خەڵكی کوردستان دەنگ بە کردار ئەدات نەک قسەی گەورەو بێ بنەما

خەڵكی  کوردستان دەنگ بە کردار ئەدات نەک قسەی گەورەو بێ بنەما
(*)
پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لەسەرەتای دروست بوونی تاکوو ئێستا بەمە ناسراوە کە گوتارەکانی دەکات بە کردار، لەو چەند ساڵە قەیراناوییەدا، پارتیمان سەرباری هەموو ئاستەنگ و گرفتەکان، وەک خەسڵەتە هەمیشەییەکەی، شانی داوەتە بەر بەرپرسیاریەتی و ڕووبەڕووی قەیرانەکان بۆتەوەو بە هەموو توانایەکییەوە ئەرکی خۆی لە حکومەتدا بەرێوە بردووە. بەرگەی ڕۆژگارە سەختەکان دەگرێت و کۆڵنادات تا چارەسەر کردنی قەیرانەکان.
پارتیمان پارتی ڕۆژە سەختەکان بووە، لە بەرپرسیارەتی رای نەکردووە بەڵکو ھەمیشە خۆی بە پەرپرسی یەکەم داناوە لەڕووی خزمەت، داکۆکی کردن لە مافە نەتەوەییەکان و لەڕووی ئەرکەکانی سەر شانی و بەدیهێنانی بەڵێنەکانی لە کاتی هەڵبژاردنەکان بە جەماوەری کوردستان کەمتەرخەمی نەنواندووە. لەهەمان کاتدا بەچاوێکی واقعبینانە لە کۆی کەموکورتی وناڕێکیەکان دەڕوانێ، کە لە کۆی پرۆسەی سیاسی وحوکمرانی و کارگێری وئابووریدا هەن وچارەسەر کردنیان لە قۆناغی داهاتوودا وەک هەمیشە بە ئەرکی سەر شانی دەزانێت.
دەستپێشخەری بەڕێز جەنابی سەرۆک وەزیران بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، و وەلامدانەوەی پرسیاری (٩٨)پەرلەمانتار کە (٤٥٠) پرسیار ئاراستەی بەڕێزیان کران، و وەڵامدانەوەیان بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە بەلگەن بۆ ڕاستی و جێ بە جێ کردنی دروشمی کارنامەی پارتیمان لە پڕۆسەی هەلبژاردنەکان کە بریتی بوو لە (بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز)کە نەخشە ڕێی چاکسازییەکی سەرتاسەری وبەدیهێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتیە، لەڕووی بەهێزکردنی ژێر خان وپەرەپێدانی کۆی سێکتەرەکان.
هەر لەوەڵامدانەوەی پرسیاری چەند پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆن بە نەفەسێکی ئارام وەڵامێکی واقیعیانەی دایەوە کە پێویستە ئۆپۆزسیۆن هەوڵبدات خۆی لەبەرچاوی خەلکی شیرین بکات وکاری باش ئەنجام بدات تا بتوانێت لە هەلبژاردنی داهاتوو جەماوەر لەخۆی کۆ بکاتەوە وبتوانێت حکومەت پێک بێنێت نەک ھەولی روخاندنی حکومەتێکی شەرعی بدەن کە ھەلبژێردراوی خەلک و جێی متمانەی خەلکە...
هەموو لایەکمان دەزانین ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیستی بە تێپەربونی کات پێگە جەماوەرییەکەی لاواز دەبێت، ڕێژەی کورسییەکانیان لە هەلبژاردنەکان کەمتر دەبنەوە، هەبوون خەیالیان دەچنی کە گوایە سەرۆک وەزیران ئامادە نیە بێتە بەردەم پەرلەمان وبڕوای بە دەسەلاتی یاسادانان نیە، بەڵام بە دەستپێشخەری جەنابی مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و پێشکەش کردنی وتارێکی تێروتەسەل و پڕ ڕاستی ودروستی و ئاراستە گۆرینی دانیشتن لە کارنامەی پەرلەمانی بۆشێوازی گفتوگۆی کراوە، لەڕێگای ئاراستە کردنی پرسیار لەتەواوی سێکتەرەکان ئەم ((ڕیســـەی ئۆپۆزســـیـۆنی کرد بەخوری)) و پەردە لەسەر بێکرداری ئەوان و خۆ دەرخستنیان لادرا بۆ تەواوی خەلکی کوردستان.







(*) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
Top