کردارەکانی پ ک ک و گەرانەوە بۆ مێژوو

کردارەکانی پ ک ک و گەرانەوە بۆ مێژوو

ئەوەی تا ئێستا پ ک ک کردویەتی لە دژی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و، ئەوەی بەم دوواییە لە دژی هەرێمی کوردستان دەیکات، دورە لە بەرژەوەندییە بالاکانی نەتەوەیی گەلی کورد و خزمەت کردنە بە ئەجنداکانی دوژمنان.
پ ک ک هەر لە سەرەتاوە تێوەگڵاوە لەو ئەجندانە و دواتریش هەندێک هێزی تری کوردی کەوتنە ژێر هەمان هەژمون، کە پاشماوەی زبلی سەدەن.

ئەو کارانەی ئەو لایەنانە ئێستا دەیکەن و هەڵوێستە نامۆیەکانیان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، دەگەرێتەوە بۆ قالبێکی بەرەنگاربونەوەی مێژوویی ..

- ململانێکانی ئەوروپا، رەق پاوەر و نەرم پاوەر، ئازادی و دیموکراسی و هزری رادیکالی توندرەو.
- ململانێ دێرینەکەی دەولەتی سەفەوی و عوسمانی
- هەوڵی نوێ کردنەوەی جالدیران بە شێوازێکی تر.
- سنورەکانی دەولەتی عوسمانی و نەخشەی هیلالی شیعی.
- معادلات و ستراتیژیەت و باڵا دەستی و بەرژەوەندییە ئابورییەکانی چەند لایەنێکی ئەو معادلاتە.
- وەستان لە دژی نەخشەی رۆژهەڵاتی نوێ لە پێناو پاراستنی سایکس پیکو و بەرژەوەندی هەندێک لایەن.

ئەم خاڵانە هۆکاری تێکەڵاو کردنی کارتەکانە و پشێوی وڵاتانی دەوروبەرە، کە هەموو هێزیان دەخەنە گەر وەکو دوایین هەوڵیان بۆ دروست کردنی فشارێک لە پێناو تەنها مانەوەیان.

ئێران لە رێگای هیلالی شیعی و دەستێوەرانی لە وڵاتانی ناوچەکە.
تورکیا خولقاندنی کێشە لە چەند شوێنێک لە سنورە کۆنەکانی دەولەتی عوسمانی.

بەکارهێنانی زبلە هزری و خۆخۆرەکان بۆ شەری بە وەکالەت، کە ئەوەش ئێستا باوی نەماوە.

رێکەوتنی سەدە و نەخشەی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە پێی پلانی خۆی وا ئەنجامەکانی بە دیار دەبن، وەکو دیاریشە زۆر لەوە بەهێزترە کە ئەو لایەنانە بتوانن بەرەنگاری ببنەوە و رایگرن، یان ئاراستەکەی بگۆرن.

بۆیە دەبێ ئەوە بزانرێت، کە ئەو کارانەی پ ک ک و هاوشێوەکانی لە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، لە دەرەوەی دەستهەڵاتی ئەو لایەنانەیە، بەڵکو ئەمانە زبل و پاشماوەکانی ئەو ململانێیە مێژووییەن و فەرمان پێ کراون.

هەرێمی کوردستان دەبی ئامادە بیت بەرگەی هەموو خرابکاریەک بگریت کە لەم ماوەیەدا لە دژی ئەنجام دەدرێن.

دەبی زۆر بە هوشیاری و حیکمەتەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکات و خۆی لە رووبەروبونەوەی راستەوخۆ بپارێزیت کە ئەو لایەنانە لەوورێگایەوە دەیانەوێ شەری برا کوژی هەڵگیرسێننەوەو قەوارەی ٧ەرێۆ بخەنە مەترسیەوە.

بەڵام کە کار لە کار ترازا، ئەوە هەرێمی کوردستان دەبێ ئامادە بیت بۆ بەرگری کردن، ئەو بەرگریەش لە چوارچێوەی هاوپەیمانەتی نێودەڵەتی دژی تیرۆر دەبیت، کە هەرێمی کوردستان ئێستا ئەندامێکی ئەو هاوپەیمانەیە و لە چوارچێوەی ئەو هاوپەیمانیە پشتیوانی و هاوکاری دەکریت.
پ ک ک وەکو هێزێکی تیروریستی ناسراوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بە پێی یاسای نێو دەوڵەتی دژی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

واتا لە کۆتایی دا، بەرەی ئازادی و دیموکراسی سەردەکەوێت، گۆرانکاریەکان روو دەدەن، هەرێمی کوردستان وەکو هاوپەیمانێکی ستراتیژی پارێزراو دەبیت و سەنگی تایبەتی خۆی لە ناوچەکە دەبیت و دەرگای فراوانتری بەروودا دەکرێتەوە.
Top