ئەم ھەولەنەزۆكەیان لەپای چی ؟

ئەم ھەولەنەزۆكەیان لەپای چی ؟

بەداخەوەچەند پەرلەمانتارێكی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبەردەوامی لەھەولی دژایەتیكردنی ھەرێمی كوردستان وناشیرنكردنی دامەزراوەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانن كێشەناوخۆییەكانی ھەرێم بۆبەغدادەگوازنەوەکە دواھەولی نەزۆكانەشیان كۆكردۆنەوەی كۆمەلەواژووێكە تافشارلەسەر حكومەتی فیدرال دروست بكەن بۆئەوەی راستەوخۆمووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دابەش بكات ولەگەل حكومەتی ھەرێم مامەڵە نەكات، بێ ئاگالەوەی ئەم ھەولەیان راستەوخۆپێچەوانەی
دەستووری ھەمیشەیی عیراقەچونكەقەوارەی ھەرێمی كوردستان دستوورییەوتەنھادەتواندرێت لەرێگایی حكومەتی ھەرێمەوەمامەلەلەگەل دامەزراوەكانی ھەرێم بكرێت ، بۆیەش جگەلەوەی ئەم جۆرەبەناوپەرلەمانتارانەبوونەتە مایەی تێكچوونی یەك ھەلوێستی ویەك رێزی نوێنەرانی كوردلەبەغدالەھەمان كاتیشدابارگرانین بەسەر خەڵک و موچەخۆرانی کوردستان، كەجگەلەدژایەتی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی كوردستان ھیچ ئامانجێكی تڕیان نیە،كاتی ھاتووەوازلەھەولەدوژمنكارانەبھێنن وبەسیاسەتی چەوتی خۆیان دابچنەوەوچیتربۆموزایەدەوخۆدەرخستن وانەكەن ،چونكەناكرێت موچەوبودجەی ھەرێمی كوردستان بۆململانێی سیاسی وپروپاگندەی پێش وەختەی ھەلبژاردن بەكاربھێندرێت بەپێ یاساودەستوورمووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان بەشێكن لەمووچەخۆرانی عیراق ،بۆیەش بەم واژووكۆكردنەوەیان خۆیان لە هەموو بەها و قیمەێک داماڵداون، تەنیامەبەستیان چەواشەكردنە
بەدلنیایەوەئەم ھەولەشیان وەكوسەرجەم ھەولەكانی تر نەزۆكانەیەوبەھیچ جۆڕێك سەرناگرێت.
بۆیەش حەقەئەوپرسیارەیان ئاراستەبكەین ئەم ھەولەنەزۆكەیان بۆچی مەبەستێكەگەربیانەوێت بەم پرۆپاگندەیەخەلكی كوردستان چەواشەبكەن بەھەلەداچوونە،چونكەگەلی كوردستان لەبەغداھێشتاكێشەی نەتەوەیی ودەستووری وخاكی ھەیەكێشەی مووچەئاسایی ترینیانەبۆیەش ئەنجامدەرانی ئەم ھەولانەتەنھاشەرمەزاڕی مێژوویان لۆدەمێنێتەوە....
Top