دوای دەرچونی سەرۆکی ئەمریکا

دوای دەرچونی سەرۆکی ئەمریکا

هەرچەند تووتی ئاسا لێرە ووتمان "Donald John Trump 45th U.S. President" یان "Joseph Robinette Biden US President-elect " دەردەچێت، بەڵام دواجار ئەو ووتەی "Winston Churchill Former Prime Minister of the United Kingdom" ڕاستە، کە دەربارەی سیاسەت دەڵێ: "سیاسەتمدار ئەو کەسەیە، کە دەزانێ هەفتەی ئایندە، مانگی ئایندە، سالی ئایندە، چی ڕوودەدات، بەلام بۆت ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی هیچیان ڕووینەدا" کەواتە بەشێک لە سیاسەت کردەیی شیکردنەوەیە (ڕەنج سەنگاوی،2020).

کاتێک ئەگەرێک دێتە پێش خۆی لە چەند بژاردەیەک دەبینێتەوە، کۆمەڵێک ئەو بژاردانە دەخەیتە ڕوو، ڕەنگە من یان تۆ یا هەرکەسێک درک بەو هەموو ئەگەرانە نەکەین، هەرکەسێک تەنیا بە "چانس" یان بە بێ ئەوەی بخوێندنەوە هەڵبژاردنێک دەکات، ئەمە مانای ژیری نیە، یان ئەوی تر کە بژاردەیەک ، دیاری دەکات دەرنەچێت، ئەمەش مانای نەزانین نییە ، پشت بەستن بە کۆمەڵێک هۆکار وادەکات من یان تۆ یان کەسێکی تر بە جۆرێکی تر بڕیار بدات و هەڵبژێرێت.

هەرچەندە کەسمان لەناو "واقع"ی گەڵی ئەمریکا ناژین، تا بزانین گەڵی ئەمریکای چۆن بیردەکاتەوە، چی پێ باشە یان چی پێ خرابە، بەڵکو هەموومان بە شیکردنەوەی هەواڵە شیکراوەکان قسە دەکەین و سەرنج و تێڕامانی خۆمان دەردەبڕین، ئەشێ لێردا بکەوینە هەڵە چونکە توێژینەوەی مەیدانی زۆر جیاوازترە لە توێژینەوە تیۆریەکان، بۆیە زۆربەمان پشت بە گوێ دەبەستین نەوەکو خۆمان لە ناو ڕووداوەکان بین.

بە شێوەیەکی کورت باس لەو هۆکارەکانی سەرکەوتن و شکستی بەربژێرەکانی "46"مین سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەم.
ئەو هۆکارانەی پالپشتن بۆ سەرکەوتنی "Joseph Biden":
یەکەم، "Joseph Biden" کەسایەتی خاوەن ئەزموونە، لە بواری سیاسی و سەربازی، پەیوەندی باشی لەگەڵ سیاسیەکانی ئەمریکا هەبوو، لە کاتی هەلبژاردن دەیزانی چۆن قسە بۆ گەلی ئەمریکا بکات، چونکە پێشتر جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو.
دووەم، خەڵکانی سیاسی و بەهێز کاریان بۆ دەکرد، هەریەک لە "Bill Clinton 42nd U.S. President" و "Barack Obama 44th U.S. President" پێشتر سەرۆکی ئەمریکا بوون، هەریەکەیان بۆ دوو خوڵ، وە " Hillary Rodham Clinton Former United States Secretary of State "، وەزیری دەروەی کابینەی" Barack Obama " و بەربژێری ڕابردووی سەرۆکایەتی ئەمریکا، چەندین کەسی تری سیاسی، پالپشتی "Joseph Biden" بوون، ئەمە فاکتەرێکی بە هێزی بوو.
سێهەم، کاندید کردنی ژنێکی ڕەش پێست "Kamala Harris US Vice President-elect" بۆ جێگری خۆی، بە دەستهێنانی ڕای زۆرێک لە ژن و کچانی ئەمریکا چونکە ڕەوتی "feminism" بە هێزە لە ئەمریکا، ژنان بەشداریەکی ژیرانەی بواری سیاسین، وە هۆکاریکی بە هێز بوو، بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕەشپێستەکان، هەرچەندە ڕەشپێستەکان هەمیشە لە دێموکراتەکان نزیکن، بە هۆی کۆت بەند و دژایەتی کردنی مافی ڕەش پێست لە لایەن کۆماریەکان.
چوارەم، ئێمە دەزانین گەڵی ئەمریکا ووشیار و خوێنەرە، هەریەک لە "Mary L. Trump American psychologist" برازای "Donald Trump" کتێبێکی بە ناونیشانی "هێندە زۆرە و بەسیس نییە" بڵاوکردەو، لە جاپی یەکەمدا زیاتر لە "یەک ملیۆن" دانەی لێ فرۆشرا، وە ڕاوێژکاری نزیک و بەهێزی ترەمپ "John Bolton Former United States Ambassador to the United Nations"، پەرتوکێکی بەهێزی بەناوی "ژووری ڕووداوەکان" بڵاوکردەوە پێم وایە ئەمەش فاکتەرێکی تری سەرکەوتنی "Joseph Biden" بوو.

بەڵام ئێمە دەزانین هەر لە سەرەتای دەرکەوتنی"Donald Trump"، دەنگۆی مەترسی دار هەبوون دژی ئەم پیاوە، کاری باشی کرد بۆ ئەمریکا، تا ئێستاش کە دانی بە شکستەکانی نەناوە، مانای دەرخستنی مەترسیەکانی ئەو پیاوەیە، کۆمەڵێک هۆکاری هەبوون خەڵک پشتی پێ دەبستن بۆ سەرکەوتنی "Donald Trump"، هەرچەندە لە هەموو دونیا، بابەتی کرداری جیاوازە لەوەی بە قسە بانگەشەی بۆ دەکات.

هۆکارە ئەرێنیەکان بۆ سەرکەوتی "Donald Trump":
یەکەم، کشانەوە ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران، سزادانی ئێران بە گەمارۆی ئابوری، کە نزیکی کردۆتەوە لە ڕووخان بە بێ جەنگ، ئەمەش بە ڕوونی هەستی پێ دەکرێت لە داڕمانی بەهای "تومەن" بەرامبەر بە "دۆلار$".
دووەم، لە جەنگی ناوەخۆی سوریا و جەنگی بریکاری "proxy war"، لە پڕ شەوێک بە زیاتر لە "100 Tomahawk"، لە پێگە سەربازیەکانی سوریایدا، ئەمەش بە هێزی و بوێری ئەمریکا سەلماند، لە جەنگی بریکاری چووە مەیدانی ڕاستەوخۆ جەنگ، "superpower"، خۆی بۆ جیهان سەلماند.
سێهەم، کوشتنی "ابوبەکر بغدادی"، کۆتای هێنان بە ڕێکخراوی سەلەفی جیهادی تیرۆرستی "داعش SISI" گەڕاندنەوەی کەمێک سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
چوارەم، کوشتنی "قاسم سولیمانی" بەرزکردنەوەی کارتی سوری بۆ ئێران، "Donald Trump" پێ ووتن ئەگەر ببنە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندی ئەمریکا، ئەوا بژاردەی سەربازی هەمیشە ئەگەرێکی کراوەیە.
‌پێنجەم، بە ناساندی "قودسی پیرۆز" وەک پایتەختی ئیسڕائیل، "ڕیکەوتنی سەدە"، لە نێوان ئەمریکا و ئیسڕائیل و عەرەب، یان ئەم ڕێکەوتنەی ئاشتی نێوان "ئیسڕائیل ـــ عەرەب"، خالێک بەهێز بوو بۆ پالپشتی "Donald Trump".
شەشەم، زۆرێک لە سەرکردەکان دوو خوڵ سەرۆکی ئەمریکایان کردووە، هەرچەندە چەند حالەتێکمان هەیە، کە سەرۆکی ئەمریکا تەنیا خوڵێک سەرۆکی ئەمریکا بوو، بەڵام لە دێموکراسی ئەمریکا ئەمە ئەگەرێکی لاوازە، زۆربەی کەس پێ ی وا بوو"Donald Trump" دوو خوڵ سەرۆکی ئەمریکا دەبێت.

هۆکارە نەرێنیەکان بۆ سەرنەکەوتنی "Donald Trump":
یەکەم، وەک دەزانین ئەمریکا بە دەوڵەتێکی کۆچبەری ناسرەوە، بەڵام "Donald Trump" دژی دیاریدەی کۆچبەری دەوەستایەوە، ئەمەش لە ناوەخۆی ئەمریکا دەنگ و ناڕەزایەتی زۆری دژی "Donald Trump" درووست کرد.
دووەم، ڕەگەز پەرستی"Donald Trump"، خەڵکی ناوەخۆ و دەرەوەی ئەمریکای لە "Donald Trump" زویر کرد، بە تایبەت ڕووداوی کوشتنی ڕەش پێستێک لەلایەن پۆلێسەکەوە، دێموکراتەکان ئەم کەیسەیان زیاتر کردە هەڵێک بۆ شکاندنی "Donald Trump".
سێهەم، لە سەرەتاوە تا کۆتای بە شێوەیەکی خراپ ڕوو بە ڕووی "ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤی ــ 19" بویەوە، گەلی ئەمریکا بە مەترسی گەورە سەیریان دەکرد و"Donald Trump" هەر ڕۆژێک بە جۆرێک یاری پێ دەکرد، "Joseph Biden" توانی ئەم بکاتە هەڵ و کارتێکی باشی بانگەشەی هەلبژاردن.
چوارەم،"Donald Trump" هەمیشە وەک بازرگانێک دەبینرا، بێ هەڵوێستی و بەرامبەر بە هاوپەیمانانی و بێ دەنگ بوون بەرامبەر پەڵکێشیەکانی تورکیا لە سوریا و لیبیا و دەریای ناوەڕاست و یۆنان، ئەمەش نیگەرانی لای هاوپەیمانانی ئەمریکا درووست کردبوو دژی سیاسەتکانی "Donald Trump".
لە کۆتایدا زۆر جار لێرە و لەوێ باسی هەندێک شتی سەیر دەکرا، وەک ئەوەی "ماسۆنیەت" جیهان بەڕێوە دەبات، یان دەزگای هەواڵگری "Mossad Intelligence agency" و "Central Intelligence Agency"، یان ئیسڕائیل و کۆمپانیا و دەوڵەمەندەکانی ئیسڕائیل گوایە جیهان بەڕیوە دەبەن، بەمەش شکستی "Donald Trump" ئەم ئەگەرانەی بە درۆ خستەوە چونکە هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا هێندەی "Donald Trump" بۆ ئیسڕائیلی نەکرد، کەواتە ئەم جۆرە وەهمانە ڕاست نین،. بەڵکو ئەمریکا دەولەتێکە خاوەنێ کۆمەلێک بەها "value" یە، گەلی ئەمریکا گەلێکی ووشیارە، ئەم قسەیە دووبارە ڕاستی خۆی سەڵماند، "خوێندنەوەی سیاسەتی ئەمریکا ئاسان نییە".
Top