یاسای گەردوونی، تەرکیز

یاسای گەردوونی، تەرکیز

یاسایەکی گەردوونی ھەیە و ھەمان کاریگەری لەسەر ھەموو کەسێک ھەیە بێ جێاوازی بریتیە لە:
تەرکیزت زۆربەی کاتەکان لەسەر ھەر شتێک یاخود حاڵەتێک یاخود ھەستێک بێت، ئەو ھەستە یاخود شتە یاخود حاڵەتە زیاد ئەکات و گەشە ئەکات و نەش و نما ئەکات.

چی ھەمیشە دووبارە ئەکەیتەوە؟ چی بە خۆت ئەڵێیت؟ چۆن خۆت وەسف ئەکەیت؟ چ جۆرە دیالۆگێک لە ناختدا بە بەردەوامی وەک شریتێکی کۆن و پر ئازار دووبارە و ھەزار بارە ئەکەیتەوە؟
چەند تەرکیزت لەسەر ئەو لایەنەیە کە لە ژیانی تۆدا ئێستا قورسە؟ چۆن پێناسەی ئەکەیت؟ ئەڵێیت ئەمە نەگبەتی یە و بەرۆکم بەرنادات؟ یاخود ئەڵێیت خوایە گیان وانەکەم چییە و ئەتەوێت چیم فێر بکەیت؟

دوو کەس لە ھەمان کاتدا ھەمان کێشەیان ھەیە تەرکیزی ھەر یەکەیان لەسەر لایەنێکی جیاوازە، ئەو لایەنەی تەرکیزی ھەر یەکەیانی لەسەرە بڕیاری کۆتایی ئەبێت بۆ شێواز و خێرایی چارەسەی کێشەکە ئەمە زۆر ئەوترێت و بەڵام کەم کەس سوودی لێ وەرئەگرێت، بۆ؟ چۆن؟ چونکە زۆر زۆر کەمن ئەو کەسانەی لە قوڵی و ناوەرۆکی ئەم یاسایە تێگەیشتوون، وا ئەزانن ئەتوانن بە سەرزارەکی خۆیان چۆن دەردەخەن، ئەوە کاریگەری ھەیە لەسەر بەرامبەر بەڵام بەداخەوە یاساکانی گەردوون بەو شێوەیە کار ناکات.

تەرکیز و شێوازی بیرکردنەوەمان زۆر کاریگەری ھەیە بەسەر ژیانمانەوە باشترین و بەسوودترین یاسای ژیان فێر بە و کاری پێ بکە، ھەستەکانمان پێوەری ڕاستەقینەی شێوازی بیرکردنەوەمانن لەم ساتە وەختەدا.

بەڵام چۆن ؟ چۆن بزانم تەرکیزم زۆربەی کاتەکە لای چییە و چۆن بیر ئەکەمەوە؟
ڕێگاکان زۆرە بەڵام ئاسانترین ڕێگا ئەمەیە:
لە ڕێگای ھەستەکانتەوە!! ھەستەکانم ؟ بەڵێ ھەستەکانت!
ھەر کاتێک دڵت خۆش بوو یان ناخت ئارام بوو، ئەو کاتە تەرکیز و بیرکردنەوەکانت پۆزێتیفە یاخود با بڵیێن ھەستەکانە کە سەرچاوەکەیان خۆشەویستییە.
ھەر کاتێکیش دڵت تەنگ بوو یان بێ تاقەت و توڕە، ئەوا بێ شک بە کە تەرکیزت و بیرکردنەوەکانت نێگێتیڤە یاخود ھەستەکانە کە سەرچاوەکەیان ترسە.

ئەو کاتەی کە لەم ھاوکێشەیە بە ئاگا ھاتی ئیتر لە ڕاستی دا ووردە وەردە گلەیی لە کەس ناکەیت، خۆت بە خۆت ئەڵێیت، من ئێستا توڕەم یاخود دڵم تەنگە، واتا لە ناخمدا تەرکیز و بیرکردنەوەکانم سەرچاوەکەیان ترسە.
لە سەرەتادا گرنگە تەنھا بە ئاگا بیت لەو یاسایە لە دواییدا ئیتر بە خۆت ئەڵیێت باشە ئەگەر ئێستا تەرکیز و بیرکردنەوەکانم بگۆڕم، ھەست کردنیشم ئەگۆڕێت؟ ئیتر بە دووبارەکردنەوە و گۆڕینی تەرکیزت، خۆت لە خۆتەوە جڵەوی ژیانت ئەگریتەوە دەست.
ڕێگایەکی دیکە ھەیە کە بزانی تەرکیزت لای چییە؟ ئەویش:
لە ڕێگای قسە کردن و ھەڵسووکەوتەکانت لەگەڵ خۆت و چواردەورت،
چۆن بزانم تەرکیز و بیرکردنەوەکانم لای کام لایەنەیە زۆربەی کاتەکە؟
لە ڕێگای گفتوگۆی ناوەوە، لە ناختدا چی ئەڵیێت؟ لە ڕێگای قسە کردن و ئەو وشانەی کە دەری ئەبڕیت لەگەڵ خۆت یان خەڵک. چونکە قسەکانمان و ھەڵسووکەوتەکانمان بەرھەمی بیرکردنەوەی ناخمانە، لێرەدا با شتێک ڕوون بکەمەوە لەسەر ئاستی وزە، ئەوەندە ئەو گفتوگۆ و شێوازی بیرکردنەوەکانمان گرنگە کە لە ناخماندا ڕوو ئەدات لەسەر ئاستی وزە.
بیھێنە بەر چاوی خۆت:
کەسێک ( بە ئاگا بێت یاخود بێ ئاگا) ھەمیشە لە ناخیدا تۆویی خۆشەویستی و ئاشتی و ھەستی چاکە بڕوابینین بۆ خۆی و خەڵک ئەچێنێت، بەڵام ناتوانێت بە وشە دەری ببڕێت و زۆر جار بە ھەڵە مەبەستەکەی ئەگەیەنێت، کەچی کەس لێێی زوویر نابێت و ھەمیشە خۆشەویستە لای خەڵک بۆ؟
چونکە لەسەر ئاستی وزە بەرھەمی ئەوەی لە ناخیدا چاندوێیتی ئەدرویتەوە.
کەسێک ( بە ئاگا بێت یاخود بێ ئاگا) ھەمیشە لە ناخیدا تۆویی ترس و تووڕەیی و بەغیلی و ئەچێنێت.
بەڵام کاتێک قسە ئەکات قسەکانی جوان ڕێک ئەخات و بە وشەی بریسکەدار ڕستەکانی ئەڕازێنێتەوە، یاخود کە قسە ئەکات و لەسەر بابەتێک ئەدوێت، گوێی لێ ئەگریت ھەڵەی تێدا نییە و زۆر بە باشی شتەکان شی ئەکاتەوە.
لە ڕووکەشدا زۆر زیرەک و شارەزایە بەڵام لەسەر ئاستی وزە : وزەی ناخی کە سەرچاوەکەی ترسە ئەگاتە بەرامبەر، ھەر لەبەر ئەوەیە کاریگەری دروست ناکات و یاخود کاریگەری تەنھا لەسەر ئەو کەسانە ئەبێت کە لەسەر ھەمان ئاستی وزەن ناخیان پڕە لە ترس و تووڕەیی بێ ئەوەی بە ئاگا بن.
بە ئاگا ییەوە سەیری چواردەورت و ھەواڵەکان و بەرنامەکان بکە، من لێرەدا نامەوێت باسی وزەی لای خۆمان بە تایبەتی و وزەی جیھان بە گشتی بکەم
خۆت بڕوانە و سەیر بکە !! بزانە کام ھەستە ئەچێنرێت و بەرھەمی کام ھەستە ئەدروینەوە؟؟ کەسانێک پیشەیان بووە بە قسە کردن و خەڵکیش بە بێ ئاگا گویێیان بۆ ئەگرن.

تەرکیزت بەلای کام شێوازی قسەکردن و ھەڵسووکەوت کردنەدا چوو ، بزانە لەسەر ھەمان ئاستی وزەی، ئاسانتری بکەم: ھەموومان لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایدا وەک یەکەم پەندەکانی ژیان خوێندومانە (ئەوەی ئەیچێنیت ئەوە ئەدروویتەوە)
لەم پەندە ئاسانتر ھەیە؟ لەسەر ئاستی وزە گرنگترین و بەرزترین بەھای ھەیە، لە ڕاستیدا بناغەی ژیان لە بە ئاگاییدا ، تەنھا ئەم پەندە بکە بە پێوەر بۆ ژیانی خۆت، بەڵام دیسان ئەمەش بە ڕووکەشی کار ناکات.
چۆن ؟
بە ئاگا بیت یاخود نا، ناخت پڕ بێت لە ترس و لە ناخەوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەک بە دەست بھێنیت کچی چاکی یاخود کوڕی چاکیت، چاکە سەرزارەکیەکە ناگات و ئەنجامی وزەی ناخت ئەدروویتەوە...
واتا مەڵێ: بەخوا دڵم پاکە و باش بووم کەچی کەس ھەستی پێ ناکات، کەچی بەختم نییە،.......
ئەم بابەتە زۆر زۆر قوڵ و درێژە لێرەدا تەنھا وەک ھەنگاوی یەکەم بەئاگا وەرەوە لە:
- تەرکیز و بیرکردنەوەکانت
- ھەستەکانت ( پێوەری ڕاستگۆی بیرکردنەوەکانتە)
- گفتوگۆ و ئەوەی لە ناختدا ئەگوزەرێت، وەک ئەوە وایە تۆوێک بچێنیت، ئەبێت بزانیت ھەر ئەو بەرھەمە ئەدرویتەوە « تۆووی گەنم بچێنیت، مەحاڵە نۆک بــەرھەم بھێنیت»
- قسەکردن و ئەوەی ( ئەیڵێیت) و ئەوەی ( ئەینووست)، ھەمووی لەسەر ئاستی وزە بۆ خۆت ئەگەڕێتەوە، واتا ئەوەی ئەینێریت ئەوەت بۆ ئەگەڕێتەوە ( خۆشەویستی ڕێزت ئەوێت، یان ترس و تووڕەیی)؟؟
خۆتت نوقوم کردبێت لە ھەواڵ و بەرنامەی چەلەحانێ و شەڕە قسە و درامای پڕاوپڕ لە شکاندنی ھەموو سنوورەکانی ڕەوشت و بەھا بەرزەکان، چێژ بکەیت لە ڕەخنەگرتن و شکاندن و زراندنی ناو و کەسایەتی کەسەکان.
لە دواییدا داوای ژیانێکی ھاوسەنگ و ئارام بکەیت، دڵنیا بە ناگونجێت و ھەرگیز ئەو ژیانەت بۆ بەرھەم ناھێنرێت.

ھەتا ئەتوانی خۆت بپارێزە، ئەوە ئەکرێت، بەڵام لەسەرەتادا ئاسان نییە، ئەگەر وردە وردە بەئاگا بێیتەوە ، ھەست ئەکەیت لەبازنەی ترس و بیرکردنەوەی نێگێتیف و ڕەخنەی بێ بنەما دەرچوویت و وردە وردە ناخت ئارام و ھاوسەنگ ئەبێتەوە، ئەوسا چێژ ئەکەیت لەھەموو شتێک ، ئەوسا بەڕاستی سوپاسگوزار ئەبیت و زۆربەی کاتەکانی ژیانت سوود وەئەگریت و بە سوودیش ئەبیت.
ئێستا دوای خوێندنەوەی ئەم پەیامە، ئەتوانی نیێت بھێنیت کە لەمەودوا ھەوڵ ئەدەیت کە خۆت زۆربەی کاتەکە ئاراستەی تەرکیزت ئەکەیت و خۆت نادەیتە دەست گێژاوی چواردەورت.
ھەر کاتێکیش بەو شێوەیە ژیانت کرد نەک ژیانی خۆت بەڵکو ژیانی چەندەھا کەس ڕووناک ئەکەیتەوە.
• ڕاھێنەری ژیان و ڕایکی ماستەری نێودەوڵەتی
Top