پارتی و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان

پارتی و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان
پارتی و هۆكاری دامه‌زراندنی

پارتی وه‌ك حیزبێكی سیاسی ئیماندار به‌ دۆزی ره‌وایی نه‌ته‌وه‌یی كورد دامه‌زرا، هه‌موو كۆششی ئه‌وه‌بوو دۆخی كورد له‌ قۆناغی راگواستن بگه‌ینه‌نێته‌ قۆناغی ئارامگیری له‌و پیًناوه‌شدا قوربانی زۆریدا، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌وه‌ی به‌چاوی كه‌سدا نه‌دایه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ركی خزمه‌تكردن و پاراستنی شكۆی هاونیشتمانیانه‌.
پارتی هه‌ر چه‌ند قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی سه‌خت بووه‌، به‌ڵام هه‌مووكات له‌ دڵی كوردستانیان ژیاوه‌ و كۆڵی نه‌داوه‌، چونكه‌ مه‌رامی دروست بوونی سه‌ره‌تا و كۆتایی ئازادی و شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌.

رۆڵی پارتی له‌ شۆرش و بزافی رزگاری خوازی كوردستان

گومان له‌وه‌ نیه‌ پارتی حیزبی پێشره‌و و پێشه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێكردووه‌ ئه‌ركی پارتی له‌هه‌مووان قورستره‌ و له‌ هه‌مووانیش زیاتر قوربانی داوه‌ له‌ پێناو دۆزی ڕه‌وایی گه‌له‌كه‌ی، سه‌ركردایه‌تی حزبی پارتی شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ی سیاسی به‌ هۆكاری گرینگی به‌ده‌ست هێنانی مافی سیاسی زانیوه‌ و پێی وابووه‌ به‌هۆی شۆرش و جوڵاندنی سیاسی ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناری ئارام هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز به‌رابه‌رایه‌تی باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌یمان بارزانی نه‌مر.
پارتی پشت به‌ست بووه‌ به‌هێزی جه‌ماوه‌ری كوردستان، بۆیه‌ ده‌بینین شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول دیاریه‌كی گرانبه‌هایی بۆ كورد تۆمار كردووه‌ ئه‌ویش رێكه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاره‌ 1970.

پارتی و11ی ئازار
ئه‌وه‌ی بووه‌ هۆكار بوو كه‌ ڕژێمی به‌عس و حكومه‌ته‌ شۆڤینیه‌كه‌ی ملكه‌چی داخوازی كورد بن به‌هێزی شۆڕشگێرانی ئه‌یلول بوو له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ (ژه‌نه‌رالأ مسته‌فا بارزانی) كه‌ داستان و نه‌به‌ردی كه‌م وێنه‌یان تۆماركرد، تاوه‌كو دواجار ڕژێمی به‌عس بیری كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ ریسوا نه‌بێت داوای دانیشتنی كرد و رێكه‌وتنامه‌ی 11ی ئازاری 1970هاته‌ بوون.
11ی ئازار گه‌وره‌ترین وه‌چه‌رخانه‌ له‌ مێژووی كورد، چونكه‌ راسته‌وخۆ و به‌ ئاشكرا ووتیان ئێمه‌ بێ كورد سه‌قامگیرنابین.
پارتی و ڕۆڵی له‌یه‌كبوونی كوردا.
له‌هه‌ناوی هه‌ر پارتیه‌ك كوردبوون هه‌یه‌ له‌ دڵیشیان یه‌كبوونی كورد ئاواتیانه‌ بۆیه‌ پارتی حه‌قی ئه‌وه‌ی به‌خۆی داوه‌ و كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی كوردبوون بكات له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كگرتووویی، به‌ره‌ی كوردستان و دروست بوونی به‌ ئیلهام و ده‌ست پێشخه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، چونكه‌ ڕۆژگار و زه‌مانی ئه‌و كات ئه‌وه‌ی ده‌خواز یه‌ك بین و ریزه‌كان ڕێك بخه‌ینه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا ئه‌وه‌ی زیاتر په‌رۆشی یه‌كبوون و یه‌كگرتنی كورده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ر پارتیه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ زۆر جار قوربانی به‌ كورسی و ده‌نگه‌كانی خۆی داوه‌.

پارتی و كه‌ركوك
له‌ فه‌رهه‌نگی پارتیدا هیچ كات سازش بۆ كه‌ركوك ناكرێت و نه‌كراوه‌ و له‌ ئاینده‌ش ئه‌مه‌ وه‌ك هێلێكی سوور ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ كه‌ركوك لای پارتی دڵی كوردستانه‌ و دڵیش ده‌بێت پارێزگاری لێبكرێت نه‌ك هه‌راج بكرێت، له‌سه‌ر گه‌وره‌یی كه‌ركوك لای پارتی وته‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی كارێزما بارزانی نه‌مر ده‌هێنه‌وه‌ كاتێ حكومه‌تی عێراق داوای لێده‌كه‌ن كه‌ ده‌ست به‌رداری كه‌ركوك بێت له‌ به‌رانبه‌ر هه‌رچیه‌كی بیه‌وێت بۆ جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن له‌وه‌ڵامی بارزانی بۆ سه‌رانی عێراق ده‌فه‌رموێت:(كه‌ركوك هی من نیه‌ هی كه‌ركوكیه‌كانه‌، تاوه‌كو كوردێك له‌كه‌ركوك مابێت كه‌ركوك كوردستان).
كه‌ركوكیه‌كان له‌ ئه‌همیه‌تی پارتی تێده‌گه‌ن سه‌باره‌ت به‌ شاره‌كه‌یان، بۆیه‌ چیتر كۆمه‌ڵێك كاڵفام و هه‌رزه‌كار وه‌ك پارێزه‌ر سه‌یر ناكرێن.
پارتی و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان

راپه‌رین به‌هاری 1991خه‌ڵكی كوردستان پارتی هێزیكی كاریگه‌ری ڕاپه‌رین بوو ئامانجی خۆی هێنایه‌دی به‌وه‌ی چۆن په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردریت و حكومه‌ت دابمه‌زرێنێت هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوویدا، چونكه‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی په‌رله‌مان كارا كرا و حكومه‌ت دامه‌زرا ئیتر كاروانی ئاوه‌دانی و خزمه‌ت له‌حكومه‌ت ده‌ستی پێكرد كه‌ پارتی كاریگه‌رترین كاره‌كه‌ته‌ری سیاسی بوو.
هه‌ر چه‌ند كه‌م و كورتی كه‌م تا زۆر له‌ حكومه‌ت هه‌بووه‌، به‌ڵام پارتی هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سووره‌ حكومه‌ت حكومه‌تی خه‌ڵك بێت و خزمه‌تكاری په‌یامه‌كانی شۆرش بێ و خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ به‌فیرۆ نه‌چێت.
فیدراڵیه‌ت و مافه‌كانی كورد و پارتی
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌ هه‌وڵی پارتی دیموكراتی كوردستان فیدراڵی وه‌ك سیسته‌مێكی سیساسی جێگیر كرا له‌نێوان كوردستان و عێراقدا.
فیدراڵیه‌ت بابه‌تێكی گرینگه‌ بۆ كێشه‌ی كورد له‌ عێراق، چونكه‌ پێكهاته‌كانی عێراق تینووی ئه‌و جۆره‌ سیسته‌مه‌ن.
دیاره‌ پارتی له‌ چه‌سپاندنی مافی كوردستانیان درێغی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ریفراندۆمی ئه‌نجامدا كه‌ ره‌هه‌ندی گرینگیان هه‌یه‌ بۆ كوردستانیان له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا پارتی داكۆكیكار بووه‌ و سور بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مافی كوردستانیان فه‌راهه‌م بكرێت.
پارتی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی خۆی راستگۆ بووه‌ و ڕاستیش ده‌بێت، بۆیه‌ ڕۆژ دوای ڕۆژ پارتی فراوانتر و مه‌زنتر ده‌بێت.، به‌هێزی و مه‌زنی پارتی به‌هێزی كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ رابردوو شاهیده‌.
Top