رێکەوتنی هەولێر و بەغدا و ڕۆڵی برا ئێزدیەکان

رێکەوتنی هەولێر و بەغدا و ڕۆڵی برا ئێزدیەکان

پاش هێرشە نارەواکەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەت دەڤەری شنگال و ئەو دۆخە نالەبارەی برا ئێزدیەکان دووچاری بوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو تواناکانیەوە هەوڵێ دا بە ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی هەستیت، کچە لە توانای ناوخۆیی، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش داوای هاوکاری و پاڵپشتی کرا، بۆ ئەوەی بە هانای خەلکی دەڤەرەکەوە بێن کە دووجاری دۆخێکی مرۆیی سەخت بوینە، جگە لە هەوڵی رزگار کردنی ئەو هاوولاتیانەی کەوتونەتە دەستی تیرۆریستان کە نوسینگەیەکی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزرێندرا.
پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش، دەڤەرەکە دووچاری هێرشێکی توندی میلیشیای حەشدی شەعبی عیراقی بوو، لە لایەکی تریشەوە چەکدارانی پ ک ک هەوڵیان دا دەستی خۆیان بخەنە ناو کاروباری دەڤەرەکە و پالپشتی هێزەکانی حەشد بکەن.
ئەوەی شاراوە نیە، ئەم هێرشانە بە پیلانێکی ئەقلیمی دارێژراو بوو، مەرامیان تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو.
ئەوەی بووە مایەی نیگەرانی، پەیوەندی کردنی هەندێک لە برا ئێزدیەکان بوو بە ریزەکانی حەشد و پ ک ک، ئەوە لەکاتێکدا کە دەبوو هەمویان هەستیان بە بەرپرسارەتی کردبایە بەرامبەر بە دەڤەرەکەیان کە دەڤەرێکی کوردستانی یە و دواتریش یەک رێزی خۆیان بپارێزن و بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵبدەن بەسەر دۆخەکەدا زاڵ بن و هەروەها دەڤەرەکە و ناسنامەی کوردستانی بوونی خۆیان بپارێزن.
پاش سێ ساڵی تەواو لە نا ئارامی و ململانێی لایەنەکان لە شنگال، ئەوەتا حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی مەرکەزی گەیشتنە رێکەوتن و لێک تێگەیشتن سەبارەت بە کۆتایی هێنان بەو دۆخە و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان، لە گەرانەوەی دەڤەرەکە بە تەواوی بۆ ژێر دەستهەڵاتی فەرمی وبەرقەرابوونیئەمن وئاسایش و هەروەها دانانی پلانی گونجاو بو ئاوەدان کردن و گەرانەوەی خەلکی دەڤەرەکە و ئاسایی بونەوەی ژیان.
بێ گومان یەکێک لە خاڵەکانی پێک هاتن باس لە کشانەوەی تەواوی هێزە چەکدارەکانی نا فەرمی لە شنگال دەکات، کە حەشد و پ ک ک دەگرێتەوە.
خاڵی گرنگ و مەبەست لێرەدا چاەنوسی ئەو کەسانەیە لە برا ئێزدیەکان کە پەیوەندی یان بە هێزەکانی حەشد و پ ک ک کردووە، کە پاش ئەو رێکەوتنە چارەنوسیان نادیار دەبیت ولەوانەیە ببنە هۆی دروست بوونی کێشە لە داهاتوو دا، کە ئەوەش بۆ خودی پێکهاتەی کومەڵایەتی و ناسنامە کوردستانیەکەی برا ئێزدیەکان و دەڤەرەکش باش نەبیت.
بۆیە لێرەدا ئەرکێکی قورس دەکەوێتە سەر ملی لایەنە بەرپرسەکانی ئاینی و کۆمەڵایەتی برا ئێزدیەکان کە هەوڵ بدەن لەنێوان خۆیان بکەنە رێکەوتنێک لەگەل ئەو کەسانەی پەیوەندی یان بە ریزەکانی حەشد و پ ک ک کردووە، بۆ مەبەستی گەرانەوەیان بۆ ناو کەس و کاریان و ببنە بەشێکێ ئەکتیف لە ناو جڤاکی ئێزدی و هەرێمی کوردستان بە گشتی.
رووداوەکانی ناوچەکە ئەوەمان بو دیار دەکەن کە بە هەر شێوەیەک بیت، دەبیت ئەو هێزە چەکدارانە ناوچەکە چۆل بکەن، لە هەر رەتکردنەوەو بەرەنگاربونەوەیک دا، لەوانەیە بکەونە بەر هێرشی هێزی هاوپەیمان و دووجاری زیانی زۆر ببن.
کە واتا باشتر وایە، بە جدی کار لەسەر ئەم پرسە بکرێت و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.
یەکگرتنی ناوخۆیی و لە ژێر چەتری ئێزدخانە، زامنی ئارامی و خۆشگوزەرانی دەڤەرەکەیە، بۆیە دەبیت.
دووبارەشی دەکەمەوە ئەم ئەرکە دەکەوێتە سەر ملی لایەنە بەرپرسەکانی ناو جڤاکی ئێزدی و دەبیت هەر لە ئێستاوە دەست بە هەنگاوەکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستە.
Top