دڵسۆزی وخەمخۆری حكومەتی كوردستان لە قۆناغەسەختەكاندا ..

دڵسۆزی وخەمخۆری حكومەتی كوردستان لە قۆناغەسەختەكاندا ..

وەك چۆن لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی ، رایگەیاندن كە حكومەتی كوردستان ، حكومەتی هەموو كوردستانیانە ، دوور لە هەر شێوازی مامەڵەكردنی حزبایەتی بەو واتایەیەی خزمەتی هەمووان دەكات بە بێ جیاوازی ، ئەوەش بەكردەوە چووتە بواری جێبەجێكردنەوەی هەر لە رێكارەكانی رووبەرووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئینجا پرۆسەی ئاوەدانی و هەوڵی دۆزێنەوەی چارەسەری بۆ قەیرانی دارایی و ئینجا ئەنجامدانی پرۆژەی ئاوەدانی تا و خزمەتگوزارییەكان سەرٍەرایی قەیرانەكان چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە .
سەرۆكایەتی حكومەت ، بە پلان و ستراتیژی و پلانی ژیرانە ، دوای نزیكەی15 مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ، دەستبەكار بوون تا دوای 5 ساڵ لە جەنگ و گەمارۆدان و قەیرانە سەپاوەكانی سەر كوردستان بە كردەیی كارو پلانەكانی جێبەجێ بكات ..هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بە كۆمەڵێك گۆرانكاری و پێشهات دەستییان پێكرد ، ئاڵۆزیی و ناسەقامگیرییەكانی عێراق و ئێران و و دواتر هێرشی ئەمەریكا وهاوپەیمانان بۆ سەر قاسم سولەیمانی و چەند فەرماندەیەكی میلیشاكانی ئێران لە عێراق و ناوچەكە .هەر پاش ماوەیەكی كەم ، جیهان و ناوچەكە تووشی پەتایەكی كوشندە بۆوە بە ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، پەرەسەندنی ئەو پەتایە بە شێوەیەك بوو كە بە خێرایی بووە هۆی تووشبوونی هەزاران كەس و گیان لەدەستدانی سەدانی تر لە سەر ئاستی جیهان دا ..
مەترسییەكانی كۆرۆنا ، وایكرد كە لە مانگەكانی سەرەتایی بەڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتی كوردانە و نیشتیمانیانە ، بە هەموو توانایەكەوە بێتە گۆرەپانی رووبەروبوونەوە و پاراستنی كوردستانیان لە تووشبوون بەو پەتا ترسناكە ..
روون و ئاشكرایە، حكومەتی كوردستان لە رێگەی پێكهێنانی تیمێكی پزیشكی و چەند دەزگەیەكی پەیوەندیدار ، پلان و ستراتیژیی رووبەرووبوونەوەیان گرتەبەر ، سەرەرای قورسی رەوشەكە لە گشت بوارەكانی ، ئابووری ، كۆمەڵایەتی ، پەروەردە و هتد.بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە لە سەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی وایانكرد كە كاریگەری لە سەر جومگەی ئابووری و بەتایبەت نرخی نەوت دابنێت كە ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێكی گەورە لە رووی داهات و جگە لەوەی كە بە هۆی رێكارەكانی پاراستنی هاوڵاتیانی كوردستان رێژەی داهاتەكان بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیی ..
لە ئێستەشدا، كە جارێكی تر شەپۆڵێكی تری ئەو ڤایرۆسە رووی لە زیادبوون كردووە ، ئەمجارەیان لە جیاتی قەدەغەی هاتووچۆی گشتی و داخستنی شوێنە گشتیی و خزمەتگوزارییەكان و ئەوا رێكاری خۆپاراستنی گرتۆتەبەر لە رێگەی بەستینی دەمامك و راگرتنی پاك وخاوێنی جارێكی تر لە خەمی پاراستنی گیانی كوردستانیانە و پێوستە ، هەمووان پابەندی رێنەماییەكانی تەندروست بین بۆ پاراستنی گیانیان لەو پەتایە .
لەگەڵ هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانە، راستییەكی حاشا هەڵنەگر ە ، ئەویش بەڵێنی حكومەتێكی خزمەتگوزار و هاوڵاتی و دروستكردنی ئەو متمانەیە، كە پێشتر نەك بەدروشم بە بەڵكو بە كردەوە ، هەنگاوەكانی لە كاتێكی سەخت و هەستیار دا جێبەجێكرد ، ئەوەڵەییەتی هەنگاو و ستراتیژی خزمەتكردن و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانییەتی ،بەدڵنییاییەوە ، ئەوەش كلیلی سەركەوتنی حكومەتێكی سەركەوتووە كە رێزدار مەسروور بارزانی لە نێو كوردستانێكی بەهێزتر سەركردایەتیی دەكات بەرەو كەناری دڵنییایی ..
Top