نیچیرڤان بارزانیی درێژە پێدەری شەهیدی سەركردە ئیدریس بارزانیی ئەندازیاری ئاشتی و یەكریزی كورد ..
September 30, 2020
وتار و بیروڕا
هەڵسوكەوت و خەسڵەتەكانی نێچیرڤان بارزانی لە كاتە سەختەكاندا ، پێمان دەڵێن ، كە چۆن میرات هەڵگری ئەو سیاسەت ودیپلۆماسییەتەیە كە لە رۆژگارە سەختەكاندا ، گەلی و نیشتیمانەكەی لە پیلانگێری ناحەزانی كورد ، رزگار بكات و بگەێنیتە كەناری ئارٍامی و دڵنییاییی..ئیدریس بارزانی كەسێك بوو بۆ هەموو شوێنە سەختەكان ئامادە بوو، لەگەڵ پێشمەرگە بوو خەباتی بۆ كوردایەتی بوو، زۆر كەسێكی راشكاو بوو.. ئەو كاتەی (بارزانیی نەمر) لە ئەمەریكا بوو نەخۆش بوو، ئەو هەمیشە ئەو بارە قورسەی لەسەر شان بوو، لە لایەك نەخۆشكەوتنی (بارزانیی نەمر) لە لایك رێكخستنی ئاوارەكان لە لایەك رێكخستنەوەی پێشمەرگە، باری سەرشانی (ئیدریس بارزانی) زۆر قورس بوو، ئەو ڕۆحی بەرخودان و كوردایەتی لەناو كادیران پەروەردە دەكرد.
ئیدریس بارزانی ئەندازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بوو، راسپاردەی پێویستی دەدا بە جەماوەر لە دەنگی كوردستانەوە بۆ شۆڕش، بۆشایی زۆری دروست كرد. دەشڵێ ''تایبەتمەندیی كەسایەتیی (ئیدریس بارزانی) تایبەت بوو، لەكاتی پێویست (ئیدریس بارزانی) تووند بوو، لەكاتی ئاشتیدا كەسێكی ئاشتیخواز بوو. خۆی دەبێت سەركردە ئەم دوو مەرجەی تێدا بن، كە (كاك ئیدریس) سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی تێدا بوو كە سەركردەیەك هەیبوو.'ژیان و هەڵوێستەكانی شەهیدی هەمیشە لە یاد"ئیدریس بارزانی" پڕن لە نمونەی زیندووی وەفاداری بەرامبەر گەلەكەی و رێبازەكەی و دۆست و پێشمەرگە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی.
سەرراستانە ژیاوە و دڵسۆزانە بە تەنگ هەركەسێكەوە بووە كە پێداویستی و گرفتەكانیان رووبەڕووی ئەوكردۆتەوە و ئەوەی قابیلی دابینكردن و چارەسەر كردن بووبێت درێغی نەكردووە.مخابن ئەم كەسایەتییە ژیر و سیاسەتمەدارە سەر راست و شۆرشگێرە هەڵكەوتووە زوو مەرگ لە گەل و نیشتمانەكەی دوور دەخاتەوە كە بوون و مانەوەی ئەو پێویستییەكی مێژوویی و نیشتمانی گرنگ دەبێ بەتایبەتی لەو هەلومەرجە هەستەوەر و ئاڵۆزەی ئەو كات كە بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان تێدابووە.
له ئێستادا گشت نیگاكان و هیواكان لە سەر هەر دوو سەركردە و میراتگری قوتابخانەی كوردایەتیی و بارزانیی ، بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی و مەسروور بارزانیی وەك سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت ی كوردستان هەڵچنراوە لە پێناو جێبەجێكردنی خزمەتگوزاری و بەرەو پێشڤەبردنی پرۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانی و پێشكەوتن لە گشت بوارەكاندا بەرەو كوردستانێكی بەهێز