چۆن خۆت دەکەیت بە کۆیلە

چۆن خۆت دەکەیت بە کۆیلە

گوتراوە
ئەگەر بارانی ئازادی ببارێت
کۆیلەکان چەتر هەڵدەدەن
بەڵام ئەوەی گرنگە بزانرێت، پێش ئەوەی ببن بە گۆیلە، لە کۆێ بوون و چۆن دەژیان؟.
ئەوەی گومانی لەسەر نیە مرۆڤ بە ئازادی لە دایک دەبیت، مافی سروشتی خۆیەتی بە ئازادیش بژیت.
ئازادی ژیان خواستی هەموو جۆرە گیانەوەرێکە لەسەر رووی زەوی.
ئەوەندە بە نرخە کە بە پارە مەزەندە ناکرێت.
مرۆڤایەتی چەندە پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینیت، ئەوەندە لە بەهای ئازادی تێدەکات، نەک تەنها بۆ توخمی مرۆڤ، بگرە بۆ ئاژەڵانیش داوای ئازادی دەکات.
باشە چۆن کەسانێک بە حەز و خواستی خۆیان، خۆیان دەکەن بە کۆیلە، خاکی خۆیان و زێدی لاب و باپیرانیان هەرزان دەفرۆشن و چارەنوسی خۆیان دەخەنە دەستی دوژمن!.
دەبیت ئەمانە چ جۆرە کەسانێک بن، ئاستی تێگەیشتن و بیرکردنەوەیان و هوسیاری یان چۆن بیت، پابەند بونیان بە پرەنسببە نەتەوەیی
یان تا چەند پتەو بیت.
ئەمانە هەمویان پێوەرن بۆ هەبوونی مرۆڤ و کۆمەڵگای دلسۆز و پابەند بە خاک و نەتەوە.
ئەوانەی بە ئارەزوی خۆیان ئامادەن ببن بە کویلە، تەنها ئەو جۆرە کەسانەن کە خیانەت لە نەتەوەو خاک دەکەن، ئەوانەی خاک دەفرۆشن و خیانەت لە نەتەوەی خۆیان دەکەن، ئازادی رەتدەکەنەوە و بە ئیرادەی خۆیان دەبن بە کۆیلەی بێگانە.
بەڵێ..
مەبەستم هەر تاقمی خیانەتکاری ١٦ی ئوکتۆبەر.
ئەوانەی ئازادی یان رەتکردەوە، کۆیلاتی یان هەلبژارد.
ئەو ئازادیەی بە هیچ ترخێک مەزەندە ناکرێت و کەسیش ئامادە نیە دەستبەرداری بیت، ئەم تاقمە هەراج یان کرد و بە ئاسانی دەستبەرداری بوون و رێگای کویلاتی یان هەلبژارد، بوون بە کۆیلەی ژمارە یەکی بێ رەکابەر.
١٦ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧، پەلەیەکی رەشە بە نێوچاوانی تاقمی خیانەتکار، تا ژیان ماوە لە سەر رووی زەوی نەفرەت یان لێ دەکرێت و دەخرێنە ناو زبڵدانی مێژوویەوە.
Top