بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەرو ماندوو نەناس و کەسایەتی دیاری شاری کەرکوک برای یەکەمین شەهیدی شۆرشی ئەیلولی مەزن لە پارێزگای کەرکوك مامۆستا (فاتیح محەمەد ئەمین بەگ) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەنجومەن -پێمان گەیشت
کاکە فاتیح لەبنەماڵەیەکی شۆرشگیرو رۆشنبیری شاری کەرکوک لە ساڵی ١٩٣٧هاتۆتە ژیانەوە وەلەسەرەتای لاوێتیەوە دەچێتە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە وەلەرێکخستنە نهێنیەکانی ناو شاری کەرکوک دەست بەخەبات دەکات بەو پەری تواناو چاونەترس وخۆنەویستیانە بەردەوامی بەکارو چالاکی دەدات بۆ هۆشیار کردنەوەو کۆ کردنەوەی جەماوەر دژ بەداگیرکەرانی خاکی کوردستان لە پێناو وەدەیهێنانی مافی رەوای گەلەکەمان لەسەر رۆشنایی رێبازی پارتی و بارزنی نەمر . ‌مامۆستا فاتیح کۆڵێجی ئەدەبیاتی زانکۆی بەغدا بەشی کوردی تەواو دەکات و دەبێتە مامۆستا ، وە
لەگەل یەکەمین چرکە ساتی هەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلولی مەزن کاک فاتیح و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بەشداری شۆرش دەکەن لەبەرنگاربونەوەی داگیرکەرانی خاکی پیرۆزی کوردستان ، کاک حەسیب برای مامۆستا لەشەریکی بەرگری کەم وێنەدا لەساڵی ١٩٦١دەبێتە یەکەم شەهیدی شۆرشی ئەیلولی مەزن لەکوردستاندا
کاکە فاتیح وەکو مامۆستایەک وکادرێکی خەمخۆری کوردایەتی بەهەموو توانایەکیەوە لێهاتوانە و دڵسۆزانە کارەکانی ڕایەڵە دەکرد لەپارێزگای کەرکوک بۆیە دەکرێتە بەرێوەبەری بەشی کوردی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک دوایی رێکەوتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ی مێژوویی لەنێوان ساڵانی ١٩٧٠-١٩٧٤ وە رۆڵی بەرچاوی بینی لە چەسپاندنی خوێندن بەزمانی دایک و کردنەوەی قوتابخانەی کوردی لەشارەکە ، جگەلەوەش ئەندامێکی کارای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان - لقی کەرکوک بوو.
وە لە دوایی نسکۆی شۆرشی ئەیلولی مەزن ساڵی١٩٧٥ مامۆستا فاتیح ئاوارەی باشوری عێراق دەبێت
وە لەدوایی راپەرینی بەهاری ١٩٩١ مامۆستا بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان وەلە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بە ئەندام پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت وە لەکابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی، و لە ساڵی ١٠٩٣ دەبێتە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی کوردستان و لەساڵی ٢٠١١ لەبەر دڵشۆزیی و پێگەی کۆمەڵایەتی و پیشەیی و ئەزمون و خزمەتکردن و ماندوبونی مامۆستا دەکرێتە ئەندام ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان و وەدەبێتە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی ئەنجومونی سەرکردایەتی .
بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ ٢٠٢٠/١١/١ بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا لە لەهەولێری پایتەخت دور لەزێدی خۆی کەرکوکی دڵی کەردستان ماڵئاوایی دەکات و دەچێتە بەر رەحمەتی خوای گەورە ، لە دەستدانی مامۆستا فاتیح کەخاوەنی مێژوویەکی پر لە خەبات و ئەزمون و فیداکاری و سەروەریە
خەسارەتێکی گەورەیە بۆ پارتیمان لەکوردستان وەبەتایبەتی لە سنوری کەرکوک -گەرمیان .
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆم و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن وسەرجەم ئەندامان و لاینگرانی پارتیمان لەسنوری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک -گەرمیان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خێزانە بەرێزەکەیی وبنەماڵە و هەڤاڵانی ئەنجومەن وگشت دۆستانی مامۆستا دەکەین دواکارین لەیەزدانی مەزن جێگای رەحمەتی بەبەهەشتی بەرین شاد بکات

انا للە وانا الیە راجعون

دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک -گەرمیان
٢٠٢٠/١١/١
Top