نێڕینەک ل هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا

نێڕینەک ل هەڵبژاردنی داهاتووی  ئەمریکا
ئەمریکا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەو لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بووە زڵهێزترین ووڵات لەجیهاندا لە هەموو ڕوویەکانەوە. لە ئەمریکا دوو پارتی گەورە هەیە ئەوانیش کۆمارییەکان و دیموکراتەکانن. لە ۳ ێی مانگی داهاتوو جارێکی تر ئەمریکیەکان ڕوو لە سندوقی دەنگدان دەکەن و سەرۆکی ٤٦ ەمین هەڵدەبژێرن . پرسی هەڵبژاردنیش لە ئەمریکا پرسێکی ئاڵۆزەو بۆ ئەم جارەش دوو کاندید لە هەردوو پارتەکانی دیموکراتەکان و کۆماریەکان کێبڕکێ دەکەن لە گەیشتن بەرەو کۆشکی . کاندیدەکانیش بریتین لە دوناڵد ترەمپ لە کۆماریەکان کەماوەی چوار ساڵە سەرۆکەو جوبایدن لە دیموکراتەکان کە سیناتور و جێگری سەرۆک کۆمار بووە.

بەراوردێک لە نێوان تڕەمپ و جو بایدن
٭ تڕەمپ لەسیاتەت زۆر شارەزایی نیە چۆنکە سەرمایەدارو ملیاردێرو ئەکتەر بووە بەڵام جوبایدن سیاسەتمەدارەو لەسیاسەت زۆر شارەزایە.
٭ تڕەمپ تەنها بەپێی بەرژەوەندی ئابووری سیاسەت دەکات بەڵام جوبایدن لە هەموو ڕوویەکانەوە سەیری سیاسەت دەکات .

کێ بۆ ئەمریکیەکان باشترە ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ؟
ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتی تڕەمپدا نەیتوانی وەک سەرۆکانی پێشوو ئەمریکا بەڕێوە ببات و لەسەردەمی تڕەمپدا ئەمریکا تووشی چەندین کێشەی ناوخۆیی و جیهانی بووە؛
یەکەم : کێشەی ئابووری
لەسەردەمی تڕەمپدا لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دەتوانین بڵێین چین پێش ئەمریکا کەوت .
دووەم : کێشەی تەندروستی
دوای پەیدابوونی ڤایرۆسی کوڕۆنا دۆناڵد تڕەمپ نەیتوانی بەشێوەیەکی تەندروست سەرەدەری لەگەڵ کوڕۆنادا بکات و زیاتر لە دووسەد هەزار ئەمریکی بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستدا.
سێەم : کێشەی ڕەگەز پەرستی
بۆ جارێکی تر دوای کۆتایهاتنی جەنگی نێوخۆیی ئەمریکا ڕەگەز پەرستی لە ئەمریکا سەری هەڵدایەوەو تڕەمپ وەک پێویست نەیتوانی ڕێگری لەسەرهەڵدانی ڕەگەزپەرستی بکات.
چوارەم : کێشەی پەیوەندییە نێو دەوڵەتیەکان
تڕەمپ لە ماوەی سەرۆکاتیەکەیدا لەچەندین ڕێکەوتنامە کشایەوە کە لەسەردەمی ئیدارەی سەرۆکەکانی پێشوودا ئیمزا کرابوون، تڕەمپ زۆر خێرا بڕیاری دەداو زوو زوو بڕیارەکانی دەیگوڕین و ئەمەش بووتە کێشە بۆ ووڵاتان مامەڵە لەگەڵیدا بیکەن و ئەمریکا زۆرێک لەهاوپەیمانەکانی لەدەستدان.
پێجەم : کێشەی ئیداری
لەسەردەمی سەرۆکایەتی تڕەمپدا ئیدارەی کۆشکی سپی تەباو یەکهەڵوێست نەبوو .

کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا ؟
۱- تا ئێستا ڕاپرسیەکان لەبەرژەوەندی جوبایدنن بەڵام زۆر جار ڕاپرسیەکان پێچەوانە دەبنەوەو وەک ئەوەی لەجاری پێشوو ڕوویدا.
۲- زۆرینەی دەنگدەرانی ئەمریکا جوبایدن هەڵدەبژێرن چۆنکە لەسەردەمی تڕەمپدا هەڵەی ستراتیجی ڕوویدا.
۳- پێویستە ئەوەش بزانین کە تڕەمپ تا ئێستا بەهێزه چۆنکە تڕەمپ خزمەتێکی زۆری ئیسڕائیلی کرد وەک ناسینی قودس بەپایتەختی ئیسڕائیل و ناسینی جولان وەک بەشێکی خاکی ئیسڕائیل بۆیە ئیسرائیل و جووەکان بەهەموو توانای خۆیانەوە ئەم جارەش هەوڵدەدەن تڕەمپ ببێتەوە سەرۆک.
٤- ڕوسیا جاری پێشوو دەستوەردانی کرد لەبەرژەوەندی تڕەمپ بۆیە ئەم جارەش دوورنیە ڕوسیاو چین جارێکی تر دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا بکەن لە بەرژەوەندی تڕەمپ چۆنکە سیاسەتی تڕەمپ لە بەرژەوەندی ئەم دوو دەوڵەتە دایە.

کێ بۆ گەلی کوردستان باشترە ؟
کۆمارییەکان لە دیمۆکراتەکان باشترن بۆ گەلی کوردستان بەڵام لەسەردەمی تڕەمپ وا دەرنەچوو چۆنکە تڕەمپ تەنها لەبەرژەوەندی ئابووری سیاسەت دەکات و شارەزاییەکی باشی نەبوو لەسەر مێژوووی گەلی کوردستان، بەڵام جوبایدن شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژووی گەلی کوردستانی هەیەو زۆر باش کوردەکان دەناسێت بۆیە پێم وایە جوبایدن بۆ ئێمەی گەلی کوردستان باشتردەبێت.
Top