یەكرێزی ویەكھەلوێستی نوێنەرانی كوردلەبەغداپێگەی ھەرێمی كوردستان بەھێزتردەكات

یەكرێزی ویەكھەلوێستی نوێنەرانی كوردلەبەغداپێگەی ھەرێمی كوردستان بەھێزتردەكات

ھەلوێستی ئەم جارەی نوێنەرانی كورد لەئەنجوومەنی نوێنەران لەھەمبەرتێپەڕاندنی یاسای قەرزبۆپركردنەوەی كورتھێنان لەبودجەی عیراقدابەبێ راچاوكردنی خواستەكانی گەلی كوردستان جێگای ستایش ودەست خۆشیەگرنگەلەئاییندەشدانوێنەرانمان بەم جۆرەیە مامەلەبكەن ، چونكەیەك ھەلوێستی فراكسیۆنەكوردستانییەكان لەسەرپرسە ھەنووكەییەكان پێویست وگرنگە جگەلەبەھێزكردنی پێگەی ھەرێمی كوردستان رەنگدانەوەی راستەوخۆشی لەسەررەوشی سیاسی ھەرێمی كوردستانیش دەبێت ودەرفەتی زیاتر بۆلایەنەكانیش دەرەخسێنێت بۆكاری زیاتری پێكەوەیی تاھەموولایەك بەیەكدەنگی نیشتیمانی لەھەمبەرپرسەجیاكان كاربكەن بینیمان چۆن ھەول دەدرێت گەلی كوردستان پەراوێزبخرێت جگەلەوەی تێپەراندنی یاساكەپێچەوانەی یاسای بودجەیە كەئەمەش سادەترین مافی گەلی كوردستانەچونكەبەپێی دەستوورویاسا موچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان بەشێكن لەمووچەخۆرانی عیراق ئەمەش ئەوراستیەدەردەخات پشكی كورد لەبوودجە پاداشت نیەبەلكومافەبەلام ئەوەی بەشێك لەپەرلەمانتارانی شیعەوسونە كردیان مەترسێكی گەورەبووبۆسەرئاییندەی عیراق ناكرێت پشكی كوردلەبەرچاونەگیرێت خەلكی كوردستان چاوەروان بوو لەعیراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس ئەوزولم وستەمەیەنەمینێ كەلەرابردوودالەكورددەكرا بەلام رێك پێچەوانە دەرچووھێشتا ھەمان عەقلیەتی بەعس ئاسالەبەغداحوكـم دەكات كەئەمەش مایەی سەرنج وتێرامانەوھەولێكی تری تاكرەوییەبۆبێ بەش كردنی كوڕدلەمافەدەستورییەكانی لەكاتێكدالەدەستوری نوێی عیراقدا ماف وداخوازییەكانی گەلی كوردستان جێگیركراون ...
لەپەراوێزی ئەم ھەلوێستە شۆڤینیەدازیاترلەھەمووكاتێكدا پێویستە لایەنەسیاسییەكان بە یەك دەنگ ویەكھەلوێست ھەنگاوبنێن كەھەربەمەش دەتواندرێت بەسەرھەمووتەگەرەكان سەربكەوین كەئەزموونی رابردووش دەریخست ھەركاتێك كوردیەكرێزو یەك ھەلوێست بووبێت ئەواتوانیوێتی دەسكەوتی گەورەبەدەست بھێنێت وبەسەرگشت لەمپەرەكانداسەربكەوێت بەپێچەوانەوەشەوەدووچاری ھەرگرفت وكێشەیەك بووبیت دەرەنجامی پەرتەوازیی وناتەبایی نێوان لایەنەسیاسیەكان بووە
دەبێ ئاماژەش بەوراستیەبكەین زۆرجاران لێرەولەوێ بەئاشكرابینومانەبەشێك لەنوێنەرانی كورد لەبەغدایەكدەنگ نەبووینەوكێشەناوخۆییەكانی ھەرێمیان بۆبەغدابردوەیان وەك كارتی فشاربەكاریان ھێناوەكەئەمەش راستەوخۆزیانی ھەبووەلەسەرپێگەی كورد بۆیەش كاتی ھاتووەھەموولایەك بەھەست كردن بەبەرپسیارەتیەوە لەم قۆناغەیەدا مامەلەبكەین وپەرەی زیاتربەیەك رێزی بدەین كەبەمەدەتواندرێت داكۆكی زیاتر لەمافەیاسایی ودەستورییەكانمان بكەن وبەكەمتر لەم مافانەمان رازی نەبین كەلەدەستووری عیراق داجێگیركراون لەگەمان كاتدائەم ھەلوێستەیەی فراكسیۆنەكوردستانیەكان لەبەغدادەبێتە سەرەتاێكی سەركەوتووبۆكاری تری ھاوبەش...
Top