چۆن مامەڵە لەگەڵ ھەڵەی منداڵ بکەین؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ ھەڵەی منداڵ بکەین؟

باوکێک باس لەوە دەکات دەلێت ژینگەی ئێمە دژوارە و تەژیە لە توندوتیژی و قەیران و نەھامەتی ناخۆشی، کە فشارێکی دەروونی کۆمەڵایەتی و ئابوری بەردەوامی لەسەرمان دروستکردووە. چۆن دەکرێت لەسەر ھەڵەکانی منداڵەکانمان نەرم و نیان بین؟ دەروونزانی دەڵێت بۆ ھەموو کردارێکی ھەڵە ڕاستکردنەوەیەک ھەیە بە پێی ژینگەی ئەو کەسە: دەستەواژەیەک لەدەروونزانی ھەیە دەڵێت: (لاتکن عنیفڕ کن حازماً ) توندوتیژ مەبە بەڵام یەکلاکەرەوە بە بۆ کێشە پەروەردەییەکان.
بۆ ھەموو کردارێکی ھەڵە سزایەکی پەروەردەیی ھەیە کە بتوانرێت ببێتە ڕاستکردنەوەی ڕەفتار بەرلەوەی بیر لە سزا بکەیتەوە، بۆ ھەڵەیەکی مندالەکەت دەبێت ئەم ھەنگاوانە بگریتە بەر:
١- سەرچاوەو پاڵنەری ھەڵەی منداڵەکەت بزانە وچارەسەری سەرچاوەکە بکە.
٢- ھەوڵبدە لە دەمی خۆی ڕاستییەکان بزانیت نەک لە کەسی سێیەم، نیگەرانی خۆتی بۆ دەڕببرە کە ئەم کارەی ئەو، تۆی بێزار کردووە بەڵام تووڕەنیم لێت.
٣- یەکەمجار ئاگاداری بکەوە لە سەر کردارە ھەڵەکە و رێنمایی و ئاراستەیەکی دروستی بکە، بە بێ ھیچ ھەڵچوونێک و ھەرەشەیەک لە بەرامبەری و پێی بلێ من ئاگاداری ڕاستییەکانم.
٤- لە کاتی دووبارەکردنەوەیدا ھەوڵبدە تا تەمەنی ٨ ساڵی ئەو رۆژە چەند کاتژمێرێک بێ بەشی بکە لەسەیر کردنی تەلەفزیۆن یاخود یارییە ئەلەکترۆنییەکان یاخود لە خواردنێک کە خۆی حەزی لێیەتی. لەسەرووی تەمەنی ٨ ساڵی دا بۆ ماوەی چەند کاژمێرێک پشت گوێی بخە، ئەو شوێنەی حەزی لێیەتی ئەو رۆژە مەرۆ ئەوێ.
٥- ھەوڵبدە پاداشی منداڵە باشەکەت بکەیت، خۆی لە خۆی دا دەبێتە سزا بۆ ئەوەی دیکە.
٦- ئەگەر ھەر سزایەکی پەروەردەیی مندالەکەت دا پێی بڵێ ھۆکاری سزایەکە و جۆر و ماوەی سزایەکە لەگەڵ چۆنیەتی ھەڵەکەی و ئاگادارکردنەوەی لە دووبارە کردنەوەی کە شێوازی سزایەکە دەگۆڕێت.
٧- ئەگەر پاش ھەموو ئەمانە ھەر بەردەوام بوو دەکرێت بەدەنگێکی بەرزتر یاخود رێکەوتن لەگەڵ دایکی پێکەوە بۆ ماوەی ٦ کاژێر ئیھمالی بکەن، ئەگەر تەمەنی تا ٨ ساڵی بوو ئەگەر تەمەنی زیاتر بوو لە رۆژێک زیاتر نەبێت.
٨- دوای ئەمانە ئەگەر ھەر بەردەوام بوو بە تایبەتی لەتەمەنی ھەرزەکاریدا، ئەوا لە ڕێگەی برادەرەکانی ھەوڵبدە یاخود پەیوەندی خۆتی لەگەڵ بگۆرە ھەوڵبدە خاڵە لاوازەکانی خۆت و دایکی بزانیت لە پەروەردەکردنی لەو سەرچاوەیە دەست بە کارەبە.
٩- لەکاتی ھەڵەکردنی منداڵەکەت زۆر سەر مەخەرە سەری و دووبارە و سێ بارە بە چاوی دامەدە و لای ھیچ کەسێک باسی مەکە تەنھا لای باوکی یان دایکی. بە چاوی گومان و ھەڵە و لاواز سەیری مەکە و لە کاتی ھەڵەکردن پێی بڵێ: من متمانەم پێتە کە جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە.
١٠- کاتی بۆ دابنێ بۆ ھاورێیەتی و نزیک بوونەوە و لێتێگەیشتنی مەھێلە لە بەرامبەرتان ھەست بە فەراغی دەروونی و سۆزداری بکات، چونکە زۆربەی ھەڵەکانی منداڵ بەتایبەتی لە تەمەنی ھەرزەکاری لەھەبوونی فەراغی سۆزداری و کۆمە‌ڵایەتی دایک و باوکەوە سەرچاوە دەگرێت.
Top