ڕق و كینەی نەیارانی كوردو كوردستان لە پارتی و بارزانی بۆ چی ؟

ڕق و كینەی نەیارانی كوردو كوردستان لە  پارتی و بارزانی  بۆ چی  ؟

بەدرێژایی‮ ‬مێژووییی پر شانازیی خەبات و تێكۆشانی و هەر لەكاتی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە سەر دەستی رێبەری روحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانیی ئەوە سەلمێنراوە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە رابەرایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬ڕۆحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر و پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬دژ بە رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عێراق خەباتیان كردوەو جەنگاون بۆ بەدیهێنانی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردو هەر لەو پێناوەشدا هەزاران شەهیدو بریندارو بێسەروشوێن و كەمئەندامیان داوە جگە لە زیندابەچاڵ و ئەنفالكراو.‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان خەباتی‮ ‬چەندین ساڵەی‮ ‬كردوە بۆ ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد ببێتە خاوەنی‮ ‬مافە بنەرەتی‮ ‬و نەتەوایەتیەكانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬وەكو هاوڵاتی‮ ‬شەریكی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت لەعیراقدا،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬دروستبونی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلول هەر لە زاخۆوە تادەگاتە خانەقین تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان وەك پێشمەرگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەیەك دەنگ و بەیەك ریز و بەیەك هێز رووبەرووی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس بوونەوە و تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان سەقامگیربوو و لەژێرسایەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانیی‮ ‬نەمر‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬هەر ئەو‮ ‬یەكریزی‮ ‬و تەباییەی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراقی‮ ‬ناچاركرد كە بیر لەوە بكاتەوە كە رێكەوتننامەی‮ ‬جەزائیر لەنێوان سەدام و شای‮ ‬ئێران و سەرۆكی‮ ‬جەزائیر هەواری‮ ‬بومیدیەن واژو بكات و لەبەرامبەر بە شكستهێنانی‮ ‬شۆرش بەشێكی‮ ‬خاكی‮ ‬عیراق بدات بە ئێران‮. لە سەرەتای‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شۆرشی‮ پێشكەوتنخوازی ‬گوڵان هەر پێشمەرگەو كادیران و لایەنگرانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوون دەستیان كردەوە بەشۆرش و بەرامبەر بە رژێمی‮ ‬بەعس وەستانەوەو بەرگریان لەخاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان كردو لە ساڵی‮ ‬1991 لەراپەرینە مەزنەكەی‮ ‬كوردا توانیان تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان لە بەعسیەكان پاك بكەنەوە و كۆتاییان بەرژێمی‮ ‬بەعس و رژێمی‮ ‬سەدامی‮ ‬دیكتاتۆر هێناو لەكۆبونەوە جەماوەریەكەی‮ ‬شاری‮ ‬كۆیە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬پێشنیاری‮ ‬كرد كە هەڵبژاردن بكرێت و پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دابمەزرێت،‮ ‬لەساڵی‮ ‬3002 ‮ ‬و لەدوای‮ ‬روخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەدام بە هەوڵ و ماندوبوونی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانی‮ ‬و عیراق بۆ دروستبوونی‮ ‬عیراقێكی‮ ‬فیدراڵ دوور لەتوندو تیژی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬و تایفی،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەوەی‮ ‬روویدا لەلایەن سەرۆك هۆزو عەشیرەت و دەسەڵاتدارانی‮ ‬باشوور و ناوەراستی‮ ‬عیراق بە شیعەو سوننەوە بەرامبەر بەكورد هەمان هەڵوێست و بیروبۆچونی‮ ‬رژێمە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬عیراق بوو،‮ ‬بگرە خراپتریش مامەلەیان لەگەڵ كورد دەكرد و هاوڵاتی‮ ‬كوردیان بەپلە دوو و سێ حساب دەكرد،‮ ‬هەر ئەو عەقڵیەت و تێگەیشتنەی‮ ‬ئەوان بوو وایكرد كە جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بیری‮ ‬لەوەكردەوە كە هیچ چارەسەرێكی‮ ‬تر نیە بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ عیراقێكی‮ ‬وادا نەمێنینەوە گەیشتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە لەگەڵ حیزب و لایەنەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان كۆبونەوەیەك بكرێت و بریاری‮ ‬ریفراندۆم درا بۆ ئەوەی‮ ‬ببینە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
دواتر رووبەرووی گەورەترین پیلانگیری بە مەبەستی لەناوبردن و سرٍینەوەی ئەزموونی دەستووری بۆوە و توانی گشت پیلانەكانی تێكشكاند ، دواتر دوو سەركەوتنی گەورەی بە دەسهێنا و شكۆ و شانازیی كورد و كوردستانی پاراست ،ئەمەش پێمان دەڵێت بەهێزی بوونی پارتی و كورد وكوردستان پێكەوە گرێدراوە ..
بۆیە، ئەوانەی دوێنی دژایەتی پارتی و بارزانی یان دەكرد و و ئەوانەی ئەمرٍۆ بە هەمان شێوە و بە شێوازێكی تر بەردەوامن لە سەر ئەو رٍێچكەیە ، بەردەوام ترسی هەرە گەورەیان ئەو هێز و كاریگەرییەی پارتییە ، وەك هێزێكی نەتەوەیی لە سەر پرسە چارەنووسسازەكان و بریارە گرنگەكان ، ئەوەش وایكردووە بە گەورەترین مەترسی لە سەر بەرژوەندییە تایبەتییەكان یان ببینن و بەردەوام هەوڵی لاوازكردن و سرٍینەوەی بدەن كە ئەوەش خەونێكە و مێژوو سەڵماندوێتی كە هیچ كات نایەتەدی ..
Top