داستانی سحێلا و خۆنەچەمێنن مێژووی پرشكۆوشانازی هەمیشەیی

داستانی سحێلا و خۆنەچەمێنن مێژووی پرشكۆوشانازی هەمیشەیی

لە ڕۆژی 26/10/2017 و لە رۆژێكی وەك ئەمرٍۆدا ،هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی بە هاوكاریی چەندین هێزی نێوخۆیی و دەرەكی هێرشیان كردە سەر هەرێمی كوردستان. مەبەستی هێرشی حەشدی شەعبی نەهێشتنی ئەم كیانەی هەرێمی كوردستان بوو، ویستیان ئەوە بوو جارێكی تر دهۆك و هەولێر و سلێمانی بخەنە ژێر دەستی خۆیان و شتێك نەمێنێت بە ناوی كوردستان. داستانی خۆنەچەمێنن لە رێكەوتی 26ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو لە گەرماوگەرمی شەڕی بەرگری و مان و نەمانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە میلیشیاكان تۆمار كراوە، لەو رۆژەدا پێشمەرگە بەرگرییەكی نەتەوەیی و نیشتمانی و مێژوویی بۆ پاراستنی خاكی كوردستانیان تۆمار كرد.
سحێلا لە ڕووی جوگرافییەوە شوێنێكی ستراتیژییی ئابووری و سیاسی و سەربازییشە، بۆیە هێزەكانی نەیاران چاویان لەو ناوچەیەیە،نەك تەنیا حەشد و هێزی عێراقی هێرشیان دەكرد، بەڵكو پیلانێكی ئیقلیمی بۆ لەنێوبردنی كیانی هەرێمی كوردستان هەبوو، بەڵام هەوڵەكانیان لەنێو بردران.
هێزی پەلاماردەر هێزێكی یەكجار زەبەللاح و پڕچەك بوو، لە چوار فیرقەی جەیش، سەدی هەشتای میلیشیاكانی حەشد، ژمارەیەكی زۆری وەحەداتی پۆلیسی ئیتیحادی، یەكە تایبەتییەكانی میلیشیای حیزبوڵڵای لوبنان و سەدان راوێژكار و شارەزای شەڕ و تۆپخانە و موشەكهاوێژی سەر بە سوپای پاسداران پێكهاتبوو كە تازەترین چەك و تەكنەلۆجیا و سەدان تانك و زرێپۆشیان بە پێش كەوتبوو، لە رووی مۆڕاڵ و مەعنەویاتیشەوە مەغرور بوون بەوەی جیهان چاوی لێپۆشیوون و دەستكراوەن دژی كورد و لە سەر ئاستی ناوچەكەش پشتگیرییان لێدەكرێ و هەموو ووڵاتان تەمەننای سەركەوتنیان بۆ دەكەن.هێزەكانی عێراق بە حەشدی شەعبی و دژەتیرۆر و فیرقەی 15 و 16 و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا و هەموو ئەو هێزانە و ئەو چەكانەی كە ئەوان هەیانە و ئەوانەی لە ئێران و چەندین وڵاتیشەوە پێیان دابوون لە سحێلا كۆیان كردبوونەوە، ویستیان لە سحێلا تێپبەڕن و دەست بەسەر هەموو ناوچەكاندا بگرن، بەڵام هەموو پلانەكانیان شكستی هێنا.
دوای حەوت رۆژ لە داگیركاری و پەلاماری هێزەكانی عێراق و حەشد شەعبی، بە هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپێكی خیانەتكار و داگیركردنی كەركووك و ئەنجامدانی كارەساتی مرۆیی و وێرانكاری و سووتانی خانوو و شەهید و بریندار و ئاوارەكردنی خەڵكێكی زۆری كورد لە ناوچەكان. ئەو هێزانە ویستیان هەمان شت لە سحێلا و مەحموودیە و ناوچەكانی دەروبەری بكەن تا خۆیان بگەیەنن بە فیشخاپوور و ئیبراهیم خەلیل و داگیریان بكەن، بەڵام پێشمەرگە بەسەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی و كوڕەكانی و هەموو سەركردەكانی پێشمەرگە، كەوتنە حاڵەتی بەرگریكردنی مان و نەمان بۆ پاراستنی خاك و نیشتمان و شەڕێكی قورس دەستی پێ كرد، پێشمەرگە لەبەرئەوەی خیانەتی لێ نەكرا، سەركەوتنێكی گەورە و داستانێكی دیرۆكی تۆمار كرد كە تا كورد هەیە شانازی پێوە دەكات
داستانی سحێلا وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو بۆ نەوەی داهاتوو و كەمتر نەبوو لە داستانەكانی پێشووتر، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئیرادەی قارەمانانەی پێشمەرگە و سەركردایەتیی خۆمان و بڕوایان بە سەرۆكی خۆیان، سەرۆك بارزانی هەبوو، كە هەمیشە خۆی بە پێشمەرگە زانیوە، ئەو پێشمەرگانەی خۆیان بە پێشمەرگەی سەرۆك بارزانی زانیوە بەرگرییان كرد و ئامادە بوون گیانی خۆیان بكەنە قوربانی لە پێناو پاراستنی خاكی كوردستان و، نەیانهێشت دوژمن بۆ یەك بستیش بێتە پێشەوە، سەرەڕای ئەو خیانەتەی لە لایەن تاقمێكی خیانەتكارەوە كرا و چەندین ناوچەیان ڕادەستی دوژمنانمان كرد.
دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە چەند ناوچەیەك كشاینەوە و پلانی نەیاران تیگەیشتین كە ئامانجیان ئەوە بوو بگەنە خاڵی پێشابوور و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدەن و بڵێن تەواو دهۆك و زاخۆیشمان كۆنترۆڵ كرد، كەچی سەرۆك بارزانی و كوڕ و نەوەكانی بریاریان دا شەڕی مان و نەمان بكەن. لە نەبەردە دا ، پێشمەرگە بریاری ، یان كە گەڕاینەوە ماڵ بە سەربەرزی بگەڕێنەوە، یانیش لەو شەڕەدا بمرین و ڕیگە نەدەین دوژمن بگاتە خاكمان.
دوای شكستنی هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لە پردێ، ئەوان پلانی سەربازییان گۆڕی و دەیانەویست لە سحێلاوە هێرش بكەنە سەر هەرێمی كوردستان و هیچ شتێك بە ناوی كوردستانەوە نەمێنێنیت. ئەوان دەیانەویست لێرە خاڵە سنوورییەكان بگرنە دەست و شكست بە كوردستان بهێنن، كەچی ئەوان وانەیەكیان وەرگرت كە هیچ جارێك لەبیری نەكەن، چونكە ئێمە بە فەرمانی سەرۆك بارزانی و بە هزری پارتی و بارزانی بەرخودانمان كرد.
ئەو كاتەی دوژمن هێرشی كردە سەر كوردستان، بەتایبەت لە سحێلا، ئەوان پێیان وابوو بە دڵی خۆیان لە كوردستان هاتوچۆ دەكەن، بەڵام ئەوكاتەی سەرۆك بارزانی بڕیاری دا شەڕ بكەین، هەموومان پێكەوە شەڕی كوردستان، یان نەمانمان كرد."ئەگەر داستانی سحێلا نەبوایە، ئێستا شتێك نەمابوو بە ناوی كوردستان و سازشكردن لەو شەڕەدا شتێكی مەحاڵ بوو. داستانی پردێ و سحێلا بوونەتە هۆی ئەوەی جارێكی تر دوژمنان نەتوانن بەرامبەر پێشمەرگە بوەستن. ئەگەر سحێلا و پردێ نەبوایە ئێستا حەشد و ‌هێزەكانی عێراق بە دڵی خۆیان لە شارەكانماندا هاتوچۆیان دەكرد، بەڵام هەموو هەوڵەكانیان پووچەڵ كرانەوە و خەونەكانیان لە لایەن پێشمەرگەوە لەگۆڕ نرا. داستانی پردێ و سحێلا و لەنێوبردنی ''ئەبرامز'' و وشەی ''خۆنەچەمێنن'' بوونەتە ڕووداوی گەورە لە مێژووی پڕشەنگداری كورددا. كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی لە داستانی سحێلادا توانییان پلانی هەموو دوژمنان لەنێو ببەن، چونكە نیەتیان وابوو دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بەدەستەوە بگرن.
Top