لۆرێنزۆ گۆێرینی به رۆژ له‌به‌غدا ، به شه‌و له‌هه‌ولێر
October 1, 2020
وتار و بیروڕا
لۆرێنزۆگۆێرینی وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا رۆژی دووشه‌ممه 28-9-2020 گه‌یشته به‌غداوهه‌ر هه‌مان كات،له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران حكومه‌تی عێراقی فره‌ده سه‌ڵاتی په‌رت و بڵاو كۆبۆوه .
هه‌مان شه‌وی رۆژی دووشه‌ممه‌ی 28-9-2020 فرۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی لۆرینزۆی وه‌زیری به‌رگری له‌شه‌قه‌ی باڵی دا‌و به‌ره‌وهه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێری پایته‌خت و مێرگی ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه ژیان نیشته‌وه و، شه‌وبه ئارامی وئارخه‌یان ، به‌ئاسووده‌یی ودڵنیاییه‌وه پشووی خوی‌دا.
بۆرۆژی دواترسێشه‌ممه 29-9 به‌رێز لۆرێنزۆگۆێرۆنی وه‌زیری به‌رگی ئیتالیا كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رێزان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وسه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا .
ئه‌وه‌یان یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا نییه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێزلۆرێنزۆ كه‌دۆستێكی نزیكی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ، به‌حوكمی شه‌ڕو جه‌نگی تیرۆرستانی داعش ئیتاڵییه‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌و شه‌ڕه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی كوردستانن وبه بایه‌خه‌وه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و پێشكه‌وتن و پێكه‌وه ژیانه ئاشتی ودیموكراتییه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه و له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه به میتۆد‌و بنه‌ما وسه‌قامگیری ئارامی وئاسایشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینده‌یی بۆفره ئایین ونه‌ته‌وه‌كانی كوردستان به خه‌بات و تێكۆشانی سیاسیی ره‌نگڕێژكراوه و ڕۆنراوه وهاتۆته دی .
ئه‌م بارودۆخه : پێكه‌وه ژیانی ئاشتیییانه‌ودیموكراتی ، سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی كه‌بۆته ناسنامه وسیماو ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی ژیانی سیاسی كوردستان هه‌رله‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دایه ، ئه‌وان و وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمان ، ئێستایش هاوپه‌یمان ودۆستی حكومه‌ت وگه‌لی كوردستانن وهه‌ولێربه‌مێرگه ئارام وئاوه‌دانه‌كه ده‌بینن و له‌ژیان و مانه‌وه‌یاندا لێره ئاسووده و دڵنیاترن وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غدابن .
سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا بۆ عێراق له ئان وساتێكدایه كه‌كه‌س ئیره‌ی و خۆشی به حكومه‌ته‌ی به‌غدا دانایێت ، چونكه به‌غدا، خۆی (مه‌یموون بوو و خوریكه‌شی لێهات ). به‌غدا له بارودۆخێكدایه وێڕای ته‌نگاو كردن و فشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر پرسی داخستن و دانه‌خستنی بایلۆزخانه‌كه‌ی ، فره‌جه‌مسه‌ری بریارو بوونی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی زه‌به‌لاح به‌ده‌ست ئه‌م و ئه‌و، نه‌ك به‌ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت ، بارودۆخه‌كه‌ی به‌ره‌وه قۆناغه ترسناكه‌كه‌و باری ئاسایشی به‌ره‌وكاره‌ساتباری بردووه كه‌هه‌موو پێگه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو عێراق به‌ره‌و لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و لێكترازان ده‌بات به ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان شیعه و شیعه‌ش، هه‌ر وه‌ك سه‌ركرده شیعه خۆیان ئه‌م مه‌ترسییه‌یان نه‌شاردۆته‌وه .
به‌رۆژ له به‌غدا بوون و به‌شه‌و له هه‌ولێر بوونی شاند و به‌رپرسه‌باڵاكانی وڵاتانی جیهان،به‌تایبه‌تیش وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش ووڵاتانی مه‌زن،وه‌ك ئه‌وه‌ی له هاتنی به‌رێزلۆرێنزۆی وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا بینیمان ، ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كه‌مین جارنییه ، له‌دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و له‌دوای هێرش و په‌لاماره كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش چه‌ندین به‌رپرسی یه‌كه‌م و شاندی باڵای وڵاتانی جیهان ، به‌رۆژ له‌به‌غدابوونه‌و به‌شه‌ویش له هه‌ولێر .
ئه‌م راستی و ئه‌وواقیعه هه‌ر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ گه‌ر فشار‌و هه‌ژموونه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر به‌غدا له پرسی بایلۆزخانه‌دا گه‌ر چه‌نده راستی بێ وپێداگیریی بێ، یا هه‌ر كه‌فووكوڵی قاوه‌ی نێو فنجانه‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ بێت بۆساته‌وه‌ختی پێش هه‌ڵبژاردن سوودی لێوه‌رگرێ ونه‌یه‌وێت ئه‌زموونی بایلۆزخانه‌كه‌ی له لیبیای لێ بێته‌وه پێش .
بۆ هه‌ولێر پرسی ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌قامگیری ژیانی ئارام و ئاسووده بۆ كوردستانیان و هاونیشتیمانیانی وهه‌روا بۆ ناوچه‌كه‌ش پرسی هه‌ره‌گرنگ وجێی بایه‌خه و به‌گرنگه‌وه وه‌رگیراوه .
هه‌روا ئه‌م پرسه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێ كه‌وا هه‌ولێر نه‌ك هه‌ر خاوه‌ن هه‌مان ره‌نگ و رووخساری جوانی مۆزایكانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی دیموكراتییانه‌ی به‌ر له پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمه ، به‌ڵكو تێده‌كۆشی وخه‌بات ده‌كات له پێناو به‌هێزتربوونی بریاو پێگه‌ی شیاوی خۆی و به‌دوورگرتنی (كوردستان و هه‌ولێر ) ئه‌و مێرگه ئارام و ئاسووده‌و ئارام و ئاوه‌دانه‌ی هه‌یه ، له هه‌موو مانۆرو ئاین و ئۆینێكی ئه‌م و ئه‌و .