ستراتیژی نەتەوەپەوەری ونیشتیمانپەوەری دوژمنانی پارتی تووشی هیستریا كردۆتەوە ..
November 16, 2020
وتار و بیروڕا
بەدرێژایی مێژوویی خەبات زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوومان ، داگیركەرانی كوردستان ، هەموو جۆرە رێگە و پیلانگێرییەكیان گرتەبەری بۆ گۆڕینی رٍیرەویی كاروانی پر شاناز و شكۆی پارتی كە كاروانی كوردایەتی و كۆڵنەدان و بەرگریكردنە لە هەموو مافەرەواكانی كورد و كوردستان ..
هەروەها بە ئەنفاڵكردن ، كیمیابارانكردن ، گەمارۆدان ، تیرۆر و دەیان كۆسپی تر تا بە ئێستا نەیانتوانی بەربەست لە بەردەم بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد و كوردستان بگیرێت ..
پارتی، تەنها لە چوار چێوەی حزبێكی بچووك نییە ، بەڵكو قوتابخانەیەكی گەورە و رٍەشماڵێكی گشتگیری هەموو نەتەوەیی كوردە و خاوەن جەماوەرێكی دڵسۆز و بیروباوەرێكی پتەوە بە كوردایەتی و سەربەخۆیخوازی و رٍەتكردنەوەی پاشكۆیی .
پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی خاوە مێژووییەكی پرشكۆ و سەروەرییە و چەند شۆرٍش و داستانی نەبەردی پر سەركەوتنە ، ئەگەر ئامانجی حزبەكان تەنها بۆ بەرژوەندی خۆیان و كەسانێك بێت و زۆر جاریش لە دژی پارتی بێت ، ئەوا پارتی بە پێچەوانەوە خاوەن بیروهزری كوردانە و ستراتیژییەكی نەتەوەییە ، بۆ پارتی و بارزانی تەنها نەتەوەیی و خاك گرنگە ، بە درێژایی مێژوو گەورەترین شۆرٍشی كردە قوربانی و لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكان قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە .
پارتی خاوەن ئایندەبینی و ئومێد و هیوایەكی گەورەیە بۆ ئایندەی كوردوكوردستان و هەڵقوڵاوی ناو گەلی كوردە و ئاوەدانی پێشكەوتنە یەك خەبات و یەك ئامانجە بۆیە پارتی هەمووكات هەموو ساتیك لە تازە بونەوەو تازەگەری دایە، لەوانەیە بڵێن وانیە تەماشاكەن پارتی لە ۱۹٤٦دامەزراوە هیچ حیزبێك بەقەبارەی پارتی نەماوەتەوە دەزانی بۆ چونكە كەسی بە ئەزمونی وەك مەرجەعی باڵای كورد ڕێبەرایەتی دەكات.
لەماوەی چەندین ساڵی خەباتی پارتی وبارزانی زۆرێك لە دوژمنان و نەیارانمان هەوڵی ئەوەیان داوە ، تا شكست بە قوتابخانەی كوردایەتیی بێنن و مێژوویی پرشانازی گەلی كورد بشێوێنن و دەستكەوتەكان لەناوببەن ، وەك رابردوو و ئێستا كە هەندێك حزب و لایەن بە دروشمی گەورە و بریقەدار ، كە جگە لە دژایەتی كردن وچەواشەكاری گەلی كورد و لێدانی پارتی و بارزانی هیچ ئامانجێكی تریان نییە .
ئەو حزب و لایەنانە چ لە نێو خۆیی باشووری كوردستان و ئینجا دەرەوەی باشووری كوردستان ، دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوون و هیچ دەستكەوتێكیان بە گەل و نیشتیمانەكەیان بەدەست نەهێنا ، ئێستا مەرامیان تا دێت زیاتر روونتر دەبێتەوە و ئاشكراتر دەبێت .
چونكە ئەوان، رێرٍەوی راستەقینەیان كە ئەویش خزمەتكردنی بەرژوەندییەكانی داگیركەران و بەرنامەی دوژمنكارانەی گەلی كورد و پارتی و بارزانییە گرتۆبەر كە بە دڵنییایەوە ئەگەر هەڵوێستی خۆیان نەگۆڕن لەمەو دواش سەركەوتوو نابن و شكستی تریش بەسەر خۆیان دێنن بۆیە، هەتا دەرەنگ نەبووە ، بەرنامەی خەباتان بگۆڕن وبۆ سەربەخۆیی و داكۆكییكردن لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان لە پارتی باشتر هەڵگری خواست و ئامانجە نەتەوەییەكان بن، لە پارتی باشتر كوردایەتی بكەن و لە پارتی باشتر بەرگری لە كوردبوون و كوردستانی بوون بكەن.چونكە مێژوویی دوور و نزیك ئەو راستییەی سەڵماندووە و ئەوانەی خەونی لەناوبردن و هەڵكەندنی پارتی و بارزانییە بینیووە سەریان لە چیا بەرزەكانی كوردستان داوە . هەر ئەوەشە كە ناحەزانی كوردستان بە هۆی سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕیی پارتی و بارزانی تووشی هیستریا كردۆتەوە ..
..