حكومەتێكی ڕاشكاو ، خزمەتگوزار بە ئاڕاستەی كوردستانێكی بەهێزتر وگەشەسەندوو..

حكومەتێكی ڕاشكاو ، خزمەتگوزار بە ئاڕاستەی كوردستانێكی بەهێزتر وگەشەسەندوو..

دوای ئەوەی لەسەر داوای بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بوو پاش ئەوەی بە رێوشوێنی یاسایی خۆیدا تێپەڕی، بۆ روونكردنەوەی كۆمەڵێك لە پرس و باسی دارایی و ئابووری و سیاسی و هەنگاوەكانی چاكسازی و پرۆژەكانی حكوومەت و رێوشوینەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و لێكەوتەكانی، ئه‌رك و ماندووبونی بۆ هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كه‌م كرده‌وه‌ كه‌ به‌شێك له ‌بیركردنەوەی نەرێنی و رووخێنەریان و تێڕوانینیان بۆ ئەركی خۆیان وەكوو ئۆپۆزسیۆن بگۆڕێت.
سەردانەی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بەرێز مەسروور بارزانی لە رۆژی 5/10/2020 بۆ پەرلەمانی كوردستان ، ئاماژەیەكی گرنگی ڕاستگۆیی لە جێبەجێكردنی ئەرك وبەرپرسیاریەتییەكان و كارنامە و ستراتیژی كابینەی نۆیەم و هەروەها ڕێزگرتنی زیاتری دەسەڵاتەكانی حكومەتی كوردستانە لە یەكتر و هەروەها دروستكردنی متمانەیەی زیاتر و ئارٍامكردنەوەی دەروونی كوردستانیانە ، بە تایبەتیش كە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی نەبوونی ئەم جۆرە گفتوگۆ ڕاشكاوانە، هەندێك پەرلەمانتار كە لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای هەندێك هەڵوێستی كاتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دەستە و تاقمەكانی پشتیان كورسییەكانیان وەرگرتووە، كە دیاربوو ب چ ئاڕاستەیەك دژایەتی گەل و حكومەتی كوردستان دەكەن ویستیان نائارامییەكی دەروونیی زۆریان لای خەڵك دروست دەكرد، بە جۆرێك كە ئەم نائارامییە دەبووە كێشەیەكی دیكەی سەربار بەسەر كێشەكانی هەرێمی كوردستانەوە
وەك لایی هەمووان روون بوون ،پرسیارەکان زۆر رژد و روون بوون، سەرۆکی حکوومەتی كوردستان بەرێز كاك مەسروور بارزانی توانایەکی گەورەی لە وەڵامدانەوە و پشوودرێژی و ئارامی هەبوو،سەرۆکی حکوومەت دوا ساتەکانی وەڵامدانەوەی هەر وەكو یەکەم ساتەکانی بە توانا و شەوقەوە وەڵام دایەوە، هەروەها هاوڕێکانیشی بەهەمان شێوە بوون.بۆیە، ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ ماوەی 10 كاتژمێر لە نێو هۆڵی پەرلەمان و وەڵامدانەوەی پرسیاری 98 پەرلەمان و باش و شرۆڤەكردنی پلان و ستراتیژی 15 مانگی رابردوو و هەروەها پلانی ئایندەیەكی زیاتر پێشكەوتنی كوردستان ، سەڵمێنەری ئەو راستییەن كە چوونی سەرۆكی حكومەت و تیمەكەی بۆ پەرلەمان ،ئاماژەیەكی روونە بۆ هەنگاویی جیدی بۆ جێبەجێكردنی هەموو پرۆژەكان لە نێویانیشدا بەرنامەی چاكسازی و هەوڵدان بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی و رێگریكردن لە بەهەدەر چوونی سەروەت و سامانجی گشت و دەستبەسەرداگرتنی هەندێك تاقم و گروپ بە سەر موڵك وماڵی گشتی .
لەلایەكی ترەوە، ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بۆ پەرلەمان باوەری بوونی تەواوە بە گشت بنەماكانی دیموكراسی و هەروەها جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەم ، لە رێگەی رێگرتن لە بنەماكانی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە حكومەتدا بە ئاڕاستەی خزمەتگوزاری و ڕاستگۆیی شەفافییەت و دروستكردنی متمانەی زیاتر لە نێوان حكومەت و كوردستانیان . هەروەها سەردانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ پەرلەمان ، بێجگە لەوەی دانیشتنێكی زۆر گرنگ و وردبینانە و و دوور لە موزایەدە و چەواشەكاری بوو، بۆ خەڵكی كوردستان بەگشتی، بۆ یار و نەیارانیشی دەرخست كە لە هەرێمی كوردستان، ئاراستەیەكی دروست هەیە بۆ حوكمڕانی و خستنە سەر ڕێرەوی راستی كاروبارەكان , وبه‌ره‌و حكومه‌تی هاوڵاتی و خزمه‌تگوزاری به‌ ئاراسته‌ی كوردستاێكی به‌هێزتر و ئاوەدانتر.
Top