بۆدۆگڵاس سلێمان و فرانك به‌یكه‌ر
October 21, 2020
وتار و بیروڕا
پردێ سحێلا ، ئه‌و دوو ناوه‌ن له بۆته‌ی یه‌ك ناونیشانن، له‌رۆژی مێژووی 20 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا ، چیرۆكی تۆڵه و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنن به‌سه‌رداگیركاری و وێرانكردنی توزخورماتوو وكه‌ر‌كوك ، له‌هه‌مانكاتدا (پردێ سحێلا )، هه‌مان ناونیشانن، داستانی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و گه‌لی كوردستانن له‌به‌رامبه‌رهێرشی تۆكمه‌ومه‌حكه‌م وگه‌له‌كۆمه‌كی پلان و نه‌خشه بۆدارێژراوی ناوچه‌كه، به‌ڕه‌هه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و جیهانییه‌وه .
كه له باگڕاوه‌ندنی رووداوه‌كه وورده‌بینه‌وه له‌دیدی مێژوو ومانۆرو رێككه‌وتنی سیاسیانه‌ی ژێراوژێره‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین ئه‌وجا له‌مه‌ترسی و مه‌زنێتی پلان ونه‌خشه و گه‌له كۆمه‌كییه‌كه باشترتێده‌گه‌ین وئه‌و كه‌ین وبه‌ینه‌ی له‌ودیووی هێرشه‌كانی سوپای عێراق وحه‌شدی شه‌عبی و به‌شداری كارای مه‌یدانی سوپای پاسداران و حزب لله‌ی لبنانی خۆیان دال و مه‌دلوولن ، مانا وواتای قوڵی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان ده‌سه‌لمێنن .
له‌كاتێكدا ئه‌نقه‌ره بێده‌نگی به‌مانای رازی بوونی هه‌ڵبژاردبوو ، به‌ریتانیا و ئه‌مریكاش له رێگای بایلۆزه‌كانییه‌وه دۆگڵاس سلێمان و فرانك بیكه‌ر وه‌ك دووپیره گوڕگه‌كه‌ی به‌غدا بادانه‌وه‌یان له‌هه‌ڵوێست و به‌ڵێندا به‌رامبه‌ربه‌گه‌لی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌روه‌ك هه‌ڵوێستی مامۆستاكه‌یان بێریت مه‌كگۆرك نیشان دا .
له‌م نێوه‌نده‌دا باشتر له‌ماناو واتای قوڵ و ڕه‌هه‌نده‌كانی سه‌ركه‌وتنی راستییه‌كان وهێزو توانای له‌بن نه‌هاتووی به‌رخودان و خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ، نه‌ته‌وه‌یێك تێده‌گه‌ین كاتێ سه‌رۆك بارزانی به‌م ده‌سته‌واژه‌یه:
( ئه‌مڕۆ وه‌كو دوێنێ نییه ، سبه‌ینێش وه‌ك دوێنێ نابێ )گوزارشت له‌دوو قۆناغی گرنگی سیاسیی ومێژوویی وسه‌ربازی ده‌كات .ئه‌و دوو قۆناغه‌ش پۆست 16 ی ئۆكتۆبه‌رو پۆست 20ی ئۆكتۆبه‌ره .
20ی ئۆكتۆبه‌ری پردێ - سحێلا چیرۆكی تۆڵه وسه‌ركه‌تنی مه‌زنن به‌سه‌ر داگیركاری تووزخورماتوو وكه‌ركووك و ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێ وئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ :-
( كل شی الا كركوك ) وه‌ڵامه بۆ دوێنێی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری به‌غدای عه‌بادی و شكاندنی ته‌لیسمی گه‌له‌كۆمه‌كی( به‌غدا ، تاران ، ئه‌نقه‌ره ، لندن ، واشنتۆن ) كه مه‌رامیان دوای كه‌ركوك ، داگیركردنی هه‌ولێرو سه‌ری بڵندو زاخۆ‌و پیشخابوور بوو،كه له‌پردێ و سحێلا سه‌ریان دا له‌به‌ردی ئه‌لحه‌دی پێشمه‌رگه‌ی داعش به‌زێن ئالێره‌دایه پردێ سحێلا ده‌بنه‌وه به‌داستانی مانه‌وه‌و به‌هێزبوون ، داستانی مانه‌وه‌و سارێژكردنی برینی كه‌لێین و لێكترازانه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك ، ئا ڵێره‌دایه (پردێ سحێلا ) ده‌بێته مانای دره‌وشاوه‌ی نێوه‌دێری دووه‌می ده‌سته‌واژه سیاسییه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ( سبه‌ینێش وه‌ك دوێنێ نابێ ) .
به‌رێزان بایلۆزان دۆگڵاس سلێمان ، فرانك بیكه‌ر ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسا ، گه‌ر یاده‌وه‌ریتان هاریكار بێت ، ده‌بێ بێته‌وه بیرتان ..؟ ئه‌وێ رۆژێی نێو ژووری سه‌ربازی - غورفه‌ی عه‌ملیاتی سه‌ربازی سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له‌سحێلا چه‌ند مانگێ به‌ر له ریفراندۆمه مه‌زنه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شرۆڤه‌ی ( نه‌خشه رێگا) ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا بۆبێریت مه‌كگۆرك ویانی كۆڤیچی نماینده‌ی ئه‌وسای یۆنامی له‌عێراق نه ده كرد ..؟ و ئاینده‌ی كوردستانی دوای 100 ساڵی نه‌خشه‌ی سایكس - پیكۆ وكوردستانی دوای نه‌مانی داعش ومه‌ترسی پێشێلی به‌رده‌وامی به‌غدای بۆ بابه‌ته‌گرنگه‌كانی نێوده‌ستووری عێراقی سه‌رده‌می پۆڵ بریمه‌ر له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستانی بۆ رون نه‌ده‌كردنه‌وه.. ؟
وا پێده‌چێ ئه‌وێ رۆژێ ئه‌وان كه‌له ڕه‌ق بووبووبن و بۆهه‌رمه‌به‌ست ومه‌رامێ بووبێ نه‌یاده‌ویست مانا‌و ئاماژه‌كانی بارزانی وه‌ربگرن و تێبگه‌ن تا پێ بگه‌ن .
ئه‌وان پێ نه‌گه‌یشتن ،چونكه تێنه‌گه‌یشتن ، بۆیه به‌رله ئێوه، بنه وبارگه‌وبزگووڕی خۆیان پێچایه‌وه .
ئه‌وان بێریت مه‌كگۆرك ،یانی كۆڤیچ ، دواترئێوه دوگڵاس سلێمان ،فرانك بیكه‌ر ،حه‌یده‌ری عه‌بادی له‌دوای 20ی ئۆكتۆبه‌ر، داستان وچیرۆكی راسته‌قینه‌وكاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی مه‌زنی قاره‌مانه‌نه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پردێ- سحێلا ، نه‌وه‌ك وه‌ك كاره‌كته‌ری سیناریۆی فلیمی ئینیمه‌یشنی به‌رهه‌مداری هۆلیوده‌كانی ئێوه، ئێوه جگه له‌یاده‌وه‌ری تاڵ وبێوه‌فایی ، چیتربه بنه وبارگه‌وبزگووڕی به‌جێماوتانه‌وه دیاره ، تا بگوترێ ئۆغرتان خێر...؟
به‌رێزان دوگڵاس سلێمان ، فرانك بیكه‌ر..
ئێوه باشتر ئاگادارن ، رووسه‌كان و هاوپه‌یمانانی به‌ره‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهان
) یه ، رۆژی یا جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی День Победы رۆژی سه‌ركه‌وتنیان ( مه‌زنییانه ، ( دێن په‌بێده- رۆژی سه‌ركه‌وتن ) یانه . لێره‌ش له‌كوردستان دێن په‌پێده - جه‌ژن و رۆژی سه‌ركه‌وتنی كوردستان ، رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ره .
دوای سێ ساڵ له‌سه‌ركه‌وتنی مه‌زنمان له پردێ سحێلا، ئێستایش ده‌ڵێین :
:- ئه‌مرۆهه‌ر دوێنێ نییه و سبه‌ینێمان باشتروئاینده‌شمان باشترین و به‌هێزترینه .
مان باش . ДеньПобеды