كیانی كوردستان سەروەری و شكۆمانە ..
November 26, 2020
وتار و بیروڕا
با تەنها كوردستان و حكومەتەكەی خۆمانمان خۆش بوێت وپشتیوانی بین .بە درێژایی مێژوو خەباتمان بۆ رزگار و سەربەستی بەردەوام داگیركەران و نەیارانمان دۆز و كاروانە پرشانازییەكەمان مێژوو، سەروەرییەكانی ئێمە و تەبایی ریزەكانی گەلی كوردیان كردۆتەوە ئامانج و لە هەر شوێنك دەرفەتیان هەبوو بێ ئەوا درێغییان نەكردووە .
ئێمەی گەلی كوردیش زۆرجار پەندمان لە وانەكان و گورز وپیلانگێری نەیارانمان وەرنەگرتووە و بە هۆی كێشەیەك تایبەت یانیش بەرژوەندی تایبەت ئەوا دۆز گەلێك و نەتەوەیەكمان خستۆتە مەترسییەوە . بەڵام بە پێچەوانەوە هەر كاتێك یەكهەڵوێست و نێوماڵمان تەبا بوو بێ بە بەڵگە ئەوا سەركەوتنی گەورە بەدەستهاتوون .
لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، باشووری كوردستان یا دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان هەوراز و نشێویی زۆری برٍییووە و رووبەرووی كێشە و ئاریشەی گەورەی زۆربۆتەوە توانیوێتی سەركەوتووانە دەستكەوتەكانی بپارێزێت كە بەرهەمی خەبات و ماندوبوونی دەیان ساڵەی میللەتەكەمانە .
بۆ قۆناغی ئێستامان لە ماوەی رابردوودا ، ھەرێمی کوردستان بە رەوشێكی هەستیار و پر كێشەدا گوزەر دەكات ، چ لە ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئینجا كێشەی ئابووری و دارایی بێت و هەروەها خۆلقاندنی كێشەی سیاسی لەلایەن هەندێك كەس و لایەن بە فیتی نەیارانمان ..
ئەوەی بۆ ئێستای گەلی كورد لە باشووری كوردستان گرنگە، خۆشەویستی كوردستان و پاراستنی دەسكەوتەكانی و ئینجا بە ئەستۆگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتی بۆ تێپەرٍاندنی ئەو بارودۆخە ئەوڵییەت بێ . چونكە كوردستان وەك هەمیشە لە ژێر تاقیكردنەوەیەكی قورسدایە و نەیارانمان یەكریزی و تەبایی و شكۆوئیرادەی گەلی كوردیان كردۆتە ئامانج .
بۆیە، وەك ئەوەی دەبینرێت ، كە قەیران و كێشەكان بەرنامە دارێژراو یەك بە دوای یەكن و دەبێ هەموو تاكێكی كورد تا گشت هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەكان بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن لەگەڵ پێشهاتەكانی بەردەمان ،چونكە رەوشەكە دەخوازێت تەبا بین ، نهێنی سەركەوتن وبەهێزیش لە یەكهەڵوێستی دایە.
بەتایبەت كە ئەمرۆ هەرێمی كوردستان، خاوەن ناسناو و پێگەیەكی بەهێز و متمانە پێكراوە لە رووی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی هەموو پێكهاتەكان و ئینجا لە رووی سەقامگیری و ئاشتیی و ئابووریی و دیپلۆماسیییەوە ژمارەیەكی دیارو بەرچاوە و بۆیە، دەبێت كوردستانمان لە هەمووشتی تر خۆشتر بوێت.
بەدڵنییایەوە، بەو هەنگاوانەی كە حكومەتی كوردستان لە گشت بوارەكاندا ناوێتی و بەتایبەت پرۆسەی چاكسازی و ئابووری ، ئەوا ئایندەیەكی گەش چاوەروانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەو رەوشەش گوزە دەكات و ئەوەی دەخوازێت هەمووان بەرپرسیارانە مامەڵە بكەین و چونكە چارەنووسی هەمووان لە نێو وڵاتێكە بەناوی كوردستان و هەر ئەو خاكەیە كە شكۆ و سەروەری ئێمەی پاراستووە ..دەبێ هەموومان خۆمان بە بەپرسیار بزانین لە پێناو بە دیھێنانی داھاتوویەکی گەش و پڕشنگدار دا بۆ گەلەکەمان.