ھەڵویستی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك - گەرمیان دەربارەی دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە کەرکوك .

ھەڵویستی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك - گەرمیان دەربارەی دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە کەرکوك .
بۆ بەرچاو ڕونی ڕێکخستنەکانی سنووری ئەنجومەنمان و وئەندام و کوادرو لاینگیرانی پارتیمان و گەلی کوردی دڵسۆز.
ماوەیەکە ھەوڵی دەرباز کردنی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق و دابەش کردنی بازنەکان بەتایبەت بازنەکانی پارێزگای کەرکوك لە ئەنجومەنی نوێنەران دەدرێت .
ئێمە وەکو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك-گەرمیان بەردەوام لەسەر خەت بوین لەگەڵ بەرپرسی دەزگای ھەڵبژارد و سەرۆکی فراکسیونی پارتی و سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا و بەردەوام ژمارەی پێکھاتەکان لە ھەرناوچەیەك و دابەش کردنێکی جغرافی عادلمان بۆ بازنەکان دەخستە بەر دەستی ھەڤالانی بەغدا تاکو غەدر لە کورد نەکرێت و دیفاعی پێبکەن . ئەوانیش ھەر دابەشکردنێکی تازە دەخرایە بەر گفتوگۆ بۆمانیان دەنارد ئێمەش سلبیات و ئیجابیاتی ئەو دابەشکردنەمان دەخستەوە بەر دەستیان ، لە کۆتای بەتایبەت دوێنێ شەو تاکو درەنگی شەو لە سەرخەت بوین دوا بژاردەی دابەش کردنەکەیان بۆمان نارد. ھەر زۆر زوو و بە پەلە پێیانمان ڕاگەیاند ئەم دابەش کردنە عادل نیە و زۆریش خراپە بە زیانی پێکھاتەی کوردە ، کورد دەکاتە کەمینە لە پارێزگای کەرکوك و بە ھیچ شێوەیەك پەسەند نیە و تکایە قبوڵی مەکەن و ھەوڵ بدەن بۆ چەند ڕۆژێك دوا بخرێت، ووتیان یەکێتی لەگەڵ عارەب ڕێکەوتوون بە بێ ئێمە تێیدەپەڕێنن ، پێیانمان ووت ئێووە مەچنە بن باری یەکێتی ، ئەوە زۆر خەتەرناك و ناعادل و بە زیانی کوردە و کارەساتە بەلام بەداخەوە زۆر بەداخەوە بەو شێوە خراپە ئیمزای لەسەر کرا و دەرباز بوو ، ئەوەش بە زیانی کورد تەواو دەبێت . بۆیە زۆر گرینگە ھەوڵ بدرێت ئەو یاسایە نەبێتە یاسا و چاك بکرێت.

وەکو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوك- گەرمیان و گشت ڕێکخستن و لقەکانی سنوورمان و بەتایبەت لقی ٣ سێی تێکۆشەریش لەگەڵدا نین و ڕای دەگەیەنیین کە بەو شێوەیە بەزیانی کوردە و گرینگە ھەوڵ بدریت چاك بکرێت.



١- بازنەی سنووری کورد ھەر کورسیەك پێویستی بە ( 80,52١ ) دەنگە
٢-بازنەی تێکەڵاو پێویستی بە ( 92,640 ) دەنگە .
٣-بازنەی عارەب پێویستی ( 70,479 ) دەنگە.
Top