پوختەیەک لە کۆرۆنا

پوختەیەک لە کۆرۆنا

لە ئێستادا؛ مرۆڤایەتی دووچاری ئافات و دەردێک بووە (ڤایرۆسی کۆرۆنا)؛ کە: ھەتا ھەنووکە وێنەی نەبووە و کەت کەت دەنا کەس ئافاتی وای نەدیووە. ھەر لۆیە؛ خەڵک دەبێت بە ھەندی وەربگرن و لە ئێستادا ھەموو دەم ئەگەری تووشبوونت بە (ڤایرۆسی کۆرۆنا) ھەیە. ئەوجا پێش ئەوەی تووشی بێن، ئێمە پێشتر ھیچ ئامێر و توانای ئەوەمان نەبوو (پەتای ئاسایی) بزانین بەڵکو ئێمە ئەو کاتە ھەستمان پێدەکرد؛ کە: لە ماوەی دوو لۆ چار حەفتەی پێشووتر پەتایەک ھاتووە کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و ساوا بە نیشانەکانی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسەدان پەستیوو (ھەڵامەت) یان سەرما بردن دەھاتنە خەستەخانە یان ئەو کاتانەی پیر و پەککەوتە و بە ناو ساڵکەوتوو دەھاتن و سییەکانییان تووشی ھەوکردن ببوون. ئەوکات ئێمە بیرمان لۆ ئەوەی دەچوو؛ کە: لە دوو حەفتەی پێشووتر پەتا و شەپۆلێک ھاتووە و ئەوە دەرئەنجامی ئەو پەتایە بووە.
ئەوجا لۆ زانین؛ ھەر کەسێک تەمەنی لە (٦٠) ساڵ زیاتر بێت و حەزێکە ھیچ فاکتەرێکی مەترسیداری نەبێت ئەگەر تووشی (ھەوکردنی سییەکان = نیومۆنیا) بوو، ئەوا: ئەگەری تێکچوونی تەندروستی و مردن بە ڕێژەی (٥٠٪)یە! ھەر لەبەر ئەوە؛ کاتێک ئافات و دەردێکی لەمجۆرە ھەبێت؛ ئەوا: ھەموو ئەوانەی تەمەنییان لە (٦٠) ساڵی زیاترە دەبێت مقەیەتی خۆیان بن و زۆرتر ڕێکارەکانی خۆپارێزی پیادە بکەن؛ وە تەنانەت لە تێکەڵاو بوون لە خەڵک بە دوور بن. ھەروەھا (کوڕ و کچان)ی ئەو خێزانانەی؛ کە: کەسی بە تەمەن و پەککەوتە و بەناو ساڵکەوتوویان ھەیە؛ ئەوا: ئەوانیش دەبێت ئاگادار بن؛ کە: نەبنە ھۆکار لە تووشبوونی خۆشەویستەکانیان.
ماوەک خەڵک و عەوام و تەنانەت پزیشکیش ھەبوو، کە: وایان بڵاو دەکردەوە، کە: نابێت خەڵک بترسێت!؟ چونکە ترس بەرگری لەش کەم دەکاتەوە!؟! ئەوە چ وا نییە!؟! خۆی کاتێک مرۆڤ بەرەنگاری سترێس و خەمێک دەبێتەوە؛ ئەوا: بە سێ ھەنگاو لەش کاردانەوەی دەبێت؛ ئەوانیش:
ا. قۆناغی ئاگادار کردنەوە: کەسەکە بە ھۆی ئەوەی لێدانی دڵی زیاد دەبێت، سۆر دەبیتەوە؛ دڵە کووتەی دەبێت و لۆی ھەیە دەوبەشکەی وێ بکەوێت و فشاری خوێنی بەرز بێتەوە.
ب. قۆناغی بەرگری: زێدەتر ھۆڕمۆنی (ئەدرینالین) دەردەدرێت و دەگەل ھۆڕمۆنیتر، ئەوە وادەکات کەسەکە لێدانی دڵی خێرا بێت و ئارەقەی زۆر بکات و تەنگەنەفەس بێت و نیشانەکانی قۆناغی یەکەم زیاتر بێت.
ج. قۆناغی ماندوو بوون: ئەگەر ھاتوو سترێس و خەمەکە ھەر بەردەوام بوو، ئەوا: لەو قۆناغەدا، بە ھۆی زیاد ڕژانی ھۆڕمۆنەکان بەرگری لەش کەم دەبێت.

* دەرئەنجام:
لێرەدا؛ دەبێت ھەموو واقیع بین، بین! سەیری ژمارەی ئەو کەسانە بکەن، کە: ھەتا ھەنووکە بە ھۆی کۆرۆناوە مردوون ھەر لە زیاد بوون دایە و ھێشتا لیستە ئەگەری کێڵ بوونەوە و زیاد بوونی ژمارەی مردووانی ھەیە! لە ھەرێمێک شەش ملیۆنی زیاتر لە (٢٠٠٠) کەس بە ھۆی کۆرۆناوە گیان لە دەست بدەن لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت بە ھەند وەربگیرێت! ئەوجا ئەوە؛ ژمارە فەرمییەکە و ئەوەیە حکومەت ئیعلانی کردووە؛ دەنا گەلەک زیاترە.
پوختەی ھەموو ئەو قسانە، ئەوەیە: ئەم ڤایرۆسە و نەخۆشییەکەی نوێیە! ھێشتا ھیچ زانیاری ئەو تۆ لە سەری نییە و توانای تەنینەوە و تێزانەوەی زۆرە؛ وە ڕێژەی مردن بەم ڤایرۆسە لە بەینی (٣ - ٥٪)یە. لۆ زانین، ھەتا ئەمڕۆ ئەم ڤایرۆسە نە ڤاکسینی ھەیە و نە چارەسەر!؟ ئەو چارەسەرەش، کە: دەدرێت بەگوێرەی ڕێنماییەکان چارەسەری سەلمێنراو نییە بەڵکو اللە خوایی (empirical)؛ پێشتر دیتراوە؛ کە: لە بەرەبابەکانی ئەم ڤایرۆسە ھەندێک لەو دەرمانانە کاری خۆی کردووە.
Top