ترامپ بە پێچەوانەی سیمبسۆن

ترامپ بە پێچەوانەی سیمبسۆن
ئەگەر رووداوەکانی ناو فیلمی کارتۆنی سیمبسۆنی ئەمریکی لە هەندێک حالەت دا، تا دەکاتە ساتی مردنی ترامپ، نزیک بوبن لە واقع، جا چ بە رێکەوت بوبێت یان پلانی تری بە دواوە بیت.
بەڵام ئەو رووداوانە هیچیان لە ئاستی هەستیاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دا نەبونە کە حساباتێکی گەورە یان بۆ بکرێت، یان کاریگەری یان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکاوە هەبیت، کە ئەمریکا توشی کێشە بکات.
بە پێچەوانەوە، مردنی ترامپ بە پێی کارتۆنی سیمبسۆن و لەم سات و وەختەی ئێستا دا، ئەگەر بە تێروانینێکی دروست تەماشا بکرێت قابلی قبول نیە و پێویستی بە لەسەر راوەستان هەیە.
ئەمریکا ئێستا خەریکی هەلبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یە، کە یەکێک لە پالیوراوەکان خودی ترامپە.
هەلبژاردنەکان و پاراستنی ژیانی سەرۆک دەکەوێتە بازنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، کاردانەوەی گەورە دەکاتە سەر دۆخی ناوخۆی ئەمریکا و سیاسەتی دەرەوە، لەکەدار بوونی هەریەک لەم دوو خالە، ئەمریکا دەخاتە ژێر فشارێکی گەورە و بۆشایێکی سیاسی و یاسایی پەیدا دەکات، کە لەوانەیە لەم قۆناغەی ئێستای سەرپەرشتی ئەمریکا و رۆلەکەی لە چەند ناوچەیەکی جیهاندا و بە تایبەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست و بەرەنگاربونەوەی ئێران و تیرۆری جیهانی وەکو ئەولەویەتی ئەمریکا، لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نەبیت ئەو سینارێۆیە بەم شێوەیە بیت، ئەگەر ئەوە بزانین ترامپ خالی پێکەوە بەستنی هەلبژاردن و کەیسی ئێرانە لەم ساتەدا.
بۆیە بیرکردنەوە لە مردنی ترامپ بە پێی فیلم کارتۆنی سیمبسۆن، بیرکردنەوەیەکی نامەعقولە، چکە لەوەی لە سەرەوە باس مان کرد، هەروەها هیچ کات لە سیاسەتی ئەمریکا دا نەبووە هەنگاوی داهاتوی خۆی ئاشکرا بکات، بەلکو بەردەوام شاراوە بووە و ئەو دەرفەتەی نەداوە تەخمینی هەنگاوەکانی بکرێت.
بۆیە لەوانەیە بە پێچەوانەی سیمبسۆن، هەندێک کاری چاوەروان نەکراو وەکو سوپرایز روو بدەن، کە خۆدی ترامپ پالەوانەکەی بیت و ببیتە مایەی روودانی گەورە و چاوەروان نەکراو گۆڕینی هەندێک معادەلات.
Top