ئێمه وه‌ك پزیشك حه‌ز به‌وه ناكه‌ین نه‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌ل نه‌وه‌یه‌كیدی ھاوسه‌رگیری بكه‌ن.
* ھاوسه‌رگیری ته‌مه‌نی ھه‌رزه‌كاری: ھه‌ر كه‌سێك چووه ناو پڕۆسه‌ی باڵقبوون (بلوغ) ده‌توانێت ھاوسه‌رگیری بكات به‌ڵام ئه‌و ووڵات و یاسا و ناوچه و ئایین و فه‌رھه‌نگه‌ی تێیدا ده‌ژیت كاردانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت. لۆ نموونه؛ له ووڵاتێكی وه‌كو (وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا) نابێت كچ لێبگه‌ڕێی له خوار ته‌مه‌نی (٢٠) ساڵی شوو بكات (ھه‌رچه‌ند له ساڵی ٢٠١٨ز، بچووكترین ته‌مه‌ن لۆ ھاوسه‌رگیری شازده ساڵه و به‌ڕازی بوونی دایك و باوك). ھه‌ر چی له ووڵاتانی ئیسلامی ئه‌وا ئه‌گه‌ر كچه‌كه له ته‌مه‌نی (١٦) ساڵیش شووی كرد ئاساییه.... ئه‌وجا بڵێ لۆ!؟
وه‌رام ئه‌وه‌یه؛ كه: كچه‌كه له ئه‌مریكا بیمه‌ی ھه‌یه و كۆمپانیای دڵنیایی و بیمه مه‌سروفی ده‌كات؛ ئه‌وجا ئه‌گه‌ر كچه ھه‌رزه‌كاره‌كه كاتێك ده‌بێت به دایك كۆمپانیای دڵنیایی و بیمه ده‌بێت مه‌سروفی منداڵه‌كه‌ش بكات ھه‌تا گه‌وره ده‌بێت، واتا له ڕووی مادده و پاره و پوول به زه‌ره‌ری كۆمپانیای دڵنیایی ته‌واو ده‌بێت. له لایه‌كیدیش كچ له‌وێ لۆی ھه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌گه‌ل چه‌ند كوڕێك سه‌رجێی بكات! ئه‌ھا نه‌ودیت لۆ كۆرپه‌ی ناو زگی (وه‌زیری دادی فه‌ڕه‌نسا) ھه‌شت زڕته زه‌لام بانگھێشتی دادگا كران ھه‌تا بزانرێت منداڵه‌كه له كیھانیانه!؟ ھه‌رچی له كۆمه‌ڵگای ئیسلامییه، ئه‌وا: ئه‌م گرفته نییه و كچ ئه‌گه‌ر دووگیان بێت؛ ئه‌وا: له پیاوی خۆی دووگیان ده‌بێت.
* پوخته: پڕۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری تایبه‌تمه‌ندی خۆی ھه‌یه و قه‌ت ئێك وه‌ویدی ناچێت! واته جودانه و له یه‌كتری جیاوازن، لۆیه: ھه‌ڵسه‌نگاندنیش ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه لۆ ئێمه وه‌ك پزیشك، ئه‌وه‌یه كه: خه‌ڵك ھانبدرێت پێش گواستنه‌وه و پڕۆسه‌ی ھاوسه‌رگیری خه‌ڵك فێر ببن چ بچنه لێژنه‌ی پزیشكی یان ڕا و ڕاوێژی پزیشكێكی پسپۆڕ وه‌ربگرن.