هەردەم قوتابخانەی بەرپرسیاریەتی و باجی گەورە و ئومێدی بۆ كوردایەتی..

هەردەم قوتابخانەی بەرپرسیاریەتی و باجی گەورە و ئومێدی بۆ كوردایەتی..

بەدرێژایی مێژووی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان و بزاڤی چەكداری چەندین پیلانگێری قرێژ و تیرۆریستی لە دژی پارتی و بارزانی كە تێیدا ئامانجی سەرٍەكی لەناوبردنی رۆحی كوردایەتیی و شۆڕشگێری بوو بە پیلانی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان ئەنجامدرا، بەڵام بە سیاسەت و ژیری وخۆراگری گەلی كورد و سەركردایەتییەكی لە خۆبوردە توانرا بە سەر هەموو ئەو نەخشە و لوغمە چێندراوانە دا سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێێت .
بە هۆی بەردەوامبوون لەو هەڵوێستە نەتەوەیی ونیشتیمانییانە، دوژمنان بەردەوامبوون لە پیلانگێرییەكانیان بە تایبەت لە ماوەی سێ‌ دەیەی حكومرانی شارستانیش ئەو دژایەتیكردانەی پارتی وبارزانی و دەستكەوتەكانی كە خۆی لەپەرلەمان، حكومەت وسەرۆكایەتی هەرێم و فیدراڵی و ریفراندۆمی سەربەخۆیی و كوردستانی بەهێزتر وهتد.. بەردەوامن بۆیە، وەك قەڵایەتی پۆڵایین بەرنابەر ناحەزانی وەستاوەتەوە
ئەوەی لەمێژوودا بەسەر گەلی كوردا هاتووە هەر وەها نەبووە، بەڵكو بەهۆی سازش نەكردنی بووە لە سەر مافەرەواكانیی بۆیە، دوژمنان هەموو جۆرە چەك و پیلانگێرییەكیان ئەنجامداوە تا ئەو كاروانە پر شانازییە بەڵارێدا ببەن ، بۆیە، وەك ئەوەی بەدرێژایی مێژووی دوێنی و ئەمرٍۆ بینراوە ، هەموو ئەو ستەم و دەستدرێژی دوژمنانی گەلی كورد بەتایبەتی وڵاتانی ئیقلیمی هێندە زیاترە لە وڵاتانی زڵهێز كەهەر ناژمێردرێت، چونكە ئەوروپییەكان ئەگەر شتێكیاتن بردبێت شتێكیان لەبەرامبەردا بەخشیووە، بەڵام ئەم داگیركەرە هەرێمایەتییانە‌ تۆی كوردزمان بەڕۆح و ئاو خاك و كەلتوور و شوناسەوە بەموڵكی خۆی دەزانێت ئیتر بتكوژن و شوێن بزرمان دەكەن و ئەنفال و كیمیابارانمان بكات نابێت هیچ بڵێی و دەشڵێت هاونیشتیمانی خۆمە و هەركەسێكیش بێتە وەڵام لەسەر كورد دەڵێت ئەوە دەست وەردانە لەسەروەری وڵاتەكەمان، دەی ڕۆژگارێكی ئێمە‌ باجی كورد بوون و نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی دەدەیین، ئێستا كە هەرێمی كوردستان بووەتە قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری لە چوارچێوەی عێراقدا ئەوان ئیدی ناتوانن ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدمان بكەن، بەڵام لەوە خراپتر دەكەن ئەوەش‌ بەغروركردنی كۆمەڵێك كورد لەناوخۆی كوردستان جا بەپارە بێ یان بەهەر هۆكارێكی تر دژی هەرێم بەكاریان دەهێنن، ئێمەش هیچمان نەوتووە تەنها ‌ڕێفراندۆمێكمان كرد‌ بۆ ئەوەی خۆمان ڕزگار بكەین لەم جەور و ستەمەی دوژمنانی گەلەكەمان، وەئەم ڕزگار بوونەش بەمانای ڕزگار بوونی تەنها حزبێك نیە، بەڵكو هەموو كوردستانە و بگرە دەبێتە چیایەك بۆ پاڵپشتی بۆ پارچەكانی تری كوردستان، لێرەشەوە تكایەك دەكەم لەهەموو گەنجە خوێن گەرمی نیشتیمانەكەم كەدەست هەڵگرن لەدووبەرەكی و سوكایەتی كردن بەیەكتر، دەست لەناو دەست بكەن لەپێناو هەمووان نەك كەسێك و حزبێك.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانەیە كوردایەتییەكە كە هیچ كات سازش لە سەر ماف و خاكی كوردستان نەكردووە و بۆتە قەڵغان بۆ پاراستنی كوردستان.زیاتر و زۆرتر بۆتە ئامانجی دوژمنان لەبەر هەڵوێستە نەگۆڕ و نەتەوەییەكانی، چونكە بەدرێژایی مێژووی دامەزراندنی پارتی تاكو ئێستا هەركاتێك پارتی بەهێز بووبێت كورد بەهێز دەركەوتووە ، ئەمەش هۆیەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی و كورد دووانەیەكی لێك دانەبڕاون.پارتی و بارزانی هەمیشە چیاییەك سەركێشن بەرانبەر دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان و باجی گەورە بۆ كوردایەتیی داوەتەوە ..
Top