نەخۆشی تڕامپ!!!!

نەخۆشی تڕامپ!!!!

ڕۆژی ھەینی، كۆشكی سپی ڕایگەیاند كە سەرۆك تڕامپ و ھاوژینەكەی تووشی (كۆرۆنا) بوون و لۆ چارەسەری تڕامپ گواسترایەوە نەخۆشخانەی (واڵتەر ڕید)! كە نەخۆشخانەیەكی سەربازییە. ھەموو ڕاگەیاندنە فەرمییەكان دڵنەوایی خەڵك و عەوامییان كرد كە تەندروستی سەرۆكی ئەمریكا جێگیرە بەڵام ھەر لۆ خانەگیر بوون تڕامپ خۆی ویستوویەتی بچێتە نەخۆشخانە!؟ ئەوجا ئەگەر تاوتووی ھەواڵەكان و تووشبوونی كەسە نزیكەكان لە تڕامپ و دەركەوتنی نیشانەكان بكرێت؛ ئەوا: زۆر ڕاستی ڕوون دەبێتەوە.
تڕامپ، كە: ئێستا تەمەنی (٧٥) ساڵە و پێشتر لە سەر دەرمانی زەخت و دەرمانی چارەسەری چەوری ناو خوێنە؛ واتا: نەخۆشی دڵ + نەخۆشی زەخت + نەخۆشی زیاد بوونی چەوری ناو خوێنی ھەیە + ھەروەھا نەخۆشی قەڵەوی ھەیە (بارستەی لەشی ٣٠.٩)یە! ھەموو دەزانین؛ كە: ئەوانە ھەموو وێكڕا ھۆكارن لەوەی؛ كە: ئەگەر كەسێك نەخۆشی (كۆڤید ١٩) بگرێت نەخۆشییەكەی تووند بێت و سیرایەت بكێشێت و تەنانەت مردنی لێ بفامێتەوە.
ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ھەواڵەكانی ناو كۆشكی سپی، دەبینین: ھەر دوای دیبێتی (تڕامپ و جۆ بایدن) لۆ ڕۆژی پاشتر ئیعلان كرا؛ كە: یەك لە ڕاوێژكارەكانی تڕامپ دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە! وە شەوەكەی دەگەل تڕامپ بووە و تڕامپیش بەبێ دەمامك و دەستكێش دەگەلی دانیشتووە و تەنانەت دۆقەشیان دەگەل یەك كردووە. لۆیە؛ بە ھۆی ئەوەی تڕامپ پابەندی ڕێنماییەكان نەبووە و لۆشی ھەیە لۆ مەرامی سیاسی وای كرد بێت! ھەر لەبەر ئەوە ھەموو مەزەندەیان لۆ ئەوە دەچێت؛ كە: ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی پێشوو تڕامپ ڤایرۆسەكەی گرت بێت و ڕۆژی پێنج شەممە لێی وەدیار كەوت بێت. چونكە ھێوارەی چارشەممە تای ھەبووە و بێتاقەت بووە و ڕۆژی پێنجشەممە تای زۆر و كۆخە و كەپووی ئاوی ھەبووە بەس پێنجشەممە ھیچ بەین تەنگی نەبووە بەڵكو بەین تەنگی سەر لە بەیانی ڕۆژی ھەینی دەستی پێكردووە و پێش ئەوەی تڕامپ بگوازرێتەوە لۆ خەستەخانەی سەربازی ئۆكسجینی لۆ داندراوە؛ ئەوجا بڕیاری گواستنەوەی لۆ خەستەخانە دراوە. ئەوجا ئەگەر سەیری ئەو گرتە ڤیدیۆیەی تڕامپ بكەین؛ كە: پێش گواستنەوەی لۆ خەستەخانە بڵاو كرایەوە دەبینین؛ كە: ڕەنگێكی سپی پاتی ھەیە و نیشانەی ماندوو بوون و داھێزرانی بەسەرەوە دیارە.
بچینە سەر ئەو چارەسەرییانەی؛ كە: دوێنێ شەو (كاتی بەیانی ئەمریكا) پزیشكانی چارەسەركەری تڕامپ ئاشكرایان كرد، ئەوە لۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا یان نەخۆشی كۆڤیدی سادە نییە و لە ھیچ پڕۆتۆكۆلێكی عالەمی نەھاتووە بەس لۆ (كۆڤید ١٩) یان لۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دژە تەن بدرێت... بەڵكو ئەم چارەسەرییە ئەوە دەگەیەنێت؛ كە: حالەتی نەخوشی تڕامپ لە بەینی (مامناوەند لۆ تووند)ە و ئەگەری تووشبوونی تڕامپ بە ھەوكردنی سییەكان و تەنانەت پەككەوتنی ھەناسەدان زۆرە! لێرەدا؛ لە چارەسەرییەكان خاڵێكی گرنگیتر ڕوون دەبێتەوە؛ كە: ئەو چارەسەرییانە وا بە ھەوەنتە نادرێت چونكە زیان و كاردانەوەی لاوەكی زۆرییان ھەیە و دەبێت لە ناو خوێنی شەپۆلێكی ھەوكردن (سایتۆكاین ستۆرم) ھەبێت دەنا كوو دژە تەن یەكسەر پەنای لۆ بردرا!؟
لەو سێ لۆ چار ڕۆژەی دادێت ڕوون دەبێتەوە؛ كە: ئایا تەندروستی تڕامپ چی لێدێت!؟ ئەمەش چونكە ھەموو نەخۆشەكان؛ كە: تووشی (كۆڤید ١٩) بوون لە سێ ڕۆژ لۆ یەك حەفتە دوای دەركەوتنی نیشانەكان سەر سەدەیان دیار دەكەوێت. ئەوجا مەرجیش نییە نەخۆشەكە بە (كۆڤید ١٩) یەكسەر تەندروستی تێك بچێت و لۆی ھەیە نەخۆشییەكە سیرایەت بكێشێت و ھەتا شەش حەفتە درێژەی ھەبێت، بەڵام ھەموو كات لە (١٤) ڕۆژ دوای تووشبوون حالەت و قسەكان یەك لایی دەبێتەوە.
Top