كاروانی كوردستانی بەهێزتر بەهیچ پیلانگێرییەك ناوەستێت ..
November 4, 2020
وتار و بیروڕا
بەدرێژایی مێژوو خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد بە سەركردایەتیی پارتی و بارزانی ، دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بەردەوام لە هەوڵی دروستكردنی درز و ناكۆیی لە نێوان ریزەكانی میللەتەكەمان بوونە و بەردەوام هەوڵیانداوە كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم گەیشتن و بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد وكوردستان دروست بكەن ، بۆ زۆرجاران پیلانگێری قرێژیان گرتۆتەبەر و لە رێگەی تیرۆر و بەكارهێنانی هەندێك كەس ولایەن ویستویانە رێگریی لەو كاروانە پر شانازییە كە هەڵگری ئومێد و ئاواتی هەموو گەلی كورد لە گەیشتن بە ئامانجەكانی بگرن .
بە درێژایی مێژو داگیركەران و دوژمنانی كوردستان بەردەوام هەوڵیان داوە یەك هێزی سیاسیی گەورە لە كوردستان نەبێت تا داكۆكییكاری مافەرەكانی كورد بێ ، بەڵكو هەمیشە هەوڵیان داوە كورد وكوردستان لێكبترازێنن تا كورد لاواز بێ. چونكە هەبوونی یەك هێزی گەورە و یەك سەركردەی بەهێز زۆر پرس و كێشە یەكلایی دەكاتەوە و كورد بە یەكدەنگی دێڵێتەوە. پارتی بەهێز بوو كوردستانیش بەهێزتر دەبێت، بەتایبەت لەسەر پرسە گرنگەكان و ئیدارەی وڵات و هەوڵەكانی بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كوردستان.
پارتی وبارزانی ، بەوە ناسراون كە هیچ كات سازش لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد ناكەن و لەو پێناوشدا هەمیشە باج و قوربانی گەورەی بەخشیووە و هەر ئەوەشە وایكردووە بەردەوام لە نێو مەرٍامە و نەخشەی شووم وپیلانێگرییە هەرێمایەتی و نێوخۆیییەكان بێت .گەلی كورد ، وەك هەمیشە بە متمانەی تەواوە دەروانێتە هەنگاوەكانی پارتی و بارزانی و ستراتیژی كوردستانێكی بەهێزتر بۆ دەستەبەركردن و بەدەستهێنان و پاراستنی مافەكانی ئەم گەلە، چونكە ئیدی بۆ خەڵكی ڕوون بووەوە كە پارتی هەڵگر و پارێزەری پەیامی كوردایەتییە.
كاتێك كوردستانێكی بەهێزتر و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای دروستكردنی كابینەی نۆیەم دەكەین ، پێویستە سەرەتا مانێك لەبەرخۆدانی سەدەیەك كوردایەتی و تێكۆشان بكەین، دەگەینە ئەو راستییەی كە هەرێمی كوردستان تاكە قەوارەی سەربەخۆیە بۆ سەرجەم پارچەكانی كوردستان، لەبەر ئەوە بۆ ئێمە و كوردستانیانی سەرجەم پارچەكان زۆر گرنگە هەموو هەولێكمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە نوێیەی ئێستای هەرێم بێت، لەلایەكی ترەوە لەدایكبوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەم قۆناغە هەستیار و پڕلەگۆرانكارییەدا زۆر تایبەتمەندیی جیاواز هەڵدەگرێت، زۆربەی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە قۆناغەكە كۆمەڵێك خەسڵەتی تایبەتمەندی دەبێت كەكاردانەوەی لەسەر ئایندەی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەجێدەهێلێت.
پارتی خاوەن ، سەركردایەتییەكی حەكیم و جەماوەرێكی خۆراگر ولە خۆبوردەیە ، كە بەرگەی سەختترین قۆناغەكانیان هەر ئاوەریی وڵاتان و پیلانگێریی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان و نێوخۆییەكان گرتووە و بەردەوام لە پێناو گەیاندنی دۆزی رەوایی گەلەكەی نەك حزبەكەی ئامادەی هەموو قوربانیی و باجدانێك بووە ، بۆیە، هەر كاتێك تووشی پیلانگێری گەورە بۆتەوە، ئینجا جارێكی تر و بە شۆرٍش وبەرخۆدانێكی گەورەتر لە گۆرٍەپانی خەبات ئامادە بۆتەوە ، توانیوێتی دەسكەوتی گەورەتر و پر شانازیی تر بۆ گەل و نیشتیمانەكەی تۆمار بكات .
نموونەی بەرچاویش ، كاتێك لە ساڵی 1975 پیلانگێری قرێژ دژی گەورەترین شۆرٍشی گەلی كورد جێبەجێكرا، پارتی و بارزانی رانەوەستان لە خەبات ، بەڵكو جارێكی تر و بە شۆرٍشێكی تر و پێشكەوتنخواز دەستكەوتی گەورەیان تۆمار كرد ، توانییان هەر لە راپەڕینەوە كە بەرهەمەكەی پەرلەمان و حكومەت و فیدراڵی بوو ، ئەوا دوای رووخانی رژێمی بەعس ، لە ساڵی 2003 مافەرەواكانی گەلی كورد لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراقی فیدراڵ دا بچەسپێنێت .
دواتر بەهۆی پابەندنەبوونی دەسەڵاتدارانی بەغدا بە مافە دەستوورییەكانییەوە ، ئەوا پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی گەورەترین شۆڕشی ئاشتی و دیموكراسی لە سەر ئاستی ناوچەكە و عێراق بە پشتیوانی گەلی كورد و هەموو ئەو هێز ولایەنە ئازادیخواز و سەربەخۆیخوازانە ئەنجام بدات و سەركەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت و تاج و تەختی داگیركەران و نەیارانی كورد بهەژێنێت و بڵێت كە ئیتر سەردەمی ژێر دەستكردن و ستەمكاری بەرانبەر بە گەلی كورد كۆتایی هاتووە و دەبێت مافەرەواكانی بگەرێتەوە .
ئەگەر چی دوژمنان و ناحەزانی گەلەكەمان لە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 جارێكی تر مێژوویی پیلانگێری و گەلەكۆمەكیان دژی گەلی كورد چەندبارە كردووە ، بەڵام بینیمان ئەمجارەش بە خۆراگری گەلەكەمان و بەرگری قارەمانەی هێزی پێشمەرگە كوردستان ، ئەوا پیلانەكانیان مایەپووچ و شكستپێهێنرا . ئەمجارەشیان گەلی كورد بە سەركردایەتیی كوردستان ، چووە قۆناغێكی نوێتر و بە دروشمی كوردستانێكی بەهێزتر هاتەوە گۆرٍەپانی خەبات ، ئێستا كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە ستراتیژی و پلانی ژیرانە لە گشت بوارەكاندا هەنگاوەكانی بەرەو پێشەوەیە و ئەوەش وایكردووە ناحەزانی گەل و نیشتیمانەكەمان چاویان هەڵنەیەت و وەك دەبنیرێت ، لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی كوردستانێكی بەهێزتر ، چەندین نەخشە و پیلانگێری دژی هەرێمی كوردستان و بەپاسایی بێ بنەما جێبەجێ دەكرێت ، بەڵام بەدڵنییاییەوە، گەلی كورد بە سەركردایەتیی پارتی و بارزانی هەموو ئەو نەخشە و پیلانانەی ناحەزانی گەلەكەمان بە حیكمەت و ژیری خۆی شكست پێدەنێت بەرەو ئایندەیەكی گەش و كوردستانێكی ئاوەدان و پێشكەوتووتر ..