پارتى و بارزانى بەكردەوە ، دروشم و ستراتيژييەكانى جێبەكردووە ..

پارتى و بارزانى بەكردەوە ، دروشم و ستراتيژييەكانى جێبەكردووە ..

پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەر سەرەتایی دامەزاراندنییەوە تا بە ئەمرٍۆ بە متمانە بەخۆبوونێكی زۆر و باوەرێكی زۆر بە پرنسیبەكانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی ، كاری تەواویی كردەوە و قوربانیی و باجی زۆری داوە تا جێبەجێیان بكات و ئەو ستراتیژییە نەگۆرە وایكردووە و پارتیمان ببێتە ژمارەیەكی دیار و بەرچاو لە سیاسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و حیسابی زۆری بۆ بكرێ‌ . هەروەها بە كردەوە ئاڵاهەڵگری دیموركراسی بووە بە تایبەت دوای راپەرینە شكۆدارەكەی ساڵی و 1991 و دواتر بانگەوازی سەرۆك بارزانیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دامەزاراندنی پەرلەمان و حكومەتی كوردستان . هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسیییە بە مەبەستی دیارکردنی نوێنەرانی گەل لە رێی دەنگی گەل خۆیەوە، بنەمای دیموکراسیی و بەهەند گرتنی را و ئیرادەی خەڵکە. بۆ گەلێکی وەک ئێمەی کورد، کە سەدەیەک زیاترە لەناو شۆڕش بۆ رزگاری لە بن دەستی داگیرکاریداین، زۆر گرنگ و واتادارە، کە ئێمە دوای ئەو هەموو خەبات و تێکۆشانە نەبڕاوەیە، دەمانەوێ لە رێی دامەزراوە شەرعییەکانەوە وڵاتمان ئاوا بکەینەوە و هەنگاویش بەرەو گەیشستن بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بنێین.
لە چوار خولی رابردووی پەرلەمان و بۆ ئەم خولەش، کە پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی یەکەم و سەرەکییە تیایدا، ئەوە بۆ زۆرینەی خەڵک، بە تایبەتی بۆ هونەرمەندان دەرکەوتووە، کە پارتی بە رابەرایەتی سەرۆکە کوردپەروەرەکەی، هێژا مەسعود بارزانیيه و بەرنامە و دیدگای بۆ پێشخستنی کۆمەڵگای کوردستانی لەسەر هەموو ئاستە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی و ...تد، رۆڵی هەرە مەزن و پێشەنگی هەبووە، سەرەڕای هەموو ئەو کەموکوڕیانەی کە هەن و سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگ و کێشانەی بۆیشی دروست کراون، بەڵام سەرۆک و پارتی لە مەبدەئو بەرنامەی کوردایەتی و دیموکراسی و ئاوەدانی هەر سوورتر بوونە، نموونەش تێپەڕاندنی هەموو ئەو دۆخە نەخوازراو و دوژمنکاریانەی بەسەر گەلەکەمان هاتن، هەروەها ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە خەباتێکی مەدەنی و دیموکراسی گەلی کوردستان بوو بەرامبەر بە داگیرکەران و تەواوی دونیای نادیموکراسی و بەرژەوەندخواز. ئێمە وەک هونەرمەندان، ئەگەر تەنیا باسی لایەنی هونەری بکەین، کە لەناو بەرنامە و ئەجێندای پارتیدا جێگای گرتووە، دەبینین کە لەو چەند ساڵەی کە کوردستان خۆی حوکمڕانی خۆیەتی، پارتی لە رێی پەرلەمان و حکومەت و دامەزراوەکانەوە، بە بەرنامە و ئەجێندایەکی باش کاری بۆ گەشەکردن و پێشکەوتنی بوارە جیا جیاكان كە سەرەرای كەم و كورتیییەكان بەڵام توانیوێتی رووی جوانی حكومرانی سڤیلی گەلی كورد پیشانی هەموو جیهان بدات .
سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو و ئێستاش هەوڵەكانی زۆر چڕتر كردووەتەوە بۆ قووڵكردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتان و ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەش بووە بە مایەی سڕینەوەی نائومێدی بۆ تاكی كورد. دیارە شەڕی تیرۆر و تیرۆریستان و بانگەشەی ڕاستگۆیانەی كورد بۆ بنبڕكردنی تیرۆر لە جیهان، بووە مایەی ئەوەی كە هەموو وڵاتان لە دەوری كورد كۆببنەوە، بە كردەوەش بۆ بنبڕكردنی تیرۆر هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكەن. بۆیە زۆر زیاتر لە جاران و وڵاتە دەسەڵاتدارەكان بە ئاشكرا و بێ پەردە و راشكاوانەتر پشتیوانی لە مەسەلەی سەربەخۆبوونی كورد دەكەن، چونكە دەركەوت كە كورد سەرقافڵەیە بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش، كە بووەتە زەنگێكی خەتەرناك لە هەموو دنیا، كوردیش ئەو شەرەفەی پێبڕاوە ئەمڕۆ سەركردایەتی ئەو هەنگاوە بكات كە لە جیاتی دنیا وەهمی داعش لە جیهاندا پووچەڵ بكاتەوە. ناكرێت نكۆڵی لەو ڕاستییە بكرێت، كە ئەمڕۆ كوردستان بووە بە سەنتەرێكی زۆر بەرچاو بۆ لەباوەشگرتنی هەزاران ئاوارە، بەبێ جیاوازی بیر و باوەڕ و ئایین، ئەمەش بووە بە مایەی ئەوەی كە هەموو دنیا بەڕێزتر لە كوردستان بڕوانن. هەروەها لە ئێستادا كوردستان مینبەرێكی زۆر بەرچاوە بۆ پیادەكردنی دیموكراسییەت، ئەمەش هەلێكی گونجاوی دەستەبەركردووە بۆ ئازادی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ. بۆیە ئەركی سەرەكیی هەموو لایەنە سیاسییەكانە پشتیوانی لە سەرۆك بارزانی بین بۆ تەواوكردنی پرۆژەی بەدەستهێنان و بەدەوڵەتبوونی كوردستان. ئەمەش چەسپاندنی بنەماكانی ئاشتی،ئازادی و دیموكراسی و سەربەخۆیخوازييه ...
Top