هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی سەقامگیر و متمانەپێكراو و ئارام ..
October 28, 2020
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی سەقامگیر و متمانەپێكراو و ئارامە لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست و عێراق و گەورەیی بەرقەراربوونی ئاسایش و شەقامگیریی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی دەگێڕێتەوە و پێیوایە جەنابیان بە پلەی یەك بایەخی بەو پرسە داوە و لای گرنگە كوردستان ناوچەیەكی ئارام بێت. پێوستە سەركردایەتیی كورد ئەو سەقامگیرییە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی هەرێم بگوازێتەوە بە گەرٍانەوەی كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ئەو ناوچانە ، وەلێ تا ئێستا ئەوە نەكراوە و دەبێ بەخێرایی هەنگاوەكان بچنە بواری جێبەجێكردنەوە .
هۆكارەكانی نەمانی ئارامی و ئاسایش لە عێراقدا كۆنتڕۆڵكردنی جومگە هەستیارەكانی وڵاتە لە لایەن وڵاتانی ئیقلیمی و دەستێوەردانە بەردەوامەكانە هەروەها گەندەڵی لە گشت جومگەكان و نەبوونی خزمەتگوزاری بەتایبەت لە بواری كارەبا ،ئاو و تەندروستیی و پەروەردەیە. ، جگە لەو ململانێ تائیفییەی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا هەیە. هەروەها نەمانی خۆشەویستی بۆ وڵات و كوشتنی هەستی بەرپرسیاریەتیی تاكی عێراقی بەرامبەر نیشتمانەكەی هۆكارێكی ترە، وێڕای دەستتێوەردانی دەرەكیی وڵاتانی دەوروبەر و كردنی عێراق بە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی حیساباتی سیاسیی خۆیان.
لە هەرێمی كوردستاندا پێچەوانەیە و دەستەڵات و هاووڵاتیان كۆنتاكتێكی باش لە نێوانیاندا هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش، تاكی كوردی وڵاتی خۆی خۆش دەوێ و دەرفەت نادات سەقامگیرییەكەی لەبار بچێت، دەستەڵاتی سیاسی و ئەمنیی كوردستانیش ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلای خۆی بەكار بردووە بۆ دەستەبەركردنی ئەو سەقامگیرییەی كە ئێستا لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمدا و بە تایبەت لە هەولێردا فۆرمولەیە، چونكە كارمەندان و بەرپرسیارانی دەستگە ئەمنییەكانی هەرێم كوڕی گەلی كوردن و هەڵقوڵاوی نێو خەم و ئازارەكانی گەلەكەیانن، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركی پاراستنی هەرێمیان لە ئەستۆ گرتووە.سەرۆك بارزانی فیگەری سەرەكیی بەرقەراركردنی ئارامییە لە هەرێمدا، چونكە ئەو دەركی بەوە كردووە تا سەقامگیری مسۆگەر نەكرێ گەشەكردنی ئابووری و سیاسی و خزمەتگوزاری و مەعریفی.. نایەتە دی، بۆیە ئارامیی هەرێمی كوردستان بە پلەی یەك ئازایەتیی سەرۆك بارزانییە.
گەلی كورد لە باشووری كوردستان ستەمی زۆری بینیوە، بە دۆخی ناهەمواردا تێپەڕیوە، بۆیە چیتر نایەوێ بۆ ئەو دۆخە نالەبارە بگەڕێتەوە و هەمووان بە تاك و دەستەڵاتەوە مژوڵی بەرقەراركردنی ئارامی و خۆشگوزەرانین، بینراویشە لە پاش 2003ـوە هەرێمی كوردستان لە سەرجەم كایەكاندا بە رادەیەك گەشەی كردووە كە جێی سەرسامیی نێودەوڵەتییە، هەر بۆیە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمەریكی و رۆژنامە نێودەوڵەتییەكان هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی ئارام ناو دەبەن و كۆمپانیا بیانییەكان روو لەو دوورگە ئارامە دەكەن.
دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرە ، ناسەقامگیری و نائارامی عێراق و ناوچە داگیركراوەكانی وەك كەركووكی گرتۆتەوە و گرنگیی گواستنەوەی سەقامیرییەكەی هەرێمە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گوتی "زۆر پێویستە ئەزموونی پاراستنی ئاسایشی هەرێم بۆ كەركووك و ناوچە هاوشێوەكانی بگوازرێتەوە، چونكە ئەو ناوچانەیش كوردستانین و پێویستە خەمی كوردانی ئەوێ وەك ئەرك وەربگیردرێت، ئەگەرچی ئەو گەڕەك و كۆڵان و ناوچانەی بە تەواوەتی كوردنشینن سەقامگیریی تێیادا بەرجەستەیە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە نالەبارە، باشتركردنی ئەو دۆخە ئەمنییەش سیاسەتێكی تایبەت و گشتگیری لایەنە كوردییەكانی دەوێت.
هەرێمی كوردستان لە رووی تەناهی و سەرجەم رووەكانی تری ژیانەوە، گرەوی خۆی لە عێراق بردووەتەوە و ئێستا هەرێم ناوچەیەكی پێشكەوتوو و ئارامە، ئەمەیش بە دڵنیاییەوە بەرهەمی هەوڵ و كۆششی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی كوردستانە، كە ئامانجیانە خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر بۆ كۆمەڵگەی كوردی مسۆگەر بكەن.