ئایە ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عیراق ئەنجامدرا، کۆتایی پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە؟

ئایە ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عیراق ئەنجامدرا، کۆتایی پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانە؟

ئەوەی لە پەرلەمانی عراق ئەنجامدرا، بۆ یەکەم جار لە کۆ دەنگی شیعە و سوننە لە بارەی قەرزەوە، وەکو پیلانێک بو لە دژی هەرێمی کوردستان.

پێشێلکردنی رێکەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو لە بارەی مووچە و پشکێ هەرێم، کە پێشتر رێکەوتنی لەسەر کرابوو.

راستە لە پەرلەمان پرۆژە یاساکە تێپەر کرا، بەڵام ئایا ئەمە کۆتایی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایە؟

ئەوە لە بیرنەکەین کە پێشتر لەسەر ئاستی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت، لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی گفتوگۆ لەسەر چەندین پرس کراوە و لێک تێگەشتن هەبوە، کە یەکێک لەو پرسانە بەشە بودجەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووە.

هەروەها پرسی بودجەی یاڵێ نوێ و نەوت و غاز و خاک و ناوچە دابراوەکانیش کراوە، کە ئەمانەش پرسی زۆر گرنگن.

گەشبینیەکی باشیش لە ئارادا هەبوو، لەگەڵ ساڵی نوێ ٢٠٢١ کە تا رادەیەکی باش کێشەکان چارەسەر دەکرێن، بێ گومان ئەو رێکەوتنانەش بە ئاگاداری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوونە.

بەڵام بۆچی بابەتی موچەیان هەلبژارد؟
لەبەر ئەوەی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بژێوی ژیانی هاوولاتیانی هەرێم هەیە و مەبەستیان ئەوەیە فشارێکی راستەوخۆی ئابوری بخەنە سەر هەرێم.

لە لایەکی تر، لەوانەیە لە پشت پەردەکان رێکەوتن کرابێت، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت بتوانن لە پۆستەکانیان بمێننەوە بەرامبەر تێپەراندنی ئەم پرۆژەیە، کە پێشتر لە لایەن گروپە شیعەکانی سەربە ئێران هەرەشەیان لێ دەکرا.

کە واتا بابەتی موچە خاڵێکە لەو خاڵانەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا قسەی لەسەر کراوە و رێکەوتن و لێک تێگەیشتن هەبووە لەرووی رادەست کردنی نەوت و ناردنی موچە، کە واتا دەتوانرێت جارێکی تر ئەو بابەتە کفتوگۆی لەسەربکرێت و چارەسەر بکرێت.

دەبێ ئەو راستیەش بزانرێت، که هیچ کات بەغدا ناتوانێت بە بێ هەرێمی کوردستان خۆی بەرێوە ببات، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان لە لایەک مافی تەواوی هەیە لە دستوری عیراق دا و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئاگادارە و داکوکی لەسەرئەم مافانە دەکات، لە لایەکی تریشەوە لە قۆناغی داهاتوو هەرێمی کوردستان لە توانای دا دەبیت وزە بۆ بەغدا دابین بکات، لە کارەبا وغاز، بەغداش خۆی چاوی لەوەیە، ئەوە جگە لە چەندین پرسی تر کە بەغدا ناتوانیت بە بێ هەرێمی کوردستان کاریان تێدا بکات.

ئەوەی کرا بە فیتی لا یەنە شیعیەکان بووە، پلانێک بووە کە دەستی دەرەکیشی لە پشتەوە بووە، تەنها بۆ ناچار کردنی هەرێمی کوردستان بۆ تەنازولاتی زیاتر، کە لە قۆناغەکانی داهاتوو سوودی لێ وەربگرن.

بەڵام ئەو گۆرانکاریانەی بەسەر ناوچەکەدا دێن، زۆر لەو بابەتە گەورەترن کە شیعە بیری لێ دەکەنەوە و هەوڵی بۆ دەدەن.

گومانمان لەوە نیە کە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان بە گەرمی لەسەر هێڵە، لە پێناو مسۆگەر کردنی مافاکانی گەلی کورد، هەروەکو پێشتر کردوویانە.

ئەوەی ئێستا پێویستە، یەکریزی ناو ماڵی کوردە، یەک هەڵوێست و یەک بریارە، خۆراگری یە.

لە کۆتاییش دا هەرێمی کورۆستان پارێزراو دەبیت و قۆناغە سەختەکان تێدەپەرێنیت و بەرەو قۆناغێکی پر شکۆ هەنگاو دەنێت.
Top