پەکەکە و سیاسەتی دژایەتیکردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد و پارتی.
November 5, 2020
وتار و بیروڕا
پەکەکە ئەوهێزە چەکداریەی لەچەندین گروپی جیاجیا پێک هاتوە، بەکردەوەکانی ئاشکرایە کە لەدەرفەت دەگەڕێت بۆ لێدان لە سەروەری و دەستکەوتەکانی کوردستان و لەڕێی دژایەتیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەیەوەێ پیلانەکانی جێبەجێ بکات ، چونکە باش دەزانن کە پارتی تاکە هێزە داکۆکیکاربێت لە مافە کانی گەلی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان نەک تەنها لەباشور.
لەوەتەی هەن پیلانی جۆراو جۆر دادەڕێژن بۆ لەباربردنی دەستکەوتەکان و ئەزموون و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و لاوازکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەنگاوەکانیان بە دامەزراندنی دەیان جوڵانەوەی جۆراوجۆر کە سەرەتا بەگوتارەکانیان جەماوەریان کۆکردەوە دواتر ئامانجیەکانیان بەڕوونی دژ بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد دەرکەوتن،بۆ خەڵکی کوردستان دەرکەوت کە پەکەکە دژی خواست ویست و بەرژەەندییەکانی گەلی کوردە لەهەرچوار پارچە کە کۆمەڵێک گروپ و تاقمن لەژێر ناوی جیاواز جیاوازدا.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو هەموومان ئەومێژووە مان لەیادە کاتێک تورکیا لەساڵی 2013 بەفەرمی داوەتی جەنابی سەرۆک بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و بەهەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیابوو پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد،کە ئەم سەردانە دەنگدانەوەیەکی گەورەی نێوخۆیی و جیهانیشی بەدواداهات وگەلی کورد بەتایبەت لە باکوری کوردستان هیوای زۆریان لەسەر ئەم سەردانەی سەرۆک بارزانی هەڵچنیو و بەجۆش و خرۆش پێشوازیان لێکرد.
لەئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی کەشێکی لەبار و پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا دەستیپێکرد و بۆماوەیە توانرا چەکەکان بێدەنگ بکرێن و کورد لەتورکیا چیتر بەو میللەتە نامۆیە سەیر نەکرێت،بەڵام ئەم پرۆسەیە زۆر درێژەی نەکێشا و لەسەردەستی پەکەکە تێکدرایەوە و بەکوشتی سەربازانی تورکیا پەکەکە جارێکی تر دۆزی ڕەوای گەلی کوردی لەباکوری کوردستان خستەوە بەرمەترسی و لەناوچوون.
بۆیە پەکەکە لەوەتەی هەیە هیچ دەستکەوتێکی بۆ گەلی کورد نەبووە جگە لەدژایەتیکردن و هەوڵدان بۆ دروستکردنی پشێوی و نائارامی لە بەشەکانی کوردستان و دژایەتیکردنی حزب و لایەنە سیاسیەکان و پەیڕەوکردنی سیاسەتی کەڵەگایی بە فیتی دوژمنان،هەربۆیە پێویستە هەموان لەسیاسەتی پەکەکە گەیشت بن کەوا ئامانجی تەنهادژایەتیکردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە و جگە لەوە هیچی تری لەهەگبەدانیە.