هەموو پیلانی داگیركەران بۆ رێگریكردن لە كاروانی كوردایەتیمان شكستخواردبوون..

هەموو پیلانی  داگیركەران بۆ رێگریكردن لە كاروانی كوردایەتیمان شكستخواردبوون..

بەدرێژایی مێژژوو نەیارانی گەلەمان ، هەموو جۆرە چەكێكیان بەرانبەر بە خەباتی نەتەوەییمان بەكار هێنان بۆ رێگری كردن لەو كاروانەی كە ئامانج تێیدا سەربەستی خاك و گەلێكە كە بەردەوام خوێن و گیانی بۆ ئەو مەبەستە بەخشتیووە و دەبەخشێ‌.هەر لە چەكی كیمیایی و قەدەغەكراویی تر بگرە ، تا هەوڵی سڕینەوە و شوێن بزركردن و تا دروستكردنی جاش و سیخورو لایەن بەناوكورد و لە ئەساسدا وەك چەكێك و داردەستێك بۆ دژایەتی دۆزی كورد و خەباتی رەوامان .

لە دوای ڕاپەرینە شكۆدارەكەی 1991 و ئینجا بوونی كوردستان بە خاوەن كیانی خۆی كە ئەویش حكومەت و پەرلەمانی كوردستان و دواتر فیدراڵی بوو بۆ گەلی كورد .هەرلەو كاتە بەدواوە وەك نەخشە و مەرامێكی دوور لە هەستی دراوسێتی و رٍەچاوگرتنی بوونی دەسەڵاتێكی كوردستانی لە ناوچەكە كە ئەمری واقعیە و بە خەبات و تێكۆشانی دەیان ساڵە بۆ گەلەمان بەدی هاتووە هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و توركیای بەناو دراوسێ‌ بەهۆكاری هەبوونی هێزی كوردی دژبەئەوان دێن بەهەموو جۆرێك لەئاسمان و لەزەوی ئارامی هەرێمی كوردستان تێكدەدەن و خەڵكی سڤیل شەهید و بریتدار دەبێت و گوند و رەز و كانیاو و باغچەكان وێران دەكەن زیانی ماددیش بەرخەڵك و خاكی كوردستان دەكەوێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەدوایی راپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 هەمووهەوڵێكی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی گوندو دێهاتەكانی كوردستان ئاوەدان بكرێنەوەو خەڵك لەزێدی خۆیان ژیان ببەنەسەر كەچی بەشێك لەو هێزە كوردیانەی باكورو رۆژهەڵات كەهاتوون بنكەو بارەگایان لەباشووركردۆتەوە بوونەتە هۆكاری سەرەكی بۆئەوەی ئەو دوو وڵاتە بەردەوام لە چوار وەرزی ساڵ ئاسمان و خاكی كوردستان ببەزێنن و بەویستی دڵی خۆیان ئەوەی بیانەوێت ئەنجامی دەدەن كەلێشیان دەپرسی بۆ؟ وەڵامەكەیان روونە و بوونی ئەو هێزە كوردیانەی دژ بەوان بەهۆكاری سەرەكی دادەنێن بۆئەو كارانەیان.

باشە دامانا ئەوان دژی كوردن و كوردیان بەلاوە قبووڵ نییە، بەهەر جۆرێك بێت مەبەستیانە كورد قڕبكەن، بەڵام ئەو هێزە بەناو كوردیانە چۆن شەرم لەخۆیان ناكەنەوە ئەوە چەندین ساڵە باشووری كوردستان بەخەبات وقوربانیدان و خوێن رشتن و ماڵوێرانی تووانیوویەتی بۆ خۆی حكومەت و پەرلەمان دروست بكات و ببێتە پارچەێكی جیاواز لەچاو پارچەكانی تری كوردستان، باشە چۆن دەكرێت هێزێك بڵێت من كوردم و لاف و گەزافی كوردبوون لێبدات، كەچی لەولاشەوە بە هۆكاری هەبوونی ئەوان لەباشووری كوردستان چەندین گوندو ناوچەی كوردستان ئاوەدان نەكراونەتەوەو یان لەدوای ئاوەدان كردنەوەیان بەهۆی ئەو نائارامییەی ئەوان درووستیان كردووە جارێكی تر ئەو گوندانە چۆڵبوونەتەوەو خەڵكەكەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

هەموومان ئەبێ هاوكارو هاریكار بین بۆ پاراستنی كوردستان و تێك شكاندنی پیلانی گلاویان چونكە ئەو ئازادیەی كە بەخوێنی هەزاران رۆڵەی كورد هاتۆتە بەرهەم ئەبێ بیپارێزین لەدەستی نەدەین ئەبێ ئامادەیمان هەبێ گیان فیدابین بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و گەنجو لاوەكانمان تێبگەینین هانیان بدەین بۆ رووبەرو بوونەوەی هەموو ئەو پیلان و مەترسیانەی كە رووبەرووی گەلەكەمان دەبنەوە، هەوڵی بەرگرتنیان بدەینەوە تێیان بگەینین كە خەبات و تێكۆشان درێژەی هەیە ئەبێ لەكوێ‌ مەترسی هەبێ لەوێ بجەنگین بەڵام ئەوەشمان بیر نەچێ جەنگ زۆر جۆری هەیە،لەوانە: جەنگی دەروونی، جەنگی سارد، جەنگی خۆلە مێشی، جەنگی ئابووری، جەنگی ناوخۆیی، هەزاران پیلانی تر هەیە بۆیە دەبێ گەلێكی تێكۆشەرو ماندوو نەناس و یەك گرتوبین بۆ ئەوەی بگەینە مافەكانمان كوردایەتی بكەین پارێزگاری لە خاك و گەلەمان بكەین دڵنیام سەكەوتن بۆ كورد وكوردستانە ..
Top