ھەڕەشە و مەترسی بیری توندئاژوو لەسەر ھەرێمی کوردستان وچونیەتی ڕێگری لێ کردنی

ھەڕەشە و مەترسی بیری توندئاژوو لەسەر ھەرێمی کوردستان وچونیەتی ڕێگری لێ کردنی

ھیچ کۆمەڵگایەک بە بێ بوونی ئاسایشی و ئاشتی کۆمەڵایەتی پێشفەچوون بە خۆیەوە نابینێت، ئەمەش پەیوەستە بە پەروەردەیەکی تەندروستەوە کە چۆن و بە چ شێوازێک تاکەکانی کۆمەڵگا ئاراستە بکات، ئەویش لە پێناو بەھێزکردنی پرەنسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتە جیاجیاکان و بیروڕا سیاسییەکان.

کۆمەڵگاکان لە ژێر چەتری ئەمنیەت و ئارامیەکی باشدا گەشە دەکەن و لە ھەموو ڕویێکەوە قۆناغ بۆ قۆناغ ھەنگاو بەرەو پێشکەوتن و گەشەسەندن ھەڵدێنن.
کەواتە پێویستە ئەمنیەت و ئارامی لە ڕیزبەندی یەکەم دابێت، بە پێچەوانەوە دەرچوون لە ئاراستەی ئاسایی دێتە ئاراوە و کۆمەڵگا بە چەقبەستوویی دەمێنێتەوە.


زۆر بوار ھەن کە زەرورە لە ھەرێمی کوردستان بنبڕ بکرێن بە تایبەت ئەوانەی کە بیری توندڕەوی مەعنەوی بڵاو دەکەنەوە، و ئاراستە کراون بۆ تێکدانی شێرازەی کومەڵگاکەمان، ھەروەھا تێکدانی ئەمن و ئاسایش و ئارامی بە ڕێگای جوراوجورەوە کە لە ئارادایە...

بۆیە دەبێ شەڕی مەعنەوی بکرێت لەگەڵ ھەموو ئەو ئاراستانەی کە ئامانجیان لێدانی جێگیری سیاسی و ئاشتەوایی کومەڵایەتیە، ئەمەش بێجگە لە بەھەند وەرگرتنی پەروەردەیەکی باش بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە ھەموو ڕوویکەوە ناتوانێت سەرکەوتن بە دی بھێنێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زاڵبوون بەسەر ئیرھابی فیکریدا دوا دەکەوین.
لە دواجاردا بۆ وڵاتێکی فرەڕەنگی سیاسی، ئایینی، نەتەوەیی، خاوەن زمانی جۆر بە جۆر پێویستە ھەموو ھەوڵێک بۆ ئەوە بێت گشت بیروڕاکان لە چوارچێوەی پرەنسیپی کوردایەتیدا کۆ بکرێنەوە، ھەر بیرو بۆچونێکیش کە زیان بەم پرەنسیپە بگەێنێت ڕێگری لێ بکەین، چونکە وڵاتمان دەورە دراوە بە ھزری توند ئاژو، وەک مەترسیدارترین ھزر کە ھەڕەشە لە کۆمەڵگاکان دەکات و ئێمەش بەشێکین لەم ناوچەیە کە ھەڕەشەمان لە سەرە.
Top