براگه‌وره‌ هێمای شه‌فافیه‌ت و ڕاستگۆیی

براگه‌وره‌ هێمای شه‌فافیه‌ت و ڕاستگۆیی

ئاماده‌بوونی رێزدار مسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا، وه‌ رونكردنه‌وه‌ و وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران ئه‌وپه‌ری راستگۆیی و شه‌فافیه‌ته‌ له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌ڵی گرتووه‌، پشت ڕاستی كرده‌وه‌ كه‌ خودانی حكومه‌تێكین له‌ خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكه‌ و سه‌رچاوه‌كه‌شی گه‌له‌.
ئاماده‌بوونی به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران و تیمه‌كه‌ی گه‌واهیده‌ری سیسته‌مێكی دیموكراتیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌زمونێكی باشی حكومڕانیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و بگره‌ جیهانیش.
زۆرن ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت بازرگانی به‌ دۆخی ناهه‌مواری كوردستان و جیهانیش بكه‌ن تا هیچ نه‌بێت ده‌نگێك یان چه‌ند ده‌نگێك به‌ده‌ست بێن و له‌ خه‌یاڵی ئه‌واندا سه‌رۆك و تیمه‌كه‌ی نایه‌نه‌ په‌رله‌مان و ترسیان له‌ كاره‌كانیان هه‌یه‌، به‌ڵام هێرشی پێچه‌وانه‌ ڕوویدا و سه‌رجه‌م پێشبینینه‌كانیان هه‌ڵه‌ ده‌رچون، ئه‌وه‌ی بۆیان مایه‌وه‌ ده‌ست به‌تاڵی و خه‌یال پڵاوی بوو وه‌ك هه‌میشه‌.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گومانی له‌ كاره‌كانی خۆی نیه‌، چونكه‌ دڵنیایه‌ چی چاندووه‌ و چی ده‌دورێته‌وه‌، بۆیه‌ هات و فه‌رمووی ئێوه‌ نیه‌تی روخاندنی حكومه‌تتان نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ن خۆتان بێنه‌ حكومه‌ت و متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنن ،به‌ڵام به‌وشێوازه‌ كاركردنه‌ ناگه‌ن به‌ هیچ به‌ڵكو له‌ چوارچێوه‌ی بازنه‌یه‌كی بچوك ده‌خولێنه‌وه‌.
ده‌كرێت ئه‌و مۆدیله‌ كاركردنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاتن و چوونی به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیران بۆ په‌رله‌مان نمونه‌یه‌كی باش و جوان بێت بۆ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش، چونكه‌ زۆرترین كاتی ته‌رخانكرد بۆ وڵامی پرسیاره‌كانیان و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت تێبگات ووته‌كانی به‌رێزیان كافین.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ هاوكار و پاڵپشتی رێزدار مسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی بین، چونكه‌ خاوه‌نی سه‌رۆك حكومه‌تێكی ڕاستگۆ و شه‌فافین له‌كاتێكدا جیهان به‌ده‌ست خراپی جۆری سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكه‌كان ده‌ناڵێنێت.
Top