موشەکەکانی ئێران و گەیاندنی پەیامێک

موشەکەکانی ئێران و گەیاندنی پەیامێک

پێشتریش ئێران موشەکی ئاراستەی شاری هەولێر کرد، کە مەبەستی گەیاندنی پەیامێک بو بۆ ئەمریکا، کە لە هەرێمی کوردستانیش پارێزراو نابن، هەرچەندە شکستی خوارد لە رووی سەلماندنی تکنولوژیای سەربازی و هێزی موشەکی کە هیچ کاریگەری یان نەبوو.
ئاراستە کردنی مەشەکەکانی ئەم جارە لە سنوری شاری موسل بەرەو شاری هەولێر کە گومانی تێدا نیە گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران دەستیان لە پشتە، ئێران بەم پەیامە بە ئەمریکا دەلێت کشانەوەتان لە بەغدا سودی نیە و دەتوانین لە هەولێریش بتانکەینە ئامانج، کە واتە ئێران پێی وایە هەرێمی کوردستانیش گۆڕەپانیکی شەری کراوەیە بۆی.
ئێران دەیەوێت بە ئەمریکا بڵێت من هەم و بە ئاسانی دەستبەرداری پلانەکانم نابم لە ناوچەکە، بە تایبەت لە عیراق کە بە گۆرەپانی چالاکیەکانی خۆی دادەنێت.
بەڵام ئەمریکا بە سوود وەرگرتن لە رووداوەکانی پێشتر، ئەمجارەیان بەرامبەر بە ئێران بە پلانێکی تر هاتۆتە مەیدان، لە جیاتی لەشکرکێشی و قوربانی دان بە گیانی سەربازانی ئەمریکی، هەول دەدات بە رێگای سزا ئابورییەکان بە مەبەستی روخاندنی ئابوری ئێران درب لە ئێران بدات، کە تا ئێستا سەرکەوتوو بووە، ئەمریکا بە رێگای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی شەرعیەت بە هەنگاوەکانی دەدات و پشتیوانی پەیدا دەکات.
ئەگەر گەێشتە ئەو ئاستەش کە پێویست بە وەڵامێکی جیاووز بیت، ئەوە فرۆکە بێفرۆکەوان و موشەکە مەودا درێژەکان بە ئەرکی خۆیان هەلدەستن.
پلانی ئەمریکا پلانێکی ستراتیجی گشت گیرە بە تەواوی ناوچەکە، کەواتا ئێران هیچ کاریگەری نابیت بەرامبەر بەم پلانە فراوانە، هەروەکو دەبینین چالاکیەکانی ئێران سنوردار و لاواز کراون لەو ناوچانەی کە پێشتر ئێران باڵادەستی هەبوو، گروپە میلیشیا شیعیەکان سەر بە ئێران لە تەواوی ناوچەکە نیگەرانی و سەرگەردانی رووی تێکردون و ئێرانیش وەکو پێشتر تاقەتی نەماوە ئاگاداریان بیت و پشتیوانی دارایی و لەشکری و لوجستی یان بۆ دابین بکات.
بۆیە پەیامی ئێران بێ ناوەڕۆکە و هیچ هێز لە خۆ ناگریت، بە پێچەوانەوە لەگەڵ کات زیاتر لاواز دەبیت و باجی هەموو ئەو دەستێوەردانە دەدات کە لە رابردوو لە ناوچەکە کردویەتی.
لەگەڵ کشانەوەی بالوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەرەو هەولێر، ئەوە ئەمریکا دەرگای تر دژ بە ئێران دەکاتەوە، هەروەها گرنگیەکی تایبەتە بە هەرێمی کوردستان، کە لەوانەیە چەند وڵاتی تریش هەمان هەنگاوی ئەمریکا بگرنە بەر.
سەرەرای ئەم هێرشە موشەکیانە بۆ سەر هەولێری پایتەخت، بەڵام بە گشتی هەرێمی کوردستان پارێزراوە و هیچ مەترسی لەسەر نیە.
پێشبینیەکان وا بۆمان دەسەلمێنن کە رووداوەکانی قۆناغی داهاتوو لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەبن
Top