بۆچی کورد نەگەیشتووە بە ئامانج ؟
November 23, 2020
وتار و بیروڕا
گەلی کورد وەکو نەتەوە لە رووی میژوو و جوگرافیا و کەلتور و زمان، لە هیچ لە نەتەوەکانی ناوچەکە کەمتر نیە، بەڵکو مێژوویی زۆر کۆن تر و دەوڵەمەند تریشە.
زیاتر لە سەدەیەک خەبات و قوبانیدان، کۆمەڵێک شۆرەش و سەرهەڵدان، ژمارەیەک لە سەرکردەی زانا و لێهاتوو کە ناویان چوەتە رێزی سەرکردە ناودارە جیهانیەکان.
بەڵام سەرەرای ئەم هەموو خاڵە بەهێزانە، تا ئێستا گەلی کورد نەگەیشتووە بە ئامانج لە ئازادی و سەربەخۆیی وەکو گەلانی تری ناوچەکە لە عرب و تورک و فارس، بەڵکو بە پێچەوانەوە لە هەر هەوڵێک دا هەنگاوێک دەکەرێتەوە دواوە و دوژمنان زیاتر دەوری دەدەن و هەوڵەکانی لە ناو دەبەن!.
پرسیار لێرە ئەوەیە، هۆکاری ئەوە چیە کورد بە ئامانحەکانی ناگات؟.
ئەگەر تەماشای قۆناغەکانی مێژووی خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد بکەین بە گشتی و لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە، ژمارەیەک شۆرەش و سەرهەڵدان هەڵگیرساون، بەڵام بێ ئەنجام بوونە و لە لایەن دوژمنە دێرینەکانی کەلی کورد سەرکووت کراون.
بە پێداچونەوەیەک لە هۆکارەکان دەبینین خاڵێکی هاوپەش هەیە لە نێوان ئەم شۆرەشانەدا، ئەویش هەبوونی ( خیانەتی ناوخۆیی ) یە، واتا خودی کورد هۆکارێکی سەرەکی یە لە نەگەیشتن بە ئامانجەکانی، لە رێی خیانەت کردنی کۆمەڵێک یان دەستەیەک و خۆ دانەوە بە دەستی دوژمن و وەستان لە دژی خەباتی گەلەکەیان.
هەرچی عرب و تورک و فارسە لە هیچ لایەنێکەوە لە کورد بەهێز تر نین، بەڵام هەبوونی خیانەتی ناوخۆیی و خۆ بە دەستەوەدان، جورئەتی لای ئەوان دروست کردووە و دەرفەتی بۆ روخساندن لە دژی کورد بوەستن.
نزیکترین نمونە لەو جۆرە خیانەتە، کە بونەتە هۆکاری دروست کردنی کێشەی گەورە و کۆسب لە رێی گەیشتن بە ئامانجەکان و بە فیرۆ دانی سەدەیەک خەبات و کۆمەڵێک دەستکەت، خیانەتی ١٦ی ئوکتۆبەر لە لایەک و، لە لایەکی ترەوە ئەو ژمارە پەرلەمانتارە خۆ فرۆشانەی خۆیان داوەتە دەستی دوژمن و بە قیزەوەنترین ترین شێوە لە دژی گەل و نەتەوەی خۆیان وەستاون.
هەر ئەم جۆرە تاقمانە لە تەوای قۆناغەکانی خەبات دا هۆکاری شکست هێنان بوونە و رێگر بوونە لە گەیشتن بە ئامانجەکان.
کورد لەم ساتە وەختەدا، لە هەڵومەرجێکی جیاواز دایە، پرسەکەی گەیشتۆتە ئاستی نێو دەوڵەتی، پشتکیری زۆری لێ دەکرێت، ئەندامە لە هاوپەیمانێکی نێو دەوڵەتی بەهێز، خاوەن ریفراندۆمە، خاوەن سیاسەت و دیبلوماسیەتێکی بەهێزە، قۆناغێکی باشی بڕیوە لە خۆ ئامادە کردن بۆ هەنگاوێکی تری بەهێز.
ناکرێت سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئاوا دەستەوەستان بوەستێت و تەماشای ئەم خائین و خۆ فرۆشانە بکات کە چون هەوڵ دەدەن قەوارەی هەرێمی کوردستان تێک بدەن و جارێکی تر چارەنوسی گەلی کورد بخەنە مەترسیەوە و دەستکەوتەکان لەو ناو ببەن.
سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئێستا بەرپرسیارتێکی گەورەی لە ئەستۆ دایە بەرامبەر بە گەلی کورد، ئەویش پاراستنی ئەم دەستکەوتانەیە و بەڵکو گەلی کوردستان چاوەرێی هەنگاوی زیاترە.
ناکرێت دەرفەت بدرێت بەو خائین و خۆ فرۆشانە ئاوا بە ئاسانی دەست بکەنە ناو دەستی دوژمن و پیلان لە دوای پیلان بگێرن و هیچ هەڵوێستێک بەرامبەریان نەبێت.
هەرچی زووترە پێویست بە جولەیەکی هەمە لایەنە هەیە لە رووی یەکریزی ناوخۆیی لایەنە کوردستانیەکان و هاو هەڵۆیستی و وەرگرتنی بریارێکی یەکلاکەرەوە لە راگرتنی ئەم خائینانە و دانانی سنورێکی گونجاو بۆیان، ئەوەی ئێستا دەکرێت لە ئاست خیانەتی نەتەوەیی یە و قابلی قبول نیە.
نە کات و نە جولە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان چیتر دەرفەت نادەن، ئەگەر کورد ئەو جورئەتەی لا نەبێت بریار لە بەرژەوەندی خۆی بدات، ناببت چاوەرێی کەسی عر بیت بریار بۆ بدات.
کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و لە سەروی هەمویان ئەمریکا، لە کۆتا بریاریان دا پشتیوانی ئەو لایەنە دەکەن کە هێزی خۆی بسەلمێنیت، چونکە بە رێگای ئەو لایەنە دەتوانن بەرژەوەندی خۆیان بپارێزن، هەرێمی کوردستانیش ئێستا پێویستی بە پشتیوانی ئەوان هەیە، کە واتە دەبێ بە زوترین کات بریارێکی گونجاو و یەکلاکەرەوە بدرێت.