مەسروور بارزانی شەڤافییەت،حكومەتی هاوڵاتی و خزمەتگوزار ..

مەسروور بارزانی شەڤافییەت،حكومەتی هاوڵاتی و خزمەتگوزار ..
مێژوو گەواهیدەری ئەو راستییە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی لە رەوشێكی زۆر سەخت و پڕ گرفت دا هاتە سەر كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و بەرنامەكانی ، لە لایەن بارودۆخی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەكیی تریش گوشارەكانی بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت و قەرانی دارایی و هەروەها لە بارۆدۆخێكدا كە خەڵكی كوردستان چاوەڕوانییەكی زۆریان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ھەیە و چاوەروانییەكان بۆ ئەوەیە تاكۆ گۆڕانكاری ریشەیی لە گشت سێكتەرەكان بەتایبەت پرۆژەی چاكسازی و ئاوەدانی بوارەكانی تر بكرێت .
ئەگەر چی لە ماوەی 15 مانگی رابردوو، بە هۆی هەنگاوە كردییەكانی كۆمەڵێك بڕیاریداوە، كە لە بەرژەوەندی گشتین، لە بەرژەوەندی رێكخستنەوەی كاری حكوومەت و دامەزراوە گشتییەكاندان و گەشبینییەكی زۆریشی بۆ خەڵك دروستكردووە. جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە، بێگومان خزمەتێكی گەورە بە خەڵك دەكات، لەپاڵ ئەو خزمەتانەی كە لە كابینەی پێشوو و كابینەكانی پێش ئەویش بە خەڵك كراون.
كابینەی نویەمی حكومەتی كوردستان بە پلان و كارنامەیەكی دەوڵەمەندی ھەیە و ‏كۆمەڵێك پلانی گەورەی ھەیە و سەرٍەرایی هەموو ئاستەنگە دارییەكانی بەردەمی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێناو جێبەجێكردنی بەرنامە و خزمەتگوزاری لە گشت بوارەكاندا رژدبوون و
سووربوونێكی زۆریان پێوە دیارە بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكە.
هەنگاویی یەكەم ، گفتگۆ و دانووستانە لەگەڵ بەغدا لە پێناو ، بەدەسهێنانی مافە دەستوورییەكانی بەتایبەت بودجە و مووچە كە گەورەترین هۆكاری دواكەوتنی مووچە و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستانە ، هەروەها چاكسازی و پاكسازی لە پێناو داهاتێكی زۆر بۆ حكومەتی كوردستان . بەتایبەت كە ماوەی چەند ساڵیكە بەغدا وەك كارتێكی گوشار دژی هەرێمی كوردستان بەكاری دێنێت .
هەروەها لە رووی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری بەتایبەت رێگەوبان و كارەبا و خزمەتگوزاری تر بە تایبەت پێشەسازی لە ماوەی رابردوو، چەندین كار و هەنگاویی ستراتیژی ناوە ئەوەش لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرئەنجامەكانی زیاتر لە خزمەتگوزاری گشتی هەر لە زاخۆ تا حەڵەبجە زیاتر دەردەكەون.
لەلایەكی ترەوە هەنگاوێكی تر كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان ، پرۆسەی چاكسازییە كە هەنگاو بە هەنگاو چوونەتە بواری جێبەجێكردنە ،ئەو رێكخستن كارە ئیداری و گۆرانكاریی و بنبرٍكردنی گەندەڵییە لە رووی راپەرٍاندنی كارەكان لە نێو دامودەزەگەكانی حكومەتی كوردستان ، كە بەدڵنییاییەوە، لە ماوەیەكی نزیكدا هەموو ئەو هەنگاوە كردەییانە بەرهەمی گەورەی بۆ كوردستانیان لێدەكەوێتەوە . ئەوەش بە حكومەتێكی خزمەتگوزار و شەفاف و هاوڵاتیی دەگووترێت .
Top