ھەرزەکار وسۆشیال میدیا

ھەرزەکار وسۆشیال میدیا

دیسان و دیسان ھەمان کێشە دووبارە و سێ بارە و سەد بارە دەبێتەوەئەو چیرۆکەی باسی دەکەم زۆر زۆر بووە و من وەک پسپۆڕی پزیشکی دادوەری لەم کەیسانە زۆرم بینیوە، بۆیە حەزم کرد تۆزیک باسی بکەم وەک پزیشکێک ھەندێ ئامۆژگاری بکەم، چونکە لایەنێکی تری پزیشکی دادوەری جگە لە دادگا بەندە بە کۆمەڵگاو کێشەی کۆمەڵایەتی و پێویستە وانەیان لێ وەربگرین، ئەگەر ئەو کێشانە کەمبکرێنەوە تاوانی دەستدرێژی سێکسی کەەمدەبێتەوە کە قیزەوترین تاوانە.
کچێکی ھەرزەکار کە نووسراوی فەرمی ڕەوانە کرابوو بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی ئێمەش وەکو پزیشکی پسپۆڕ پشکنینمان بۆی کرد و ڕاپۆرتمان دایەوە لایانی پەیوەندیدار...
ئەم ڕاپۆرتەی پزیشکی دادوەری٣ پزیشکی پسپۆری دادوەری واژووی لەسەر دەکات لە دادگا بەتەواوەتی دادوەر پشتی پێدەبەستیت...یٔیمەی پزیشکی دادوەر بەرپرسین لەم حالەتە یٔەگەر دادوەر ڕوونکردنەوەی بوێ پزیشکی دادوەر لەبەردەمی دادوەر یٔامادە دەبیت و بۆی رووندەکاتەوە.
پرسیم بۆچی ھاتووی بۆ پشکنین؟؟؟
وەڵام / من پەیوەندیم ھەیە لەگەل کوڕێک ...کە لەگەڵی بووم ھەڕەشەی لێکردم وێنەم بڵاو بکاتەوە ئەگەر سێکسی لەگەڵ نەکەم...منیش لە ترسی وێنەکانم رازی بووم..
(بەرای من ئەوکچە ھەڵە بە ھەڵەیەکی گەورەتر چارە دەکات کە دەڵێت ناچار بووم ..نەخێر کەس بۆی نییە دەست کاری جەستەی تۆ بکات و دەست درێژی بکاتە سەرت بەرامبەر ھەڕەشە چونکە خۆی لە خۆی ھەڕەشەی کوڕەکە تاوانە)..
لەکوێ ناسیت؟
وەڵام/ لە فەیسبووک ناسیم.
دوای پۆلیس دەست بەسەری کردین و منی بردە داڵدانی ئافرەتان و ئەویش دەست بەسەرکراوە.. ئیستا ئینکاری دەکات لەھەموو شتیک.....منیش زۆر پەشیمانم.
ئامۆژگاری پزیشکیکی پسپۆر وەرگرن باوەڕ بە ھیج کەسێک مەکەن لە سوشیال میدیا.. و سوشیال میدیا بەکارمەھینن بۆ یەکتر ناسین و وێنەی تایبەتی خۆتان مەنێرن بە تایبەت بۆ کەسێک ... تەماشای ئەو کچە بکەن بووە قوربانی ،و زۆر شتی لە دەست دا وەک خێزان و متمانەی خیزان کە ئەو دوو شتە سامانی ژیانن و یٔەو کێشە تا ھە تا بە دوای ئەو کچە دەمێنی... ھەڵەی وا گەورە کەسەکە خۆی و خێزانەکە دەبنە قوربانی و باجی دەدەن...کە کێشەی وا دروست بوو پەشیمانی چارەی ناکات...
.
کە کێشە بگاتە رادەی پزیشکی دادوەری کەواتە لوتکەی کێشیە....
من نازانم سوشیال میدیا بۆ بەکاربیت بۆ یەکتر ناسین.....یٔایا دایک و باوک ھیچ دەرفەتێک نەبوو چاودێرییەکی یٔەو کچە بکەن یان بزانن جی دەکات لەسەر انترنت!!
یٔەو چیرۆکە من ڕۆژانە دەیبینم ھەمووشی ھەمان شێوەی یٔەوەیە...لەوانەیە بە باسکردنی بە دەستکارییەکی جوان ببێتە بەرچاو ڕوونیەک بۆ دایکان و باوکان زیاتر و زیاتر یٔاگاداری منداڵەکانیان بن لە سۆشیال میدیا بەتایبەتی ھەرزەکار.....
جگە لەخیزان سیستەمی پەروەردە زۆر گرنگە بە ھێز بیت
واتە پەروەردە پێش فیربوون...تکایە مامۆستایان و بەڕیوەبەران گرنگی بدەن بەم بابەتە یٔامۆژگاری قوتابیان بکەن بەتایبەتی ھەرزەکاران.... من لێرە باسی کچەکە دەکەم زیاتر ھەرچەندە کوڕەکەش ھەلەی گەورەی کردووە بەڵام واقیعی کۆمەڵگا وایە ھەموو شتیک لەسەر یٔافرەت و کچ ھەژمار دەکات بەداخەوە....
بەراستی یٔەو جیلەی یٔیستا جاودیرییەکی زۆر زیاتری دەوێ و ماندوو بوونی دەوی ...جیلیک دروست بووە خۆ لە ھیچ شتیک ناترسێت بەداخەوە کە یٔەوە کارەساتە بۆ نەتەوەیەک کە بنەمای یٔەخلاقی وای لیبیت.... سوشیال میدیا یٔەگەر بەشێوەیەکی دروست بەکاربیت سوودی زۆری ھەیە نەک تەنھا شتی بەدرەوشت.
• پسپۆڕی پزیشکی دادوەری ومامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

Top