قەیران و بەردەوامی پڕۆژەکانی حکومەت

قەیران و بەردەوامی پڕۆژەکانی حکومەت

ھیچ دەوڵەتێک نییە لە سەرتاسەری جیھان و بە درێژایی مێژو قەیرانی ئابووری بەرۆکی نەگرتبێت، لەم پەڕی پێشکەوتوو بۆ ئەوپەڕی دواکەوتوو. قەیرانی ئابووری و بەدوایدا دارایی یەکێکە لە نھێنیەکانی سیستمی سەرمایەداری کە تا ئێستا ئاریشەکانی تەواو نەدۆزراوەتەوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەماوەی یەک ساڵی تەمەنیدا، چەندین پرۆژەی گرنگی لەسەرتاسەری کوردستان جێبەجێ کردووە، سەرەڕایی ئەو قەیرانە گەورانەی بەرۆکی جیھان و خۆرھەڵاتی ناوڕاستی گرتوەو کوردستانیش بەدەرنییە، کاریی سەرکەوتوو ھەمیشە ئەو کارەیە، کە ڕێڕەویی خۆیی گرتووە، بە جۆرێک بە لایەکدا دەڕوات کە بتوانێت ھەنگاو بنێت بۆ چارەسەری کێشەو گرفتە ئابوورییەکان.
قەیران چییە؟
قەیران لە بنەڕەتدا لە وشەی یۆنانی کرینۆن (krinon) وەرگیراوە، کە بە مانای خاڵی وەرچەرخان (بە تایبەت سەبارەت بە نەخۆشی) و ھەروەھا بە مانای سەرھەڵدانی مەترسی لە پێوەندیی لەگەڵ پرسی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدایە.
پێناسە‌یەی قەیران(( رووداوی چاوەڕوان نەکراو، یان لە جێگای چاوەڕان نەکراو، یان رووداوی چاوەڕوان کراو بەڵام پێش‌گیری نەکراو، دەبێتە ھۆی مەترسیدار بوونی داھاتی ھەموو کۆمەڵگا، بەم ھۆیە پێویستی بە ئیرادە و ھەوڵی بە پەلەی بەرپرسان و پێشڕەوانە، بۆ رزگاربوون لەو دۆخە)).
ئەوەی پێویست دەکات خێرا و حەکیمانە و بەھەستی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەی قەیرانەکان بکرێت بریتیە لەوەی ھەندێکجار قەیران دەبێتە خاڵی وەرچەرخان وسەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەگەشەکردن یان داڕوخان و ھەرەسھێنانی شارستانی دەسەڵات یان کۆمپانیاو دامودەزگاکان ئاشکرایە فاکتەری سەرەکی گۆڕینی قەیران بۆ دەستکەوت بەندە بە شێوازی ماڵەکردنی ئیجابی لەگەڵ دۆخە نوێیەکە و دەرھاویشتەکانی.
کەواتە کاتێک کە دەوترێت قەیرانی دارای لە وڵاتێکدا سەری ھەڵداوە، ئەوە بە مانای ئەوە دێت ژیانی خۆش گوزەرانی لەو وڵاتەدا مەترسی لەسەرە، گەر بێت و بە زووترین کات ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە داراییەش نەدرێت تاوەکو دەرھاویشتە نەگەتیڤەکانی لەسەر تاکی ئەو کۆمەڵگایە زیاد نەکات، ئەوا ئەوکات رەنگە ئەو قەیرانە ببێتە ھۆکاری پچراندی شیرازە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی ئەو کۆمەڵگایە. بەشداری لە کاروباری کۆمەڵگەدا بریتییە لە: پرۆسەی بەکارھێنان و کەڵک وەرگرتن لە توانای تاک و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانیان. بەشداریکردن لە پرۆسەی بڕیاردان لەسەر ئەو بنەمایە جێگیرە، کە ھاووڵاتیان مافی خۆیانە لەو کاروبارانەی کە پەیوەندییان بە ژیانی ئەوانەوە ھەیە، ھەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ، بیر لە ڕێگەچارەیش بکەنەوە،
ئەوەی پێویست دەکات خێرا و حەکیمانە و بەھەستی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەی قەیرانەکان بکرێت بریتیە لەوەی ھەندێکجار قەیران دەبێتە خاڵی وەرچەرخان وسەرەتای دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لەگەشەکردن یان داڕوخان و ھەرەسھێنانی شارستانی دەسەلات یان کۆمپانیاو دامودەزگاکان، ئاشکرایە فاکتەری سەرەکی گۆڕینی قەیران بۆ دەسکەوت بەندەبەشێوازی مامەڵەکردنی ئیجابی لەگەڵ دۆخەنوێیەکەو دەرھاویشتەکانی.

بەڕێوەبردنی پرۆژە (بە ئینگلیزی: Project management) بریتییە لە کردارەکانی دەستپێکردن، پلاندانان، جێبەجێکردن، کۆنترۆڵکردن، و داخستنی پرۆژەیەک، لەلایەن دەستەیەکەوە، بە مەبەستی بەدەستھێنانی ئامانج گەلی دیاریکراو. پڕۆژە ئیشێکی کاتی و بێھاوتایە، ئامانجی پڕۆژە ئەکرێ بەرھەمھێنانی بەرھەمێک یان ڕاژەیەک بێت. دەبێت ھەموو پڕۆژەیەک کاتی دەستپێک و کاتی کۆتایی دیاریکراو بێت.
لەماوەی تەمەنی کورتی کابینەی نۆیەمدا سەرەڕایی قەیرانەکان بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە ئەزموونی سیاسی وئابووری و کۆمەڵایەتی مێژووی پڕ لەمەعریفەی سەرۆک وەزیران بەلێھاتوی وکارامەیی خۆی توانیوێتی کوردستان لەقۆناغی چەق بەستوو بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ببات، سەرەڕایی ئەوململانێ ناوخۆی ودەرەکیانەی کە ھەمیشە کۆسپ بوون لەبەردەم بچووکترین پڕۆژە تاگەورەترین پڕۆژە لەسێکتەرە جیاوازەکان بەکردار سەلماندوێتی خزمەتکردنی کوردستان ئەرکی ھەموانە، ئەوانەی کە چاویان بە کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ھەڵنایەت، بە لێدوانی چەواشەکار میدیاو ھەوڵی بەلارێدا بردنی رای گشتی و خراپ بەکارھێنانی سۆز و عاتیفەی ھاوڵاتییان سەبارەت بەئێستاو داھاتوی کوردستان،
ھەموو چین و توێژەکانی ھەرێم بە ڕووگەشییەوە ئومێدیان لەسەر کارەکانی کابینەی نۆیەم ھەڵچنیووە، تا ژیانیان خۆش بکات بەم ھەنگاوانەی کە کار لەسەر چاکسازی وئاوەدانی وخۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان دەکات لەئایندەیەکی گەشبین وڵاتێکی ئارام و ئاوەدان دڵنیامان دەکاتەوە، کەبەرژەوەندی گشتی پێش بەرژەوەندیێەکانی ترە بۆ سەلماندنی کارو پڕۆژەکانی ساڵێکی کابینەی نۆیەم چەندین داتاو زانیاری گرنگ ھەیە لەوەزارەتەکان ھەنگاو بەھەنگاو جێ بەجێ کراوە، ئەو خاکەی جوانی و تاڵی و خۆشی و ناخۆشیەکانمانی تێدا بەڕێ دەکەین و سەرجەم یادگاریەکانمانی تێدا دەنووسینەوە و خەونی منداڵی و گەنجی و پیریمانە، ئەو خاکەیە پێویستە لەسەر ھەر یەکێکمان بەرگریکاری سەرجەم قۆناغەکانی بین.
Top