كێشەكانی (ھەولێر-بەغدا)كێشەی سیاسی ونەتەوەیین نەك كێشەی دارایی

كێشەكانی (ھەولێر-بەغدا)كێشەی سیاسی ونەتەوەیین نەك كێشەی دارایی

دوای رووخانی رژێمی بەعس لەسالی2003خەلكی كوردستان چاوەروانبوون عیراقێكی تازەلەسەربنەمای شەراكەت و تەوافوق وھاوسەنگی ، بنیات بندرێت تا ئەرك و مافی كوەدستانیان دیاری بكرێت ،بەلام بەداخەوەدوای تێپەربوونی كاتەكان بەھەمان بیركردنەوەی بەعس ئاسامامەلەیان كرد .بەمەش دەركەوت ھەلگری ھەمان فەرھەنگی شۆڤێنین پێگەی ھەرێمی كوردستانیان نادیدەگرت لەدوای رووخانی رژێمی بەعس كەھەمیشەكوردستان ئارام ترین وسەقامگیرترین شوێن بووەبۆیان
لەكاتێكدالەدەستووری ھەمیشەیی عیراقدا مافی كوردوەك ھاوبەشی سەرەكی جێگركراوە
كەچاوەروان دەكراھەمووگەلانی عیراق لە ژێر چەتری دەستووردا بحەسێنەوە، ، بەڵام بە داخەوە ھەررۆژێ بەبیانویەك گرفت ولەمپەرلەبەرامبەرمافەكانی گەلی كوردستان دروست دەكەن وپێشێلی دەستووردەكرێت زیاتربە تاكرەویی وخۆسەپاندن حكوم دەكەن. كەبەدلنیایەوەئەمەش لەبەرژەوەنی عیراق نەبێت .
راستەلەئێستاداھەرێمی كوردستان بەقۆناغێكی سەختی ئابووریداگوزەردەكات بەلام دەبێت لەوراستیەش حالی بین كێشەكانی نێوان ھەولێر-بەغداكێشەی دارایی ومووچەوبودجەنیەبەلكوكێشەی سیاسی ونەتەوەیی ودەستوورییە.
كەبەدرێژایی مێژووش كێشەی رەوای گەلەكەمان زۆر لە كێشەی مووچە گەورەتربووە ، چونكەنان ومووچەیەكێكەلەسادەترین مافی ھەرمرۆڤێكە .ئەم ھەنگاوانەی لەماوەی رابردوودالەئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەرحەق بەھەرێمی كوردستان پەیرەوكران بەئاشكراپێچەوانەی دەستووروسیستەمی تەوافوق وشەراكەت بوون...
كەئامانجی دووژمنانیش لەوھەمووبەربەستانەروون وئاشكرایەكەدەوێت ئیرادەی تاكی كوردبشكێنێت وبەپرسی دارایی سەرقالمان بكات ولەبابەتەنەتەوەیی ونیشتیمانییەكان دوورمان بخەنەوەبۆیەش گرنگەبەرگەی سەختیەكان بگرین وبەئیرادەی پۆلاین رووبەررووی سەختیەكان ببینەوەچونكەمێژووسەلماندوێتی ھیچ كات گەلی كوردستان ژیانی زەلیل وژێردەستەیی قبول ناكات وەرۆژەسەختەكانیش تێدەپەرن ،كەحكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەرقالی گفتوگۆكردنەبۆچارەسەركردنی كێشەكان لەگەل حكوومەتی فیدرال بەجۆرێك سازش لەسەرمافەدەستورییەكان وشایستەداراییەكانی خەلكی كوردستان نەكرێت ...
ھەرچەندەژمارەێك پەرلەمانتارای كورد بووینەبەشێك لە دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان ھیچ جیاوازێكیان نیەلەگەل ئەوبەكرێگیراوانەی پێشتربەپێش رژێمی لەناوچووی بەعس دەكەوت بۆتێكدان وسووتاندنی كوردستان .كەھەمووھەولەكانیان نەزۆكن وسەرناگرن بەلكوتەنھابۆخۆدەرخستن وموزایەدەی سیاسی وھەلمەتی پێش وەختەی ھەلبژاردنە...
Top