کۆرۆنا

کۆرۆنا

ئەگەر وەک چاودێرێک بەس لۆ بەستر پێرێ سەیری ئامارەکان و ڕێژەی مردن بە ھۆی (نەخۆشی کۆڤید ١٩) لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بکەیت! بێگومان ئەو ئامارانەی؛ کە: وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ ئاشکرایان کردووە؛ ئەوا: لە ماوەی (٢٤) سەعاتدا و لەو ڕۆژەی ڕابردوودا لە سەرجەم عێراقدا (٦٦) کەس بە ھۆی (کۆڤید ١٩)ەوە گیانییان سپاردووە، وە لەو ژمارەیە (٣٣) کەس خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون. ئەوە ئاماری فەرمییە و ئەوانەن؛ کە: تۆمار کراون دەنا ژمارەکە زۆر زیاترە!؟ خەڵکێکی زۆر ھەتا ھەنووکە ھەر ڕکەی دەکات و نایەتە ڕایێ؛ کە: کۆرۆنای ھەیە!؟ یان ئەگەر بسەلمێنێ؛ ئەوا: داوای خزمەتی تایبەت دەکات یان ھەیە خوا پێداوە و نایەتە کەرتی گشتی یان ھەر تۆمار ناکرێت. لێرەدا ھەر کەس ئەو ڕاستییە بزانێت یەکسەر دەحەپەسێ و دەڵێت: لۆ!؟
ئەوەش بزانین؛ کە: لە ھەنووکەدا ڕێکارییەکانی بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو پێشتر نەماوە؛ تەنانەت لە بەینی شارەک لۆ شارەکیدی جودایە!؟! ئەویش بە گوێرەی ڕادە و ڕێژەی بڵاو بوونەوە و ڕێژەی تووشبوون و ڕێژەی چاکبوونەوە و ڕێژەی مردن و ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کوڤید ١٩؛ کە: پێویستیان بە تەختی ھەناسەدانی دەستکرد دەبێت دەگۆڕێت. ھەتا ھەنووکە لە سەرانسەری جیھاندا ڕێژەی مردن بە ھۆی ئەم دەرد و نەخۆشییە لە بەینی (٣ - ٥٪) بووە! دەبینین؛ کە: لە ھەنووکەدا ڕێژەی تووشبوون (٣.٦٪)یە و بەس ھێشتا ڕێژەی چاکبوونەوە نەگەیشتۆتە ئەو ڕێژەیەی؛ کە: مەبەستە ئەویش (٧٠٪)یە ھەر چەند ڕێژەی چاکبوونەوە بڕەک ھەڵکشاوە.
ئەوجا ئەگەر بە چاوێکی زانستییانە ھەڵسەنگاندن لۆ ئەمڕۆ بکەین؛ دەبینین کە: نزیکەی (١⁄٤)ی ئەو پشکنینانەی کراون پۆزەتیڤ دەرچوونە ھەرچەند ھێشتا ژمارەی پشکنینەکان نەگەیشتۆتە ژمارەی مەبەست کە ھەر چ نەبێت لە عێراقدا ڕۆژانە (٥٠٠٠٠) پشکنین پێویستە بکرێت، ھەروەھا ژمارەی چاکبووان نیوەی ژمارەی تووشبووانە!؟ واتە: ھێشتا ئێمە لە قۆناغی دووەمی شەپۆلی یەکەم داین چونکە قۆناغەکان بەمشێوەیە:

ا. قۆناغی یەکەم:
بە شێوەیەکی بەر بڵاو بڵاوەی لێدەکات؛ مردن نییە!

ب. قۆناغی دووەم:

بڵاو بوونەوە زیاد دەبێت، مردنیش زۆر دەبێت.

ج. قۆناغی سێیەم:

بڵاو بوونەوە ووردە ووردە کەم دەبێت؛ مردن زۆر دەبێت.

د. قۆناغی چارەم:
بڵاو بوونەوە و مردن کەم دەبێت.

* شەپۆلی دووەم: ھەموو پێشبینیەکان وا مەزەندە دەبەن؛ کە: ئەم پەتا و دەردە ھەتا ساڵی (٢٠٢٢ز) چێڕەی درێژ دەبێت و سیرایەت دەکێشێت. ھەرچەند ئێمە بە گوێرەی داتا و ئامارەکان ھێشتا لە قۆناغی دووەم لۆ قۆناغی سێیەمی شەپۆلی یەکەم دەچین بەڵام ووڵات و ناوچە ھەن؛ کە: لە مێژە ئەو قۆناغەیان بڕییە! داخەکەم بە ھۆی خراپی بارودۆخی ئابووری و سیاسی و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و نەبوونی ڕۆشنبیری گشتی و ھۆشیاری دروستی و کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی لای ئێمە ھۆکار بووە لۆ زێدەتر تێزانەوە و مانەوەی ڤایرۆسەکە و تەنانەت لە ڕووی تەندروستییەوە ئێمە ھەر تەز دەبینەوە... ئەمە ھەمووی وێکڕا وای کرد؛ کە: ژمارەی تووشبووان لە ھەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ووڵاتێکی وەکو شانشینی سعودی یان ووڵاتێکی وەکو تورکیا زۆرتر بێت و مردنیش بەھەمان شێوە!؟ ناکرێت تورکیا ئەوەندە ملیۆنە !!! ھەرێم نیوەی یەک شاری وەکو (ئیستەنبۆڵ) نابێت و ژمارەی مردووان لە (٢٠٠٠) نزیک بێتەوە!؟

* دەرسەک لە مێژوو: خڕ خەڵک دەبێت ئەوە بزانن؛ کە: لە ساڵی (١٩١٨ز) پەتا و دەردی (ئەنفلەوەنزای ئیسپانی) ھات، ئەو کات (١⁄٣)ی دانیشتووان تووشی ھاتن و لەو یەک لە سێیە پەنجا ملیۆن کەس بە ھۆیەوە مردن؛ لۆیە: لە ئێستادا ھاووڵاتی لە دەست خۆیەتی دەتەوێت دەگەل کیھان بیت!؟ لەگەل (١⁄٣) یان لەگەل (٢⁄٣)یەکە!!؟ لە (١⁄٣)یەکە ژیان و تەندروستیت دەکەوێتە مەترسییەوە سەرەڕای بە فیڕۆ چوونی کات و تەندروستی و ماڵ و دارایی.

* لۆ؟ تۆ پابەندی ڕێنماییەکان نەبوویت؛ لۆیە: تووشی پەتای کۆرۆنا بوویت... ھەموو ڕێنماییەکان پیادە بکە؛ ھەتا دوور بیت. دەزانیت؛ کە: لە دیراسەیەک دەرکەوتووە؛ کە: بەرککەوتنی ڕاستەوخۆ ھۆکاری سەرەکی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە!! ئەوجا لۆ ئەوەی کەسێک ڤایرۆسەکە بگرێتەوە و تووشی بێت دەبێت ھەر چ نەبێت بڕی (١٠٠٠) تەنۆلکەی ڤایرۆسەکە وەربگرێت ھەتا تووشی بێت. ھەر لۆیە؛ لە شوێنە تەسک و قەرەباڵغ و پڕەکان ئەگەری بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاد دەکات. سەیر بکە:
ا. ھەناسەدان: نزیکەی (٢٠) تەنۆلکەی ڤایرۆسەکەی لێدەردەچێت.
ب. قسە کردن: نزیکەی (٢٠٠) تەنۆلکەی ڤایرۆسەکەی تێدایە.
ج. کۆخە و پژمین: ھەر یەک نزیکەی (٢٠٠) ملیۆن تەنۆلکەی ڤایرۆسەکەی تێدایە؛ ھەر لۆیە دەتوانرێت ھاوکێشە و ئەگەری تووشبوون بەمشێوەیە بێت:
ئەگەری تووشبوون = بڕی ڤایرۆس × کات
ئەوەش زۆر جار دەبێتە وەرام لۆ ھەندێک کەس، کە: بە سەرسووڕمانەوە دەپرسن؛ ئەرێ لۆ ئێمە دەگەل نەخۆشی کۆرۆنا ھەڵسوکەوتمان کرد تووش نەبووین بەڵام یەکێکیدی توشبوو. ھەر لۆیە؛ بەگوێرەی ئەو ھاوکێشەی سەرەوە دەبینین؛ کە: ھەموو دەم لە کۆمەڵگای ئێمە وادابنرێت؛ کە: خڕ تووش ھاتوون. ئەوجا ئەگەر ئەمن و تۆ یان دوو کەس لۆ ماوەی پێنج دەقیقە وێکڕا چنچژاین یان ئاخافتین بەرەو ڕووی یەکدی؛ ئەوا: (٥ × ٢٠٠ = ١٠٠٠) تەنۆلکە.... لۆیە ئەگەری تووشبوون زۆرتر دەبێت. بەڵام ئەگەر قسە و باس دەگەل یەکدی کەمتر بکرێتەوە لۆ سێ خولەک و مابەینییان یەک مەتر بێت و ھەردوو لا دەمامک ببەستن؛ ئەوا: ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا کەم دەبێتەوە.

* ڕێنماییەکان:

ا. ژیانی تەندروست: خواردن و خەو و گوزەران و وەرزش.
ب. دوورکەوتنەوە لە کۆڕ و کۆبوونەوە و قەرەباڵغی بەتایبەت لە شوێنی تەسک و تریسک.
ج. تاک: گرنگیدان بە پاک و خاوێنی؛ زۆر شووشتنی دەست و دەموچاو، دەستکێش و دەمامک و چاویلکە؛ وە خۆپارێزی بە ماوەی یەک مەتر شەش پێ لە یەکتری....
د. پابەند بوون بە ڕێنماییەکان.
Top