بارزانی پێشمەرگە رابەرو رێنیشاندەرى كوردايةتى ..

بارزانی پێشمەرگە رابەرو رێنیشاندەرى كوردايةتى ..

یەكێك لە ئامانجە سەرٍەكییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێناوە ئەوە ئامانجە بووە كە تێكۆشاوە تا یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی ریزەكانی كورد دروست بكات و هەمووان لە ژێر یەك رٍشماڵی كوردایەتی كۆبكاتەوە بۆیە هەمیشە بۆتە ئامانجی دوژمنان و ناحەزانی كورد و كوردستان .سەرۆك بارزانی و پارتی‮ ‬هەمیشە بوونەتە رەمزێك بۆ كۆكردنەوە و‮ ‬یەكریزی‮ ‬لایەنەكان‮. ‬دوا هەوڵی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكریز و‮ ‬یەكخستنی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دوێنێ لە جەنابیان لە پەیامێكیدا بۆ رای‮ ‬گشتی‮ ‬داوای‮ ‬یەكریزی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كرد‮. ‬بۆیە پارتی‮ ‬تاكە هێزی‮ ‬باوەرپێكراو متمانە پێكراو بووە لەلایەن خەڵك و‮ ‬گەل و وڵاتانی‮ ‬جیهان‮. ‬بێگومان ئەمەش هەمووی‮ ‬دەگەرێتەوە بۆ پێگە و سە نگی‮ ‬پارتی‮ ‬و ئەو سیاسەتە حەكیم و راستۆگیەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬كە هەمیشە و هەمیشە بووە بە هۆكاری‮ ‬بەرزكردنەوە و هێشتنەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەهەر‮ ‬4 ‮ ‬پارچەی‮ ‬كوردستان لە پلەیەكی‮ ‬هەرە بڵند‮. ‬هەروەها جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬تاكە سەركردەیە كە بۆتە جێگای‮ ‬ڕاوێژ و پرس پێكردن لەلای‮ ‬لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان و سیاسیەكانی‮ ‬عراق بەگشتی‮ ‬و كوردانی‮ ‬سێ پارچەی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان و گشت وڵاتانی‮ ‬جیهان‮. ‬بێگومان ناحەزان و خائینان و دوژمنانی‮ ‬كورد چ لەناوخۆ چ لەدەرەوە،‮ ‬گەلێ زۆرە بەتایبەتیش دوژمنانی‮ ‬پارتی‮ ‬كە گشت ساتێ بە حەسرەتی‮ ‬ئەوە سەر دەنێنەوە كە‮ ‬ڕۆژێك لەرۆژان ئەو هێزوو گەورەیی‮ ‬و قودرەتەی‮ ‬پارتی‮ ‬لەكەدار بكەن و ناكۆكی‮ ‬و ئاژاوە بخەنە نێو ریزەكانی‮ ‬پارتی‮. بۆیە ئەمرٍۆ زیاتر لە جیاران‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
و پێویستیەكی مێژووییە كە هەموو كورد لە سەنگەری یەكریزی نیشتمانی دابێت بۆ بەرگری لە دەستكەوتەكانی كوردستان ، پێشمەرگە تاكە خەمخۆری وڵاتەكەمان و پارێزەری ئەم خاكەن ، با هەموومان پێكەوە پشتگیری لە مافەكانمان بكەین و یەكریز بین تاكو بتوانین سەربەخۆیی بەدەست بێنین و ئێمەش وەكو هەموو گەلانی جیهان بگەین بە مافەكانمان ، چونكە ئەوەی روودەدات هەموومان لێی بەرپرسین هەر یەكە لە ئێمە پشكێكی لە سەركەوتن و شكستدا هەیە ، كاری ئازادیخوازەكانە داوای یەكریزی و تەبایی كردن ، لای هەمووان ئاشكرایە كورد یەكریز نەبێت بەرگەی شەماڵێك ناگرێ ، چاندنی رق و كینە و شكاندنی یەكتر جیاوازی نییە لەگەڵ خواستی دووژمنان بو ئەوەی سەركەوتو بن لە داگیركردن و وێرانكردنی نیشتیمانەكەمان. با ئیتر بەس بێت ئەم هەموو رق و كینەیە بەرامبەر بە یەكتر بائیتر هەموومان یەكتر قبوڵ بكەین و یەك دڵ بین ، با هیچ كات ئەو شەهیدانە لە یاد نەكەین كە خوێنی خۆیان رشت و خۆیان كردە فیدای ئەم گەلە بو ئەوەی بگات بە ئامانج و سەربەخۆیی كوردستان ، چونكە ئیمرۆ گرنگە و پێویستیمان بە یەكرێزی هەیە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد ـ ئەمە ئامانجی راستەقینەی پارتی دیموكراتی كوردستانە بە رٍابەرٍایەتی بارزانیی كە زیاتر لە حەوت دەیەیە خەبات و تێكۆشانی كردووە ..
سەرۆك بارزانیی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوو هەمووكات سەنگەری پێشەوەی بەرگریكردن لە مافەرەواكانی كورد و كوردستان بووە ئیتر ئەو هەوڵ و تێكۆشانە چ سەربازیی ،سیاسی یانیش دیپلۆماسی بێ‌ ئەمەش وەك چۆن سەروەرییەكی گەورە بووە بۆ خودی جەنابی سەرۆك كە بەرپرسیارێتی و سەرۆكایەتی میللەتێكی كاریگەرو دڵسۆزو بە ئەمەكی وەكو كوردی لەسەر شان بووە. میللەتان كاتێك كەشتییەكانیان بە دەست كەشتیەوانێكی شارەزاو بە دیققەت و لێهاتووی وەك سەرۆك بارزانی دەبێت، هەرچەندە بارودۆخەكەیان ئاڵۆزو زەحمەت و دژواریش بێت، ئەوا لە ئەنجامدا، بە دڵنیایی و باوەڕێكی پتەوەوە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەهاوێژن و دڵ پڕ هیوا و دەروون پڕ بڕوا، رووبەرووی هەموو سەختی و زەحمەتییەكان دەبنەوەو لە ئەنجامیشدا ئاواتەكانیان دێتە دی و خەون و خەیاڵە رەواكانیشیان دەكەن بە واقیع.
میللەتان لە هەموو جیهاندا، لە چەقە رێگای خەباتی بێ وچانیان دا، لە پێناو دەستەبەركردنی ئازادی و سەرفرازی و شارستانی، هەمیشە خوڵقێنەری سەركردەی گەورەو شایستەو راستەقینەن. لە هەمان كاتدا، سەرۆكی دووربین و راستەقینەو دڵسۆزو كارامەش، هەمیشە كاریگەرترین فاكتەری بەرەو پێش بردن و گەشەپێدانی ژیان و چارەنووسی میللەتانە. ئەمە، نە پێداهەڵدانە بە تاك كەس و نە كەم كردنەوەیشە لە رۆڵی كۆمەڵ. بەڵكو راستییەكە وەك رۆژ بە ناوچەوانی مێژووەوە دەدرەوشێتەوە. لاپەڕەكانی خەباتی گەلان لە سەرتاسەری جیهاندا سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە هیچ میللەتێك بە بێ سەرۆكی خاوەن تاقی كردنەوەو بەرچاو روون و ئازاو هێمن و وردبین و داهێنەرو دەست پێشخەر، نەیتوانیوە دوارۆژی خۆی بە شێوەیەكی خوڵقێنەر دابمەزرێنێت.
رەنگە، سەلماندنی ئەو راستییە بۆ میللەتێكی وەكو كورد كارێكی زەحمەت نەبێت. هەر تەنیا سەیركردن و هەڵسەنگاندنی ئەو هەموو دەسكەوت و راستیانەی ناو بیست ساڵی رابردوو رەنگە بەس بێت بۆ ئەوەی ئەو راستییە لە بەر چاو بەرجەستە بكرێت:
خۆراگرتن لە بەرامبەر شاڵاوە بەدناوەكەی ئەنفال و راگواستن و رووبە رووبوونەوەی چەكی كیمیاوی و پڕۆسەی تەفروتونا كردنی نەتەوەیی كورد. ئینجا بەرپاكردن و سەركردایەتی كردنی راپەڕین، دواتر، ئازاد كردنی كوردستان و رێكخستنی یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراسی لە كوردستاندا. دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت. گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانیی كوردستان. ئاوەدانكردنەوەی كوردستانێكی خاپوور كە تازە لە ژێر سیاسەتە وێرانكارییەكەی رژێمی پێشووی عێراق دەرچوو بوو. گەشەپێدانی مەودای دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی كورد. گەڵاڵە پێكردنی تاقیكردنەوەی سیاسی كوردستان وەك حەقیقەتێكی حاشا هەڵنەگر لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. دامەزراندن و گەشەپێدانی دۆستایەتی لە نێوان ئەمریكاو كوردستان، لە نێوان ئەوروپاو كوردستان. لە نێوان كوردستان و دەوڵەتانی ناوچەیی و عەرەبی و ئیسلامی. ئینجا پاراستنی كورد لەو هەموو ئاڵۆزی و دژواری و شەڕو ناكۆكییانەی لە دەوروبەری كوردستاندا هەیە. قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لە ناو ریزەكانی میللەت و ئینجا لە نێوان كوردو پێكهاتە مەزهەبی و ئیتنی و ئایینیەكانی كوردستان.
Top