شەکری سووکەری (Sweetners)
November 14, 2020
وتار و بیروڕا
شەکری سووکەری تەواوکەری خۆراکن کە: لە جیاتی شەکری ئاسایی بەکار دێت، ھەتا تامێکی شیرین ھەروەک تامی شەکری ئاسایی بدات.
جۆرەکانی: بەگوێرەی بڕی ئەو کالۆریی و وزەی دەیدەن... شەکری سووکەری دەکرێت بە سێ جۆرەوە، ئەوانیش:
١. شەکرەی کالۆری (isocaloric): نزیکەی چار کیلۆ کالۆری دەدات. کە، ئەوانیش ئەمانەن:
ا. سروشتی (natural): ھەروەک ھەنگوین.
ب. دروستکراو (synthetic): ھەروەک ئەسپارتام (Aspartame).
ج. دەستکاریکراو (processed): ھەروەک شەکری ترێ (فرەکتۆز) و مۆلاسس (Molases).
٢. شەکری کەم کالۆری و کەم وزە Hypocaloric)a): کە (١.٤ - ٢ کیلۆکالۆری ھەروەک شەکرە کحولییەکان (sugar alcohol).
٣. شەکری بێ کالۆری (non caloric): ھیچ وزە یان کالۆری نادات (سفر کالۆری) ھەروەک:
ا. شەکری ڕووەکی (herbal): وەک شەکری (stevia).
ب. دروستکراو (synthetic): ھەروەک (sucralose).
دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی:
لە ھەنووکەدا پێنج جۆر لە شەکری سووکەری داناو بازاڕدا ھەن، ئەوانیش: نیوتام (Neotame)؛ سوکرالۆز (sucralose)؛ ساکارین (Saccharin)، ئەسپارتام (Aspartame)، ئەکسولفێم کەی (Acesulfame K)... ئەوانە خڕییان لە شێوەی کیسی بچووک ھەن، وە زۆر جار بەتایبەت لە بۆنە فەرمییەکان دە تەنیشت (شەکری ئاسایی) دادەنرێت؛ بەو مانایە لۆ ئەو کەسانەیە سووکەرییان ھەیە یان حەز بە شەکری ئاسایی ناکەن ھەتا لۆ تامێ بەکاری بھێنن.
لە ئێستادا دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی بڕی ڕێگاپێدراوی بەکارھێنان بەگوێرەی ھاوکێشەک دیاری دەکات، ئەویش:
بڕی ڕێگا پێدراو (ADI) = مگم⁄کگم⁄ لە ڕۆژێکدا.
چەندی شەکر بخۆین؟
کۆمیتەی ڕاوێژکاری خۆراک لە بەریتانیا (SACN)؛ ڕێنمایی داوە کە: ھەموو کەسێک نابێت لە (٥٪)ی ووزەی پێویستی لەشی لە شەکرەوە بێت؛ ئەمەش مانا ڕۆژانە مرۆڤ دەتوانێت ڕۆژانە (٥ - ٦) مراکی چا (مڵاک) شەکر بەکار بھێنێت. ئەوجا ئەگەر کەسێک چوو قۆدی خواردنەوە گازییەکانی خواردەوە، ئەوا: مانا نۆ مراک شەکری خواردۆتەوە و سێ لۆ چار مراک زێدەتر لە پێویستی خۆی... بەمەش ئەگەری قەڵەوبوون و تووشبوونی بە سووکەری و کلۆربوونی ددانی زۆر دەبێت... مادام خواردنەوە گازییەکان دەخۆییەوە، لۆیە: ئەوەت وەبیر بێت.
ھەرچی شەربەتی فرێشە، ئەوا: دەگەل ئەو قسەیەی پێشوو نایەتەوە و دەگەل شەکرەی دیش حسێب ناکرێت.
منداڵ: ئەبینین لە منداڵان خڕ جاران منداڵ لە پێداویستی خۆی زێدەتر شەکری سووکەری دەخوات، بڕۆنێ: منداڵێکی شەش ساڵان ئەگەر کێشی (٢٠ کگم) بێت، ئەوا: ھاوکێشەکە دەبێتە (٢٠ × ٥ = ١٠٠ مگم)؛ واتە: قۆدی و نیوەک ... ئەو بەس لە خواردنەوە گازییەکان.
کێش و شەکرەی سووکەری: زۆر لێکۆڵینەوە لە سەر شەکرەی سووکەری کراوە، کە: ئایا بەکارھێنانی شەکرەی سووکەری مفای لۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە یان نا!؟ ھەموو ئەوە دەسەلمێنن، کە: کاردانەوەی خراپی لۆ سەر زیندەکارلێک و میتابۆلیزمی لەش ھەیە، وە ئەو جۆرە شەکرانە نابنە ھۆی کێش دابەزین.
ھەتا بینراوە، کە: کێشی لەشیش زیاد دەکەن.
ئەوجا شەکری سووکەری بخۆین یان نا!؟
ھەموو دیراسەکان دەسەلمێنن، کە: ئەو کەسانەی نەخۆشی سووکەرییان نییە و شەکری سووکەری بەکار دەبەن؛ ئەوا: ھیچ سوودێکی لۆیان نییە بەڵکو ئەگەری تووشبوون بە سووکەری زیاد دەکەن ھەتا ئەگەر کەسەکە قەڵەویش نەبێت.ھەرچی ئەو کەسانەی نەخۆشی سووکەرییان ھەیە، ئەوا: ڕێژەی شەکرییان دەخوینێدا بەرز دەکاتەوە.
بنیشت (جاجک)ی سووکەری: ئەو جۆرە بنێشتانە شەکری سۆربیتۆڵ (sorbitol)ی تێدایە، کە: بە کۆڵاندنی شەکری ئاسایی دێت و تامی شیرینیەکەی نیوەی تامی شەکری شیرە. دوای خواردن و بەکار ھێنانی دەگۆڕێت لۆ شەکری ترێ (فرەکتۆز)؛ کەواتە: دەبێتە ھۆی تێکچوونی ڕێژەی شەکر دەناو خوێندا و ھیچ مفای نییە.