زینای ئەلیکترۆنی

زینای ئەلیکترۆنی

لەوانەیە زۆربەتان ئیستا لەگەڵ بیستنی ئەم وشەیە شۆک دەبن و نازانن مانای چییە؟
مەبەستمان لە زینای ئەلیکترۆنی جۆرێکە لە جۆرەکانی بەدڕەوشتی کەلەم ماوەیەدا سەری ھەڵداوە، کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت(گفتووگۆی نیوان دوو کەس بە نیازی بەدڕەوشتی یان پیشاندانی ئەندامەکانی جەستە چ بە وێنە یان ڤیدیۆ لەسەر شاشەی ئینتەرنێت زۆر لایەنی تریش لەخۆ دەگرێت).
ئێمەی پزیشکانی دادوەری لەگەڵ کێشە گەورەکانی کۆمەڵگا مامەڵە دەکەین و لایەنی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان دەنووسین.
بەڵام، لایەنە کۆمەڵایەتییەکان دەبینین. کە شتێک دەبینین کە ڕێژەکەی زۆر بووە وەک ئەرکی سەرشانمان پێویستە ھوشیاری بدەینە کۆمەڵگایەک کە نەوەی ئیمەی تیدا گەورە دەبێت...دڵنیابن لەوەی ھیچ شتیک باس ناکریت کە تەنھا حالەتیک دوو حالەت یان تۆزێکیش زیاتر بیت...لە ئیستادا حالەتی جیابوونەوەی ھاوسەران زۆر زیادی کردووە لەگەڵ دارمانی خێزان دەزانم ھۆکاری کۆمەڵایەتی زۆرە بەڵام لەھەر ھەمووی کارەساتتر ئەو ھۆکارەیە کە سۆشیال میدیا دروستی دەکات بەتایبەتی( زینای ئەلیکترۆنی)، لە راستیدا تێکەڵ بوون لە ئینتەرنێت ھیچ جیاوازی نییە لەوەی لە واقیعی ژیان ڕوودەدات.
فەیس بووک و ئینستاگرام و سناپ و تیک تۆک جۆرەھا مرۆڤی داوێن خراپ و نائاسایی تیدایە، لە پشتی شاشەکانەوە گفتوگۆت لەگەل دەکەن، یەکەم جار بە سڵاوێک دەست پێ دەکات ئینجا یەکتر ناسین و دواتر کارەساتی تر کەخۆشیان نازانن ژیان چۆن سەراو بن تێک دەدات منداڵ و خێزان پەرتەوازە دەکات.
کە دەگاتە دادگاو پزیشکی دادوەری کێشەکە چارەسەری زۆر زەحمەتە.
کاتێک پرسیار دەکەین لە کەسەکان کە ھۆکاری چییە وات کردووە؟ لە وەڵامدا زۆر بە ئاسایی وەڵاممان دەدەنەوە (ئەوشتەی کردوومانە تەنھا لەسەر ئینتەرنێت بوو راستی نەبوو) .لێرەوە دەمەوی بڵێم، بەھیچ شێوەیەک ئینتەرنێت و راستەقینە جیاوازی نییە، زینا ھەر زینایە. دەمەوی ڕووی قسەم ئاراستەی ھەردوو ڕەگەز بکەم کە ئەوانەی ئەم کارە دەکەن، ئایا رازی دەبن کەسێک وا لە کەسە نزیکەکانی ئێوە بکات؟؟؟؟

لێرەوە دەوری مامۆستا ئایینییەکان دەست پێ دەکات کە ھۆشیاری زیاتر بدەن بۆ خەڵک کە زینا ھەر زینایە لە ئینتەرنێت و راستەقینە جیاوازی نییە.
تکایە ئینتەرنێت بەکار بینن بۆ وەرگرتنی زانست و ڕۆشەنبیری نەک بۆ شتی تر..

• پسپۆڕی پزیشکی دادوەری و مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
Top