هیوا و ئومێدی دوێنی و ئەمرۆ وسبەی ..
October 15, 2020
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان پشتیوانیەكی گەورەیە بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان و بۆتە جێی ئومێدی كوردستانیان، بۆیە هەموو وڵاتانی جیهان بە گرنگی و بایەخە و دەرٍواننە هەوڵ و تێكۆشانەكانی بارزانی بە شێوەیەكی ئاشتیانە لە پێناو بە دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.
سەرۆك بارزانی بە حیكمەت و دووربینی خۆی هەموو كات هەوڵی داوە تا لە رێگەی دانووستان ولە یەكتر تێگەیشتنەوە مافەكانی خەڵكی كوردستان بە دەست بهێنێت، چونكە بارزانی باش دەزانێت كە شەڕ جگە لە زیان هیچ ئەنجامێكی لێناكەوێتەوە.بۆیە لە ئێستادا یەكریزی و هاودەنگی و پشتیوانی كردنی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لە پێناو بە دەستهێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان لە هەموو شتێك گرنگترە و پێوستە هەموو پارت و لایەنەسیاسییەكانی كوردستان بە یەك هەڵوێستەوە پشتگیری لێبكەن بۆ ئەوەی بتوانرێت یەكریزی كورد بپارێزرێت و مافی بەشەكانی تر كوردستانیش وەربگیرێتەوەسەرۆك بارزانی هەمیشە چ لە كاتی شۆرش رزگاریخوازی كورد تا بە ئەمرۆ بەرپرسیاریەتی سەختەكانی هەڵگرتەوە و شانیدایە بەر و دەستی بە خۆهەڵسەنگانَدنەوە و لە بەرامبەر داگیركەران و ناخۆشییەكان وەك چیاییەك وەستاتەوەتەوە ئەمەش مانای ئەوەیە لەو قۆناخەدا بە سەرۆكایەتیی مەسعوود بارزانی خۆیان بە خاوەنی دۆزی رەوای كورد وكوردستان زانییووە ، چونكە سەرۆك بارزانی هەموو كات لە كاتە ناخۆش و هەستیارەكاندا ئومێدبووە ئایندەی نەتەوەیەك، ئەم لۆژیكە هەر لە شۆرشی ئەیلوول و گوڵان و تا بە ئەمرۆ لە ویژدانی سەرۆك مسعود بارزانیدا یەك مانای هەیە، ئەو مانایەش ئەوەیە هەموو حزبە سیاسییەكانی كوردستان هەر چەندە سەركەوتووبن، ئەوە سەركەوتنی هەمووانە و گەلی كوردستان خاوەنی راستەقینەی ئەو دەسكەوتە گەورانەیە و بۆ ئێستاش گرینگە لەسەر پاشخانی دەیان ساڵەی رابردووی شێوازی سەركردایەتیی سەركەوتووانە و حەكیمانەی سەرۆك بارزانی سەیری ئایندەی نەتەوەكەمان بكەین و دڵنیا بین لەوەی لای سەرۆك بارزانی ئایندەی نەتەوە گرنگە نەك حزب، لە ئێستاشدا كە شانی داوەتە بەر ئەوەی بە هەر نرخێك بێت كوردستان بڕیاری سەربەخۆیی بدات و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بێت، هێمای ئەوەیە كە دەیەوێت گەلی كوردستان بە جیاوازی ئایین و نەتەوە و تەواوی حزبە سیاسییەكانەوە هاوبەش بن لەم بڕیارە و هەموو پێكەوە بڕیار بدەین، گەلی كوردستانیش هەر بڕیارێك بدات، هەموو پێكەوە جێبەجێی بكەین. یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی تەواوی خەڵكی كوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، ئەمەش لەو روانگەیەوە یەكڕیزی نێوان هێزە سیاسییەكان و یەكهەڵوێستی خەڵكی كوردستان، هێز و تینێكی زیاتر بە پرۆسەكە دەدات، بۆیە لە ئێستادا زۆر گرینگە ئەولەوییەت بدرێتە چارەسەركردنی گرفتە ناوخۆییەكان و دووبارە رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان، هەروەها لەوانەیە لەلایەكەوە بەوجۆرە سەیری مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم گرفتە ناوخۆییانە بكرێت و بڵێت، دواخستنی چارەسەركردنی ئەم كێشە و گیروگرفتانە بۆ دوای سەرخستنی پرۆسەی سەربەخۆیی، بڵێن كارێكی ئاسان نییە، بەڵام ئەگەر بە دیوێكی دیكەدا سەیری ئەم پرۆسە گرینگە بكەین و ئەگەر هەموو لایەنە سیاسییەكان لە روانگەی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانییەوە ئەم قۆناخە بخوێننەوە و، بە هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی لە بەرانبەر خەون و ویستی سەدان ساڵەی نەتەوەكەمان هەڵوێستی خۆیان دیاری بكەن، ئەوا لەوانەیە دواخستنی چارەسەری كێشە و گرفتە ناوخۆییەكان كارێكی ئاسان بێت، لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە چوارچێوەیەكە بۆ گێڕانەوەی مافە زەوتكراوەكانمان و لە هەمانكاتدا یەكریزیمان گەیشتن بە ئامانجەگەورەكە خێراتر دەكات ..